یەرەدە: خاوەندارێتی لە ئاڵای شەکاوەی شەهید ئەڤران دەکەین
کۆردیناسیۆنی یەرەدە، تیشکی خستە سەر میراتی یەکێک لە پێشەنگانی نەریتی چاپەمەنی ئازاد، سەید ئەڤران، گوتی: "خاوەندارێتی لە ئاڵای هەمیشە شەکاوەی سەید ئەڤران دەکەین و دڵسۆزی یادی وی دەبین".
کۆردیناسیۆنی یەرەدە، تیشکی خستە سەر میراتی یەکێک لە پێشەنگانی نەریتی چاپەمەنی ئازاد، سەید ئەڤران، گوتی: "خاوەندارێتی لە ئاڵای هەمیشە شەکاوەی سەید ئەڤران دەکەین و دڵسۆزی یادی وی دەبین".
کۆردیناسیۆنی یەکێتیی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک (یەرەدە)، دەڵێت: "وەک ئەندامێکی هێژای گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەجێگەیاند و هەرگیز لە چاپەمەنی ئازاد دانەبڕا".
دەنگ و پێنوسی گەل و گەریلا
ڕاگەیاندراوەکەی یەرەدە، بەم جۆرەیە:
"یەکێک لە پێشەنگانی چاپەمەنی ئازادمان هەڤاڵ سەید ئەڤران، بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لە ٢٢ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لەدەستدا.
لە ٣١ هەمین ساڵیادی کوشتنی موسا عەنتەردا، کە تیایدا خەڵاتی ڕۆژنامەگەری لە یادی ئەودا دابەشکرا، هاوڕێمان سەید ئەڤران جێگەی شەرەفمەندانەی خۆی لە نێو شەهیدانی چاپەمەنی ئازادماندا گرتەوە. وەک نەوە جیاوازەکانی هەمان نەریت، خوێندکار؛ ڕۆشنبیری کورد؛ ئەم دیدارە لەگەڵ دارچناری مەزنی چاپەمەنی ئازاد، موسا عەنتەر، مانایەکی مەعنەوی گەورەی هەبوو بۆ هاوکارەکانی کە ئەو میراتەیان ڕادەست کرا و تا ئەو ڕۆژە بە شەرەفەوە هەڵیانگرتبوو.
وەک خاوەنی ئەرکێکی وەها قووڵ و مێژوویی؛ هاوڕێمان سەید ئەڤران لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ وەک نوێنەری ئەو پێکهاتە ڕۆحییەی کە هەڵمەتی مەزنی گەریلای لە جڤاکدا ئافراند، بەشداری تێکۆشانی ئازادی کوردستانی کرد. لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، لە زانکۆی چوکرۆڤا دەیخوێند، ئەم بەشدارییەی بردە قۆناغێکی دیکە. تەنیا بەم شتە سنووردار نەبوو. لە هەمان کاتدا بەرپرسیارێتی و ڕۆڵی لە ڕێکخستن و جێبەجێکردنی چالاکییە گشتییەکان و چالاکییەکانی چاپەمەنی ئازاددا گرتە ئەستۆ. لەگەڵ موسا عەنتەر، غوربەتلی ئەرسۆز و ئۆزگور گوندەم کە یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی چاپخانەی ئازاد بوو، توانیان بە بەشداری چالاکانە تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان بەرەو قۆناغێکی دیکە ببەن. لە ئامەد پەیوەندیکردنی بە گەریلای ئازادی کوردستان گوزارشتێکی کۆنکرێتی ئەو هەنگاوە بوو.
هاوڕێمان سەید ئەڤران وەک ئەندامێکی هێژای گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر گەلەکەی جێبەجێ کرد و هەرگیز پەیوەندیی خۆی لەگەڵ چاپەمەنی ئازاد نەپچڕاند. هەردەم خەڵکی ئاگادار کردووەتەوە و بووەتە پێنوس و دەنگی گەریلا. تەڤگەری ئازادی کوردستان دوای پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بڕیاری کشانەوەی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیاند. لەگەڵ ئەوەشدا چالاکییەکانی چاپەمەنی و ڕاگەیاندن لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستیپێکرد. بۆ ئەوەی ئەم کارە بە شێوەیەکی ڕێکخراوتر و بەهێزتر ئەنجام بدرێت، بەشداری تێدا کرد. دوای ماوەیەک بەپێی ئەرکەکەی، لە ڕووسیا بەردەوام بوو لە کارەکانی. پاشان گەڕایەوە بۆ وڵات و بەشداری لە چالاکییەکانی چاپەمەنی چیادا کرد. لێرەدا ئەزموون و زانیارییە گەورەکەی لە بواری چاپەمەنیدا بە گەیاندە هاوڕێکانی؛ ئامادەی کردن بۆ جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانیان. بەپێی ئەرکەکەی، بێ ئەوەی هەنگاوێک بۆ دواوە بنێت، لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی.
خاوەن ڕەنجێکی مەزن بوو
هاوڕێمان سەید ئەڤران ٣٥ ساڵی تەمەنی خۆی بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان و ڕێکخستنی چاپەمەنی ئازاد تەرخان کرد. هاوڕێ سەید ئەڤران بە وزە و هێز و ئیرادەی ناکۆتاوە خەباتی کرد. ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە پەروەردەی ئەکادیمیای غوربەتلی ئەرسۆز و ڕێکخستنی خەباتی ئاژانس. بە نووسینی سەدان وتار و دۆسیەی هەواڵ و وێنەگرتن و دیمەنی کامێرا، بوو بە دەنگی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەل و هەموو مرۆڤایەتی. بە بەشداریکردن لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان، هەواڵ و بابەتەکانی، ئەم دەنگەی دەگایەندە هەموو بەشەکانی جڤاک. لەم ڕووەوە سەید ئەڤران ڕێبەری چاپەمەنی ئازادە کە بۆچوون و سەرنجەکانی لە لایەن وڵاتپارێزانی کوردستانەوە تەماشا و پەیڕەودەکرێت؛ جێگای خۆی لە نێو پێشەنگانی گەریلای ئازادی کوردستان و چاپەمەنی ئازاددا گرتووە، هەرکەسێک پەیوەندیدارە بە ڕێپێوانی ئازادی گەلی کوردستانەوە، دەیەوێت بۆچوونەکانی بزانێت. سەید ئەڤران کە شوێنکەوتووی هێڵی ئاپۆگەرییە، بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەم هێڵە خەبات و ڕەنجێکی مەزنی هەیە.
هاوڕێکانی ئەم بۆشاییە پڕدەکەنەوە
شەهید بوونی هاوڕێمان سەید ئەڤران کە لە چاوی چاپەمەنی ئازاد و گەلەکەماندا پێگەیەکی وەها هەمیشەیی و بەهێزی هەیە، بۆشاییەکی لە چاپەمەنی ئازاددا بەجێهێشت کە پڕ ناکرێتەوە. بەڵام وەک چۆن بۆشایی موسا عەنتەر، جەنگیز ئاڵتون، فەرهاد تەپە، غوربەتلی ئەرسۆز بە هاوڕێکانیان پڕکرایەوە، ئەم بۆشایەش بە هاوڕێیانی سەر بە میراتی سەید ئەڤران پڕدەکرێتەوە.
وەک یەرەدە ئەو ئاڵایە دەپارێزین کە هاوڕێمان سەید ئەڤران هەمیشە دەیشەکاندەوە و دڵسۆزی یادی وی دەبین. ئەرک و بەرپرسیارێتی "تێکۆشانی پیرۆزی گەلەکەمان بۆ هەبوون و بەدەستهێنانی ئازادی" لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک جێبەجێ دەکەین. هاوڕێمان سەید ئەڤران لە ڕیزی پێشەوەی ئەم تێکۆشانەدا جێگەی خۆی دەگرێت و ڕێگامان پیشان دەدات.
شایستەی ئەو دەبین
لەسەر ئەم بناغەیە، هاوڕێمان سەید ئەڤران، وەک نوێنەرێکی باڵای نەریتی چاپەمەنی ئازاد، هەروەها لە کەسێتی ئەودا هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی، بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنەکەمان دووبارە دەکەینەوە کە شایستەی یادەوەرییەکانیان بین.
بانگەواز لە هەموو گەنجانی کوردستان دەکەین خاوەندارێتی لە چاپەمەنی ئازاد بکەن، بە بەشداریی دەستەجەمعی و کۆمیناڵ چالاکییەکانیان لە هەموو گۆڕەپانێکدا فراوانتر بکەن و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد تا سەرکەوتن خەبات بکەن".