ئێران لەماوەی ساڵێکدا ٥١ کۆڵبەری کوردی کوشتووە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ٥١ کۆڵبەری کوردی کوشتووە و ٢٤٠ کۆڵبەری بریندار کردووە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەربارەی ئاماری کۆڵبەرانی کورد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، ٥١ کۆڵبەری کورد لە هەرێمە سنوورییەکانی پارێزگای ئورمیە و بانە و سەردەشت و پاوە و کرماشان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە کوژراون و ٢٤٦ کۆڵبەر بریندارکراون.

هەروەها منداڵێکی خوار تەمەن ١٨ ساڵ، لە سەرمادا مردووە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا دووپاتکراوەتەوە، کۆڵبەرەکان لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕژێمی ئێران و کەوتنەخوارەوە و تەقینەوەی بۆمب و ئەشکەنجەدان، گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.