' ئێرە ئیتر واری بەرخۆدانە، نەک شوێنی فەرمان'

چادری بەرخۆدان لە شەنگال ١٠٠ ڕۆژە بەردەوامە. مام خدر دەلێت: " ئێمە بە ئیرادەی خۆمان داعشمان دەرکرد، ئێمە ئەم خاکە دەپارێزین. ئەگەر پێویست بێت منیش لە ڕیزی پێشەوەی بەرخۆدان دەبم."

چالاکی چادری بەرخۆدانی شەنگال ١٠٠ ڕۆژی تێپەڕاند. شەنگالییەکان زیاتر لە ٣مانگە هەر ڕۆژ چالاکی دەکەن و بەم شیوەیە ئەو خاکەی کە تێیدا لەدایک بوونە ، تێیدا گەورەبوون و دەخوازن تێیدا بژین، دەپارێزن.

هەتاکوو ئیستا ٧فەرمان بەسەر شەنگالدا هاتووە. ئازاری هەرکامەیان لە پیشووتر قوورسترە. بۆ شەنگال هەر فارمانێک گەلێگ قوورس بوو. لەم خاکەدا هیچ پێوەرێک نییە کە ئازاری ئەم فەرمانانە پێوانە بکات. ئێش گۆڕدرا بە تووڕەیی، تووڕەییش بوو بەرخۆدان....

ئێمە لە ژێر چادری بەرخۆدانداین کە لە ناوەندی ئاسایشی ئێزیدخان لە شەنگال هەڵدراوە. چادری بەرخۆدان دوێنی بووە شوێنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە. مەجلسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال لەسەر گووشارەکانی بەغداد کۆبوویەوە. کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا، خۆمان نزیکی چادری کۆبوونەوەکە کرد. گفتۆگۆ دەکرێت و بڕیار دەدرێت. لەم کۆبوونەوەدا گەلێک بڕیار درا، بۆئەوەی کە بەرخۆدان فراوانتر بێت. هەموو دەستیان بەرزکردووەتەوە. لە گفتۆگۆکاندا دەوترێت، " ئێمە واز لە شەنگال ناهێنین، ئێمە فەرمانمان لە بیر نەکردووە، عێراق ئێمەی نەپاراست، پەدەکە ئێمەی نەپاراست، ئەوانەی کە ئەوڕۆژە ئێمەیان نەپاراست لە ئیستادا ناتوانن ئێمە بپارزن. کەس ناتوانیت ئاسایشی ئێمە لەدەستی ئێمە بگرێت. ئێمە حەساب بۆ ڕێکەوتنی هەولێر-بەغداگ ناکەین.

بەم وتانە ناڕەزایەتی خۆیان نیشان دەدەن، " من ٧مندالی خۆم داوەتە ئەم تێکۆشانە. من بە ئیرادەی خۆم، بە حەزی خۆم،داعشمان لە شەنگال دەرکرد، ئێمە ئێرە دەپارێزین. نە هێزی بەغداد و نەهێزی هەولێر ناتوانن بێن بۆ ئێرە. ئەگەربوێت من لە ڕیزی پێشەوەی بەرخۆدان دەبم."

مام خدر لە شارۆچکەی تل عوزەیرە، کە ساڵی ٢٠٠٧ کامیۆنێکی بۆمڕێژکراوی تێدا تەقییەوە، زیاتر لە ٤٠٠ کەسی تێدا کوژرا و هێشتا برینەکەی ساڕێژ نەبوو کە ساڵی ٢٠١٤ ئەم جار چەتەکانی داعش هێرشیان کرد و دەستیان بە قڕکردن کرد.

مام خدر بەبیری هێنایەوە کە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک کە داعش هێرشی کرد، ١٢سوار، ١٢ گەریلای قارەمان بەرخۆدانیان کرد و دەڵێت، " بەو شێوەیەی کە ئەو هێزانە لەسەر داعش حەسابیان کردبووە، هەموو حەسابەکانیان تێکچوو."

مام خدر دەستنیشانکرد کە خەڵکی شەنگال جاری یەکەمە چارە نووسی خۆیان لەدەستی ئەوهێزانەی کە فەرمان-یان دەنووسیەوە دەرخستووە و  جەخت لە بەرخۆدان دەکاتەوە.

ک-ش