یەپەسە لەدژی ئۆتۆمبێڵی پاسەوانانی زیندانی چالاکی ئەنجامدا

تیمی تۆڵەی شەهید زەلال خەرزانی یەپەسە لە ئامەد لەدژی ئۆتۆمبێڵی پاسەوانانی زیندانی چالاکی ئەنجامدا.

تیمی تۆڵەی شەهید زەلال خەرزانی یەپەسە رایگەیاند، تیمەکانیی تۆڵەی شەهید زەلال خەرزان لە ١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠١:٥٤دا لە گەڕەکی عەلی پناری شەهیدلکی ئامەد ئۆتۆبێسی پاسەوانانی زیندانیان کردە ئامانج کە پاسەوانەی لە زیندانی پیتی ژمارە یەکی ئامەد و زیندانی ژمارە دووی ئامەد دەکەن.

رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەبەرانبەر هەموو ئەو کەسانەی بۆ ئازادی بەرخۆدان دەکەن، هێرشی گشتی ئەنجام دەدەن. قاڕەمانان لە زینداندا لە مافەکانیان بێبەشکراون و ئەشکەنجە کراون. رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی زیندانیان لە زینداندا گیان لەدەست بدەن، دۆخی زیندان رۆژ بە رۆژ تێک دەدەن.

چالاکیەکە لەدژی فشاری و هێرشی دژە مرۆڤایەتی لەسەر زیندانیانی سیاسی. ئێمە وەک یەپەسە و یەپەسە – ژن رایدەگەیەنین کە چالاکیەکانمان لە بەرانبەر ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژیەکانی رژێمی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوام دەبێت."

ف.ق