ئەو گوندنشینانەی ڕێگەیان لێ گیرا، ڕێگەی هاتوچۆیان داخست

هاوڵاتیانی زیڤینگی شکاک کە لەلایەن قەیوم و سەربازانی تورکەوە ڕێگرییان لێکرا بچنە ناو زەوییەکانیان، ڕێگەی هاتووچۆیان داخست.

دانیشتوانی گوندی زیڤینگی شکاک لە باسا سەر بە شەرناخ لە هەرێمی چیای گابار، ماوەی ١٠ ڕۆژە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زەوی و زارەکانیان. سەرجەردەوان مەسعود ئۆنەر ڕێگە نادات هاووڵاتیان بچنە سەر زەوییەکانیان، بە دەستووری سەربازەکان زەوییەکە بە کرێ دەداتە هاووڵاتیان و داری دارستانەکان دەبڕێت و دەیفرۆشێت.

ئەو هاووڵاتیانەی ماوەی ١٠ ڕۆژە ڕێگرییان لێ دەکرێت بچنە ناو گوندەکەیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕێگای چوونە ناو گوندەکەیان لە هاتووچۆ داخست. ئەو هاووڵاتیانەی لەلایەن جەندرمەکانەوە گەمارۆ درابوون، دەیانویست ئەو کۆنتێنەرانەی لەگەڵ خۆیاندا هێنابوویان لەسەر زەویەکانیان دایبنێن. هاوڵاتییان داوایانکرد، ڕێگای بەردەم زەویەکەیان نەگیرێت و مەسعود ئۆنەر واز لە داربڕین بهێنێت. هاووڵاتییان ڕایانگەیاند، تا ئەو کاتەی داواکارییەکان جێبەجێ نەکرێن، چالاکییەکانیان ڕاناگرن و ڕێگەی هاتوچۆ ناکەنەوە.