ئێشکگری ئازادیی لە مەخمور بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ گرووپی ٩٠ هەمین، ٤٥٧ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ گرووپی ٩٠ هەمین، ٤٥٧ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ٩٠ هەمین، ٤٥٧ ڕۆژە بەردەوامە.
گرووپی ٩٠ هەمین بە مەراسیمێک لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان چالاکییەکەی گرتەئەستۆ، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی گرووپی ٨٩ هەمین، ڕۆژ یەڵدزتان قسەی کرد. گوتی: "٢٦ ساڵە گۆشەگیرییەکی توند لەسەر ڕێبەر ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، لە دژی ئەم گۆشەگیرییەش بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوەدەچێت، تێکۆشانی ڕێبەر ئۆجالان سەلماندی چەندە پیلانەکانی هێزە هەژموونخوازەکان فراوانتر ببێت، تێکۆشانی ئازادیی مەزنتر دەبێت، ئەوەی کە هێزە دەسەڵاتدارەکان بێچارە دەکات ئەم ڕاستییەیە، ئێمە وەک گەلی کامپی مەخموور و خوێندکاران و ئازادییخوازان تا ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان تێکۆشان و بەرخۆدان بەدەوامی پێ دەدەین."
پاشان گرووپی ٩٠ هەمین بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" چالاکییەکەی گرتەئەستۆ.