یەپەسە_ یەپەسە ژن: دژی فاشیزم تێکۆشان گەشتر دەکەین

دەستەی بەڕێوەبەری یەپەسە و یەپەسە ژن، بەبۆنەی ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئاب، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "لە دژی ڕژێمی فاشیستان تێکۆشانی نەپساوە پێشدەخەین".

دەستەی بەڕێوەبەری یەپەسە و یەپەسە ژن ڕایگەیاند، هەڵمەتی ١٥ ی ئاب گوزارشتە لە ستراتیژی تێکۆشانی گەل و گەریلا دژی فاشیزم.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هەڵمەتی ١٥ ی ئابی مەزن، لە ٤٠ هەمین ساڵی خۆیدایە، جەژنی ژیانەوەی نەتەوەییمان پیرۆز دەکەین لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان و هەر کەسێک کە دژی فاشیزم تێدەکۆشێت و دڵی بۆ ئازادی لێ دەدات. لە کەسێتی فەرماندەی مەزنی ئەم هەنگاوە قارەمانانەدا، هاوڕێ عەگید، بە ڕێز و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدان دەکەینەوە.

هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، واتایەکی مێژووی هەیە دژی فشار و هێرشە سەراپاگیرەکانی فاشیزم، نوێنەرایەتی ژیانێکی ئازاد دەکات. تێکۆشانی ٣٩ ساڵەی گەلی کورد بە هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە دژی تیرۆر بەردەوامە، نەوەک هەر دژی دەوڵەتی تورک، بەڵکو دژی هەموو سیستەمی هەژموونخوازی جیهانی بەڕێوەدەچێت. هەژموونی جیهانی سیستەمی دەوڵەتپارێزی سەرمایەداری لەسەر بناغەی پارچەکردنی کوردستان و لەناوبردن و پشتگوێخستنی جڤاکی کورد دامەزراوە. بەڵام تێکۆشان دژی ئەم هەژموونە جیهانییە بەردەوامە.

هەڵمەتی ١٥ ی ئاب گوزارشتە لەو ڕزگارییەی لەسەر بناغەی پاراستنی جەوهەری دەرکەوتووە. گەلی کورد لە دژی فاشیزم پاراستنی جەوهەری خۆی خۆی ئاواکردووە و ستراتیژی گەل و گەریلا دژی فاشیزم دیاری دەکات.

وەک گەل و گەریلا ئێمە لەنێو شەڕێکی مەزنداین. دوژمن بۆ لەناوبردنی تێکۆشانمان هەموو دەرفەتێک دەخاتەکار. بە ڕێبازێکی شەڕی قێزەون، هێرش دەکاتە سەر گەریلای ئازادی. لە گەلی کوردەوە تا دەگاتە بەرد و خاک و هەموو شتێکی کوردستان وەک دوژمن دەبینێت، گەل دەکوژێت و دەیکاتە ئامانج، سرووشتی کوردستان وێران دەکات. دەیەوێت ئاستەنگ بخاتە بەردەم ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و زیندووبوونەوەی مۆدێلی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک. لە بەرخۆدانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا، هەموو شەڕڤانان لەژێر فەرماندەیی چیاگەر و زریان شوێنکەوتەی فەرماندە عەگیدن، سیندرۆمێکیان تووشی دوژمن کردووە. هەڵوێستی پەکەکە و محمەد تونچ و ئاسیا یوکسەکان و تێکۆشانی گەل و گەریلا، ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست بەرەو هەڵوەشانەوە دەبات. بۆیە تێکۆشانی ئازادی، تێکۆشانی هاوبەشی گەل و گەریلایە و فاشیزم لەناودەبات.

لەسەر ئەم بناغەیە، بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لە هەڵمەتی ١٥ ی ئاب دەکەین، ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتیمان دەبێتە ئامانجی تێکۆشانمان، هەروەها وەک گەل دژی ڕژێمە فاشیستەکان تێکۆشانێکی نەپساوە پێشدەخەین".