یەرەکە: لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە پێنجوێن بەرخودان چیاگەر شەهید بوو

یەرەکە ڕایگەیاند، "ڕۆژی ٢ی ئەیلول لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی پێنجوێن، گەریلا بەرخودان چیاگەر شەهید بووە".

ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژانی ١ و ٢ی ئەیلول لە هەرێمەکانی ئاسۆس و پێنجوێن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەرەکە دا هاتووە، ئەنجامدانی هێرش لە ڕۆژی جیهانی ئاشتی دەریدەخات، کە دەوڵەتی تورک لە هەموو پارچەکان هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد.

یەرەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "بەم شێوەیە هێرش دەکەنە سەر گەریلا، پێشەنگ و جوگرافیای کوردستان. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕامانگەیاند، لە هێرشەکانی سەر ئاسۆس هیچ زیانێکی گیانیمان نەبووە. بەڵام لە ٢ی ئەیلولدا، کاتێک دوو هەڤاڵمان بە ماتۆڕسکیل ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد، کراونەتە ئامانج، لە ئەنجامدا یەکێک لە هەڤاڵانمان شەهید بووە، هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەرخودان ئامەدە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ناسنامەی ئەو گەریلا شەهیدە بەمجۆرەیە:

ناو و پاشناو: مەزڵوم ئۆزتورک

ناسناو: بەرخودان چیاگەر

کات و شوێنی لە دایکبوون: ١٩٩٧-ئامەد

کات و شوێنی بەشداریکردن: کانوونی دووەمی ٢٠٢٣-فەڕەنسا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣ – پێنجوێن

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی یەرەکەدا هاتووە، "سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخ و وەڵاتپارێزی شەهید بەرخودان و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین. بەڵێن دەدەین تۆڵەی شەهید بەرخودان و سەرجەم شەهیدانی ئازادی بە مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و بنیادنانی کوردستانێکی ئازاد، بکەینەوە.

ژ.ن