ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ٧٦ هەمین بەردەوامە

ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٧٦ هەمین بەردەوامە.

ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور

ئێشکگری ئازادی کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ٣٨٦ لەگەڵ گرووپی ٧٦ هەمین بەردەوامە.

مەراسیمی دەور وەرگرتنەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان لەسەر ناوی گرووپی ٧٥ هەمین، دلشین کارا قسەی کرد.

دلشین کارا گوتی: " ئێمە ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک ئەرکی سەرشانی خۆمان دەبینین، ئێمە وەک ژنان و گەلی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، هەرگیز ڕێگا نادەین کە فاشیزم بگات بە ئامانجە هەرزانەکانی خۆی، ئێمە وەک گەلی کامپی مەخموور بەرخۆدانمان کرد و دەیکەین، دەڵێین سەلامەتی و تەندرووستیی ڕێبەر ئۆجالان پارێزراوی ژنان و گەلی ئێمە و هەموو مرۆڤایەتییە، بە بەرخۆدان و تێكۆشان دەگەین بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان."

بە بەرزکردنەوەی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" گرووپی ٧٦ هەمین دەستبەکاربوون.