ئێشکگری دایکان لە ڕۆژی دووەمیدایە

ئێشکگری دایکان کە بە درووشمی 'نا بۆ شەڕ، بەڵێ بۆ ئاشتی' لە شارۆچکەی تلقەبین دەستپێکردبوو، لە دووەم ڕۆژی خۆیدا لە چەندین جێگەی دیکەدا بەردەوامە.

ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی لە شارۆچکەی تلقەبینی ناوچەی سلۆپی شڕناخ دەستییان بە ئێشکگری 'نا بۆ شەڕ، بەڵی بۆ ئاشتی' کرد. لە ئامەد، وان، ئێلح، مێردین، جۆلەمێرگ، ڕحا، سێرت، ئیزمیر و مێرسین بە بەشداربوونی چەندین ئەندامی دایکانی ئاشتی، چالاکیەکە لە دووەم ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە.

دایکان لە شارۆچکەی تلقەبین کە دەکەوێتە سەرسنوری باشووری کوردستانەوە، لە میانەی چالاکیەکەیاندا ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر هێڵی خیانەتی پەدەکە پیشاندا.

وێڕای ئاستەنگی و هێرشەکانی سەربازانی تورک، لە بەرانبەردا چالاکی ئێشکگری دایکانی ئاشتی بە گۆرانی، هەلهەلە و چەپڵەڕێزانەوە بەردەوامن لە چالاکیەکەیان.