پەیامنێری ژن نیوز دەریا رەن کە لە زیندانی داخراوی ژاننی ئامەد راگیراوە، لە رێگەی پاڕێزەرەکەیەوە کێشەکانی خۆیانی لە زیندان خستەڕوو.
دەریا باسی لەوەکرد کە لە زیندان کرێی پۆست لە ٢٨ لیرەوە بووەتە ٣٧ لیرە و دواتریش گرانتریان کردووە و گەیشتووەتە ٤٢ لیرە. دەریا ئاماژەی بەوەشکرد کە لەبەر ئەو هۆکارە نوسینی نامە بۆ زیندانیان دژوار بووە و بەم جۆرە دوا: "ئێمە نامەمان بۆ ئۆهەدە، ئیهەدە و نوسینگەی پارێزەرانی ئامەد نوسی کە هەم باسی ئەم بابەتە و هەمیش دۆخی گشتییان بۆ بکەین. ئەو نامانەی نوسیومانن، بە پاساوی ئەوەی زیان بە ناوبانگی زیندانەکە دەگەیەنێت، دەستیان بەسەردا گیرا. دەبێت رۆژنامەوانان و رای گشتی کارێک بکەن دەنگی ئێمە ببیسترێت".
هـ . ب