ئومید: دەبێت رێبەر ئاپۆ لە ناوەندی تێکۆشانماندا بێت
هێلین ئومید رایگەیاند: "لەم قۆناغەدا دەبێت رێبەر ئاپۆ لە چەق و ناوەندی تێکۆشانماندا بێت. بۆ ئەو مەبەستەش چیمان پێدەکرێت، دەبێت بیکەین. بەڵام دەبێت بزانین ئەوەی دەیکەین لە پێناو خۆماندایە".
هێلین ئومید رایگەیاند: "لەم قۆناغەدا دەبێت رێبەر ئاپۆ لە چەق و ناوەندی تێکۆشانماندا بێت. بۆ ئەو مەبەستەش چیمان پێدەکرێت، دەبێت بیکەین. بەڵام دەبێت بزانین ئەوەی دەیکەین لە پێناو خۆماندایە".
هێلین ئومید سڵاوی لە کەمپینی 'بە ژن، ژیان، ئازادییەوە بەرەو ئازادی' کرد، کە لەلایەن بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)وە دەستیپێکراوە و وتی، کەمپینەکە بە گوێرەی ئەو ستراتیژەیە کە ژنانی کورد لە سەدەی ٢١دا دیاریان کردووە. ئومید ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ سەرکەوتنی کەمپینەکە دەبێت مرۆڤ فرەلایەنە تێبکۆشێت و وتی، "دەبێت بەو جۆرە بێت کە، هیچ کردەوە، هێرش و هەوڵدانێک لە بەرامبەر بەهاکانی ژنان لە کوردستان بێ وەڵام نەبێت.
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتدا کرد کە لە کەناڵی میدیا خەبەرەوە بڵاوکرایەوە. ئومید سەبارەت بەو کەمپینەی لەلایەن بزوتنەوەی ژنانی کوردەوە دەستیپێکراوە، شەڕێک کە فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و گەل بەڕێوەی دەبات، هاوکاری پەدەکە لەو شەڕە چەپەڵەدا و چەند بابەتێکی پەیوەست ەب سیاسەتی دیموکراتیک قسەی کرد.
چاوپێکەوتنەکەی هێلین ئومید بەم جۆرەیە:
چەمکی گۆشەگیری پڕواپڕ گوزارشت ناکات لەو کردەوانەی بەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ دەکرێن، گەلی کورد، راستی رێبەریەتی و هێزەکانی تێکۆشان رووبەڕووی دۆخێکی لە سەرووی ئەوە بوونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە گۆشەگیری بە واتای دابڕاندن و جیاکردنەوە دێت، بەڵام لەناوەندی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا سیاسەتێک بەڕێوەدەچێت کە ئەوەی تێپەڕاندووە، رێبەرایەتی پێشتر بۆ ئەوەی دۆخی ئیمراڵی بناسێنێت و بۆ ئەوەی لەوە تێبگەین کە لەوێ روودەدات هەندێک چەمکی بەکارهێنا، بۆ وێنە وتی، "من لێرە زیندانی و سزادراوێکی ئاسایی نیم"، وتی، "ئێمە لە دەست سیستمی قڕکردنی تورکدا بە دیلگیراوین". هەروەها لە گێڕانەوە راستی ئیمراڵیدا چەمکی تابوت و دارمەیتی ئیمراڵی بەکارهێنا. دەبێت مرۆڤ زیاتر لەسەر راستی ئیمراڵی، کە لە رۆژانی پیلانگێڕیدا زۆر جار وەک سیستمی چوارمیخ ناودێر دەکرا و هەروەها لە سەر کۆی ئەو چەمکانە راوەستە بکات.
هەستکردن بە سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی
بۆچی بەم جۆرە؟ لەبەر ئەوەی بەراستیش لە رێگەی سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی راستی سڕینەوەیەک کە سەپێندراوە بوونی هەیە. لەراستیدا دەخوازرێت کە لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد پاکتاو بکرێت. سیاسەتی سڕینەوە هەیە، سیاسەتی قڕکردن، لەم واتایەدا درێژەی پێدەدرێت. کاربەدەستانی دەوڵەت ئەوەیان لە کاتی جیاجیا و بە شێوەی جیا جیا باسکردووە. وتین "ئێمە نەک جارێک، هەموو رۆژێک دەیڕوخێنین و لە سێدارەی دەدەین". ئەوەش دیاردەیەکە کە ئێمە پێی دەڵێن سیستمی گۆشەگیری رەها یاخود راستیەکە کە ئێمە هەوڵ دەدەین وەک سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی پێناسەی بکەین.
ئێمە هەروەها وتمان سیستمی چوارمێخە و لە خاچدان. چوارمیخ چییە؟ مرۆڤ زیاتر لە راستی حەزرەتی عیساوە لە چوارمیخ و لەخاجدان تێدەگات. بزماریان لە دەست و قاچیدا و هەڵیانواسی. بەراستی ئەمە وادەکات کە ئێوە نەتوانن هیچ شتێک بکەن و ئەمە دەگۆڕدرێت بۆ پرۆسەیەکی بەئازار. ئەوە مردنێکی بەردەوام و مردنێکی تێکەڵ بە ئەشکەنجەیە. ئەو دیاردەیەیە کە رێبەرایەتی دەیەوێت وەک چوار میخ گوزارشت لە سیستمەکە بکات.
ستاتۆی بەدیلگیرانیش هەیە. ئەمە بە واتای ئامرازێک. سیستمی جینۆحساید لە ئیمراڵی بەم جۆرە لەسەر سێ قاچ و کۆڵەکە درێژەی پێدەدرێت و دژوار دەکرێت. لایەنێک وێرانکردن و رووخاندنە، لایەنێکی دیکە ئەشکەنجەدان، لایەنی سێهەمیش بەکارهێنانی کارستە و ئامرازەکانە.
ئێمە چەندەش واتای پێبدەین بەس نییە. ئێمە چەندە هەست بە سیستمی جینۆسایدی ئیمراڵی بکەین، ئێمە ئەوەندە دەتوانین بگەیەنە راستی ئەو سیستمە. هەموو ئەوانەی زیندانی دەکرێن، بە رێژەیەکی دیاریکراو لە کۆمەڵگا دادەبڕێت، دەشاردرێتەوە و دادەبڕێت. ئەوە لە راستیدا پەروەردەیەکە کە سیستم سەرلەنوێ ئامادەی دەکاتەوە. زیندان و گرتووخانەکان بۆ ئەو مەبەستە دامەزراون. بەڵام لێرەدا پێشهاتێکی دیکە بوونی هەیە، کە لە سیستمی ئیمراڵیدا هاتووەتە ئاراوە.
گەلی کورد، ژنان، گەنجان هەموو رۆژێک کە تێدەپەڕێت زیاتر درک بەو دۆخە دەکەن. کاتێک کە لە دوا رۆژ دەڕوانین، هیچ کەشێک رژێمی قڕکردنی ئیمراڵی بە ئاسایی دانانێت. یاخود هەموو کەس باشتر تێدەگەن کە ئەوە قۆناغ و پرۆسەیەکی یاسایی و ئاسایی نیە.
زۆر پرسیاریش دەکرێن، لە ئیمراڵی چی روودەدات، ئایا ژیان لە ئیمراڵی جۆنە، رێبەرایەتی لە چ بارودۆخێکدا زیندانی کراوە. کاتێک بابەتەکە رێبەرایەتی بێت، گەل ئامادە دەبێت. بۆ ئەوەش لە هەموو دەرفەتێکدا هەموو جۆرە چالاکیەک ئەنجام دەدات، گەلی کورد سەرباری گوشار، ستەم و زۆرداری لە دەرەوەی وڵات تا هەر چوارپارچەی کوردستان لە هەموو شوێنێک لەپێناو رێبەرایەتیدا لە چالاکیدایە. هەمووان بە پەرۆشەوەن، ئێمەش بەو جۆرەین.
رێبەرایەتی هەموو شتێکی خۆی لەپێناو تێکۆشانی هەبوونی گەلەکەیدا بەخشیوە
ئەوانەی دەیانەوێت لە رژێمی قڕکردنی ئیمراڵی تێبگەن، بزانن کە لە ئیمراڵی چی روودەدات، با سەیری دۆخی سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی بکەن. دۆخی ئیمراڵی و دەرەوە زۆر جیاواز نین لە یەکتر. رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر درک بەوە دەکرێت. کردەوە، سیاسەت و مامەڵەکانی جینۆساید لە ئیمراڵی بەردەوامن، راستەوخۆ دەگۆڕدرێن بۆ سیاسەت لە دژی گەل، ژنان، گەنجان و هێزەکانی دیموکراسی.
ئێمە باس لە راستی رێبەرایەتیەک دەکەین کە هەموو شتێکی خۆی بە هەبوونی کوردان بەخشیوە. مێژووی گەلانی دیکەش رێبەر، پێشەنگی سیاسی/ سەربازییان هەیە. بەڵام راستینەی رێبەرایەتی لە کوردستان ئەوەیە، کە ئایدۆلۆژیا، هەستیاری، سیاسی و کۆمەڵایەتی، تەنانەت هەموو خانەکانی و هەموو ساتەکانی ژیانی بە تێکۆشانی هەبوونی کوردان بەخشیووە. من وەک کەسێک کە گەواهیدەرم لە سەر ژیانی رێبەرایەتی دەتوانم بە ئاسودەیی ئەوە بڵێم. لە هەناسەدان و پشووەوە تا خواردن، لە خەوەوە تا رێکردن، لە چالاکی کۆمەڵایەتیەوە، تا دابینکردنی بچوکترین پێداویستی ژیان، هەموو شتێکی خۆی لەپێناو بەرەوپێشچوونی تێکۆشانی هەبوون و ئازادی کوردان بەخشیوە. بەو هۆیەوە رێبەرایەتی وتی، "منیش مەحکومی راستی کۆمەڵگا بووم". باس لەوەدەکات لە پەیوەندی ئەو شتانەدا دەژی کە پەیوەست بە راستینەی کۆمەڵایەتی. کوردان کە جینۆساید دەکرێن، لەهەمان کاتدا هێرشی پاکتاو دەکرێتە سەر رێبەر ئاپۆش. هەمان ئەو هێرشە کۆلۆنیالیستیانەی لەسەر کوردان دەسەپێندرێت، لەسەر رێبەر ئاپۆش جێبەجێ دەکرێن. لە دڵی پاک و بێگەردەوە لە کوردان بڕوانرێت، لە رێبەر ئاپۆش دەڕوانرێت".
رێبەر ئاپۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا وتبووی: "ئێوە لە پێناو مندا کەمپین ساز دەکەن، دەست بە هەڵمەت لە پێناو ئازادی من دەکەن. بەڵام دۆخی ئێوە لە هی من خراپترە. لەبەر ئەوەی نازانن ئێوە لە چ دۆخێکدان، هێرشێکی پاکتاوکاری چۆن دەکرێتە سەر ئێوە. ئێوە نازانن کە لە چیدا دەژین. لەبەر ئەوە ئێوە بەو هێرشانە دەڵێن کە چارەنوسە و دەژین". رێبەر ئاپۆ بە هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانویست شتێکی بۆ بکەن، وتی: "ئێوە سەرەتا شتێک بۆ خۆتان بکەن".
ئەو سەردەمەی ئێمەی تێداین، دەبێت رێبەر ئاپۆ لە ناوەندی تێکۆشانماندا بێت. دەبێت هەموو شتێک لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا بکرێت و سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی هەڵبوەشێتەوە. بۆ ئەوەش چیمان لە دەست بێت و چیمان پێبکرێت، دەبێت بیخەینەڕوو. بەڵام دەبێت بزانین ئەوەی دەیکەین، لەپێناو خۆماندایە. زیاتر لە هەموو کەسێک کوردان، ژنان و گەنجان پێویستیان بەوە هەیە. گرنگە کە ئێمەش ئازادی رێبەر ئاپۆ و دۆخی خۆمان وەک یەک لێبکەین. ئەگینا دەکرێت قوربانی بدرێت، فیداکاری بکرێت، هەوڵ بخرێتەگەڕ، ئەوانە بە نیەتی باشەوە بکرێن، بەڵام نەتوانن خۆیان لە چنگ و چەپۆکی قڕکردن رزگار بکەن. ئەوە چنگ و چەپۆکێکی بەو جۆرەیە کە؛ لایەنی نێونەتەوەیی هەیە، لایەنی هەڕێمایەتی هەیە، کوردانی خائین و هاوکار هەن. کوردایەتی ئازاد، شەڕ لە پێناو هەبوون و ئازادی کوردان، تێکۆشانی زیاتر لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، بۆ تێگەیشتنی باشتر لە سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی تێبگەن و هێندەی تێگەیشتن لەوەش دەبێت ئێمە لە دژی ئەوە تێبکۆشین.
رەنگدانەوەی رژێمی ئیمراڵی لەسەر کوردان
ئێمە بە پێداگرییەوە دەڵێین؛ کورد، ژنان، گەنجان، رەنجدەران، چەوساوەکان رۆژ لە دوای رۆژ باشتر لە بارەی سیستمی ئیمراڵییەوە وشیار دەبنەوە. بۆچی؟ لەبر ئەوەی هەموان ئەوەیان بینی. هەرکە لە ئیمراڵی دەرگاکان داخران، هیچ هەواڵێک لە رێبەر ئاپۆ بەدەست نەخرا؛ فاشیزم لە کوردستان، فاشیزم لە کوردستان زیاتر دەرکەوت و پەلاماردەربوو.
دەیانەوێت سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی بگوازنەوە بۆ چوار لای کوردستان. درێژە بە قڕکردنی کوردان بدەن. رۆژێک نییە هێرش نەکرێتە سەر کوردان و کوردان تیرۆر نەکرێن. بە پاساوی جیاجیا هەموو رۆژێک کورد لە کوردستان دەکوژرێن. دەیانەوێت هیچ ژیانێک بۆ کوردان نەهێڵنەوە.
لەبەر ئەوەی تەوەرەکەمان پێناسەکردنی ژیان نییە، زۆر رۆناچمە ناو ئەو باسەوە. بەڵام وەک ئەوەی لە هەر بستێکی کوردستاندا چاڵێکی مەرگیان هەڵکەندووە و دەیانەوێت کوردان لەم چاڵەدا بخنکێنن. بۆ وێنە؛ زیندان چاڵی مەرگە. هەژاری، بێکاری و کاری هەرزان و کار لە بەرامبەر کرێی کەم.. دامودەزگاکانی شەڕی تایبەت... هەرهەموویان چاڵی مەرگن. گەنجانی کورد دەخەنە ناو ئەو چاڵانەی مردنەوە. وەک چۆن ئیمراڵی سیستمێکی تابوت ئاسایە، لە دەرەوەش بۆ کوردان هەمان شت هەیە و شوێنی مردنە.
مرۆڤ کە پێناسەی ژیان بکات، دەبینێت کە هەموو زیندەوەران ناسنامەی خۆیان هەیە. کە مرۆڤ باسی ژیانی مرۆڤی و کۆمەڵایەتی بکات، ژیانی بێ ناسنامە بوونی نییە. ئەمە بۆ کۆمەڵگاکان بەم جۆرەیە. ئەگەر ئەو ناسنامە و بەهایانەی کۆمەڵگا هەیەتی لێبسەندرێنەوە، ئەو کۆمەڵگەیە دەکوژرێت، لەناو دەبرێت. ئێستا رەنگدانەوەی رژێمی قڕکردنی ئیمراڵی لەسەر جوگرافیا و ژیانی کۆمەڵگای کوردستان رێک بەو جۆرەیە. دەیانەوێت سیستمی ئەوێ بهێنن و بەو جۆرە لە کوردستان لەسەر پێ رایبگرن. بە کردەوەی لەم جۆرە دەیانەوێت کۆتایی پێبهێنن و لەناوی ببەن.
کۆمەڵگەی تورکیا ژەهراوی کراوە
کاتێک پیلانگێریی نێونەتەوەیی ئەنجامدرا، رێبەر ئاپۆ وتی، "پیلانگێرییەکە هێندەی لە دژی گەلی کوردە، ئەوەندەش لە دژی گەلی تورکە. دەیانەوێت ئایندەی گەلانی تورکیا تاریک بکەن و رێگری لە بەهێزبوونیان بکەن". دوای ئەو قۆناغانەی چارەسەری، هەموو ئەوانە بە رێکاری کودەتا، لە رێگەی ناوەندەکانی گلادیۆ لە ناو سیستمی شەڕی تایبەتی تورکدا کەوتنە جموجۆڵەوە، دەرکەوت کە ئەو هێزەی کە ئەو شەڕەی رێکخستووە، ئەنجامیداوە و بەو جۆرە بەڕێوەی بردووە هەرگیز بیری لە چارەنوسی گەلانی تورکیا نەکردووەتەوە. بەتایبەتیش گەلی تورک. بڕوانن، ئەمڕۆ کۆمەڵگەی تورکیا وەک خۆی بیر لەم دەوڵەتە دەکاتەوە. خۆی لە خۆیدا سەرەکیترین درۆی نەتەوە دەوڵەت ئاوێتەکردنی نەتەوە لەگەڵ دەوڵەتە. شتێکی بەو جۆرەیان دروست کردووە کە؛ دەوڵەت لە دەستی چەند کەسی دەوڵەمەند و چەند پێکهاتەی ئۆلیگارشیکدایە. کاتێک ئەو کەسانە لەسەر دەوڵەمەندی و سامانەکان داوای پشک و مافی خۆیان دەکەن و زەوتی دەکەن، کۆمەڵگا وا تێدەگات کە لەپێناو ئەواندا دەکرێت. کۆمەڵگای تورکیا بەم جۆرە ژەهراوی کراوە. کۆمەڵگەی تورکیا بیردەکاتەوە کە دەوڵەت چەندە دەوڵەمەدن ببێت، کۆمەڵگا دەوڵەمەند دەبێت. دۆخێکی بەجۆرە بوونی نییە و نابێت. ئەو شەڕ و سیستمەی قڕکردن لە ئیمراڵی لە راستیدا شەڕ و سیستمی هەندێک دەستەبژێری تورکە. ئەوەی کەچەندەش تورکن جێگەی مشتومڕە. لە دامەزراندنیانەوە تائێستا بەم جۆرەیە.
دەوڵەت لە هەموو شوێنێک ئامێری خەرجکردنە، بەڵام بە پاساوی شەڕ لە دژی کوردان لە تورکیا و کوردستان گەلی تورکی خستووەتە ناو قەیرانێکی ئابووری. بەڵام خۆزگە هەر بەمەوە سنوورداربوایە. خۆزگە ئەوە تەنیا بە هەژاری ئابوریەوە سنووردار بوایە. شتێکی دژوارتر روودەدات، ئەویش لە لایەنی ئەخلاقییەوە تووشی داڕوخان دەبێت. بۆ ئەوەی کۆمەڵگای تورکیا لە دژی تێکۆشانی هەبوونی گەلی کورد هاوکاری بکەن، بەو فرت و فێڵە چەپەڵانە رووبەڕوو دەبن! ئەو گەلە هەزاران ساڵە لەم جوگرافیایە پێکەوە دەژین، دەبینین کە هیچ شتێک لە تورکان نەماوەتەوە.
شەڕ هەم کۆمەڵگەی تورکیا و هەمیش دەوڵەتی داڕوخاندووە
بۆ نمونە کێشەی پەنابەران. کاتێک لە دۆخی ئەو کەسانە بڕوانین کە بەهۆی شەڕەوە ناچار بوو لە سوریا کۆج بکەن، ئەوە دەبینین. لەمرۆدا یەک لە پرسە گەرمەکانی تورکیا ئەمەیە. بناغەی نەژادپەرستی لە بەرامبەر گەلان کە لە شوێنەکانی دیکەوە دێن، لە هەڵوێستی پیلانگێڕانە لە بەرامبەر بونیادنانی کۆماری دیموکراتیک کە دەبێت بۆ گەلانی تورکیا ببێتە پرۆژەیەکی پێکەوەژیان، سەرچاوە دەگرێت. پیلانگێڕی لەپێناو رێگریی کردن لە دیموکراتیکبوونی کۆار بەردەوامە. سیستمی جینۆسایدی ئیمراڵیش بەشێکە لەوە.
شەڕ لە دژی تێکۆشانی هەبوونی و ئازادی گەلی کورد، لەلایەنی ئابووریدا کۆمەڵگەی تورکیا و دەوڵەتی رووخاندووە. بەراستیش دەوڵەت قەرزارە. بەڵام لەدەرەوەی ئەوەش کۆمەڵگای تورکیا قەرزارە، گەلانی تورکیا قەرزارن. روون و ئاشکرایە کە لەمڕۆدا کەس نییە کە قەرزاری دەوڵەت نەبێت. یەک لە سیاسەتە بنچینەییەکانی ئاکەپەش ستراتیژی بەستنەوەی کۆمەڵگەیە بە قەرزی بچووک لە ماوەی دەسەڵاتداریکەیدا. لەم بوارەدا بەرەوپێشچوونی گرنگی بەدەستهێناوە. ئێستا لە تورکیا هەموو کەس قەرزارە.
ئێوە دەزانن، بۆ ژنان بەردەوام بەم جۆرە دەوترێت؛ گەر ژنان دەیانەوێت هەلومەرجی یەکسان و ئازاد بەدەستبهێنن، دەبێت سەربەخۆیی ئابووری بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی بتوانن بە ئیرادەی خۆیانەوە بجوڵێنەوە و بڕیار لە ژیانیان بدەن. ئەو دۆخە بۆ تورکیا وەک ژنێک کە بە هاوسەرەکەیەوە بەستراوەتەوە، پەیوەندی دەوڵەت- کۆمەڵگەی خوڵقاند. بەڵام ئەو پەیوەندییە زۆر خراپە. کۆمەڵگەیەک کە ناچار بە پەیوەندی لەم جۆرە بکرێت، هەرگیز ناتوانێت ببێتە خاوەن ئیرادە و خاوەنداری لە دیموکراسی بکات. لەپێناو خۆیدا و لە پێناو بەکۆمەڵایەتیبوونی خۆیدا هەرگیز ناتوانێت هیچ بەرەوپێشچوونێک بێنێتەدی. لەبەر ئەوەی پێشتر لەلایەن دەسەڵاتدارییەوە، لە لایەن هێزەکانی سەرمایەوە دەستبەسەرکراوە؛ دەبێت بە گوێرەی ئەوە بێت. بە ئافرەتبوون پێناسەیەکی کۆمەڵگایە، بە هەڵە لەمن تێمەگەن من باسی پێناسەیەک رەگەز پەرستی ناکەم. من بە واتای ژنێکی کۆیلە کە ئیرادەی زەوت کراوە دەکەم. بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی بەم جۆرە بێ ئیرادەبێت و هەموو شتێک بهێنێتە دۆخی گرێدراو بە دەسەڵات، بەراستی داڕوخان و کەوتنێکی گەورە.
لە رێگەی سیستمی جینۆسایدی ئیمراڵییەوە، کۆمەڵگەی تورکیا زیاتر لە نرخەکانی ئازادی و دیموکراسی دوورخرایەوە، بێ ئیرادەکرا و چۆکی پێدادرا.
دەبێت تورکەکان زیاتر خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکەن
رۆشنبیران، هونەرمەندان، کەسانی خاوەن ویژدان، کرێکاران و رەنجدەرانی تورک دەبێت زیاتر لە رێبەر ئاپۆ تێبگەن و خاوەنداری لێبکەن. دەتوانم بڵێم کە زیاتر لە گەلی کورد، ئەوان پێویستیان بەو هەیە. لەبەر ئەوەی گەلی کورد کەمیش بێت دەزانێت کە رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوان بە چ واتایەکە، لانیکەم هەستی پێدەکات. ئەوە لە ٥٠ ساڵی رابردوودا وشیاری گەورەی هێناوەتە کایەوە. جیهان ئەوە قەبوڵ دەکات کە کورد سیاسیترینین. دەزانێت کە لە کوێ چی بکات. دەزانێت کە هەم وانە بداتە دەوڵەت و هەمیش کۆمەڵگە. گەلی کورد راستیەکی لەم جۆرەی هەیە. بەڵام گەلانی تورکیا بەهۆی نەتەوەپەرەستی و نەژادپەرستیەوە ژەهراوی بوون و ئەوەشی بەدەستیانەوە ماوە ئیتر لەدەستی دەدەن.
ئەوەی بەدیلگرتنی رێبەر ئاپۆ بەسەر هێزە نێونەتەوەییەکاندا سەپاند پەدەکەیە
کاتێک مرۆڤ هەوڵ دەدات کە رژێمی جینۆسایدی ئیمراڵی درک بکات و شیکاری بکات، دەبێت مرۆڤ دەبێت لە دۆخی گروپە هاوکار و داردەستەکانی کورد بە باشی تێبگات. گروپە داردەستە کوردەکان لە مێژوودا چ رۆڵێکیان گێڕاوە، چییان کردووە، لەو سەد ساڵەی دواییدا کێ ویستویەتی رۆڵێکی بەو جۆرە بگێڕێت و جۆن هاتووەتە پێشەوە، دەبێت شاڕستە و سەردێڕ بە سەردێڕ گفتوگۆی لەسەر بکرێت. لەبەر ئەوەی لە رووی مێشک وبیرکردنەوەوە ئاڵۆزییەک بوونی هەیە.
هەرکات لە کوردستان بزوتنەوەیەک لە پێناو هەبوون، ئازادی و ناسنامەی گەلی کورد دروست بووبن، ئەو هێزانەی کە هەوڵ دەدەن کۆنترۆڵی بکەن دروست بوون و زیاتریش لەو بەشانەی لە خۆگرتووە کە لە کوردەکان پێکهاتوون. ئەوەی مۆری خۆی لە سەد ساڵی رابردوو داوە راستی پەدەکەیە. پەدەکە لەو بابەتەدا خراپترین رۆڵی گێڕاوە. ئەگەر پەدەکە نەبوایە، مێژووی ١٠٠ ساڵەی کۆمار بەم جۆرە نەدەبوو. ناڵێم کوردەکان دەبنە خاوەنی دەوڵەتێکی جیا. من لەو بڕوایەدام کە دەبێت هاوپەیمانی مێژوویی کورد و تورکەکان بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی دەتوانم بڵێم کە دیالێکتیکی سەر ئەم جوگرافیایە بەم جۆرە سازکراوە. بەڵام پەدەکە رۆڵێکی شوومی بەم جۆرەی گێڕا کە لە دەرکەوتنی بزوتنەوەکەمان و شەهیدبوونی هاورێ حەقی قەرارەوە دەستیپێکرد، رۆڵێکی بەو جۆرە خراپی گێڕا کە بە دەیان هاورێمانی تیرۆر کرد. بۆ ئەوەی ئۆپراسیۆنی ١٥ی ئاب بەرەوپێش نەچێت، هەوڵێکی چڕی خستەکار؛ هەموو ئەوانە بەبەڵگە هەیە، پێناسەکراون و خراونەتەڕوو. دەبێت ئەوە بزانرێت. بیربکەنەوە؛ لە باکووری کوردستان کوردبوون گەیشتووەتە دۆخێکی لەناوچوون، بێدەنگی دژوار هەیە، هیوایەک هاتووەتە ئاراوە و هەر لە سەرەتاوە پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی بۆ ئەوەی بەر بەو هیوایە بگرن ویستیان رۆڵ بگێرن. ئەوە یەکلاکراوەتەوە؛ ئەو هێزەی بەدیلگیرانی رێبەر ئاپۆی وەک پێویستییەک بەسەر هێزە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتی تورکدا سەپاند پەدەکەیە. ئەوان ئەمەیان لە رێککەوتنی واشنتۆندا کرد. کێ دەزانێت چ کردەوەیەکی دیکە چەپەڵ هەیە. ئەو هێزە سەرەکیەی کە هەوڵ دەدات رێبەر ئاپۆ بکەوێتە ناو سیستمی قڕکردنی ئیمراڵییەوە و گۆشەگیری رەهای لەسەر پەیڕەوبکرێت، پەدەکەیە. پەدەکە هێزێکە کە رێگری لە بەرەوپێشچوونی تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان دەکات. ئەوە رۆڵ و ئەرکی ئەو ئەوە. ئێمە باس لە دامەزراوەیەک دەکەین کە بەر لە دامەزراندنی پەکەکە لە کوشتنی سەعید قرمزیتۆپراکدا رۆڵی گێڕاوە.
ئەگەر مرۆڤ لە دژی خیانەت بوەستێتەوە، قەوارەی هەرێمیش دەپارێزرێت
دەبێت ئێمە ئەقڵیەتی پەدەکە/بارزانی لە مێژوودا بینێژین و ژێرخاکی بکەین. بە ناوی کوردایەتیەوە رێگری لە بەرەوپێشچوون و پێشکەوتنەکان دەکات. بەم جۆرە مامەڵەکردن بە نیەتی باش لە ئارادایە؛ ئەویش هێزێکی کوردییە، پێویستە بوونی خۆی نیشان بدات. ئەگەر باس لە گەلێک لە لێواری جینۆساید و لەناوچووندا دەکەین، دەبێت کە جیاوازیش لەنێوانیاندا هەبێت، بەدڵنیاییەوە دەبێت هێزی جیاجیاش بوونیان هەبێت. بەڵام بەو ڕادەیە دوژمنایەتی بەرامبەر بە هەبوونی خۆی، ناسنامەی خۆی، بەرامبەر بە گەلی خۆی، بەهاکانی خۆی، ئەو هەمووە سات و سەودا و بازرگانی پێیانەوە، هەوڵدان بە درێژەدان بە مانەوەی خۆی لە رێگەیانەوە.. قوڕ بەسەری بێت! مرۆڤ دەتوانێت تەنیا ئەوە بڵێت. لەم رووە بۆ هەموو کوردان، بۆ گەلی کورد، بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت بۆ گەلی کورد تێبکۆشن و ئەوانەی نیاز و نیەتی باشیان هەیە، من ئەوە بە هونەرمەندان، رۆشنبیرانی کورد دەڵێم؛ دەبێت لە کەسایەتی بنەماڵەی بارزانیدا بە دڵنیاییەوە دژی خیانەت بەرامبەر بە تێکۆشانی کوردستان بوەستنەوە. گەر ئەوە بکرێت، زۆر شت دەگۆڕدرێن. ئەگر ئەوە بکرێت قەوارەی باشوور و شۆڕشی رۆژئاوا دەپارێزرێن. لەناو سیستمی نێونەتەوەییدا کوردەکان جێگەیان دەبێتەوە. ئەوەی بەر بەوە دەگرێت پەدەکەیە.
ئەو کەمپینەی لەلایەن تەڤگەری ژنانەوە دەستی پێ کردووە، بۆ سەدەی بیست و یەکەمە
سڵاو لە کەمپینی بە ژن ژیان ئازادی بەرەو ئازادی دەکەم، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. دەمەوێت باوەڕی خۆم بە سەرکەوتن دەرببڕم. بنەڕەتیترین دینامیکی تێکۆشانی ئازادی لە کوردستاندا ژنانن. بەم مانایە ئەم بڕیارەی تەڤگەری ژنان لە باکوری کوردستان لەم کاتە هەستیارەدا، پڕ واتایە.
تەڤگەری ژنان لە کوردستان قەت نەوەستاوە. تەڤگەرێکی ژنان بابەتێکە کە لە ماوەی ٣٠-٤٠ ساڵدا مۆری خۆی لە مێژوودا بەجێهێشتووە و تا دێت کاریگەری زیاتر دەبێت، بە تەواوی کاریگەری لەسەر ئەم جوگرافیایە هەیە. دەرئەنجامی ئەمەش شۆڕشی ڕۆژئاوا، لایەنێکی تری شۆڕشەکەی ڕۆژهەڵات بوو کە بە ژینا ئەمینی دەستی پێکرد. لە باکوری کوردستان، گۆڕانی دیموکراتیک، گۆڕانی جڤاکی، بوونی جڤاکی کورد بە نەتەوەیەکی دیموکراتیک، بەتەواوی لەسەر بنەمای ئازادی ژن پەرەی سەند. شۆڕشی نەتەوەی دیموکراتیک، شۆڕشی ژنانە. نەتەوەبوونی دیموکراتیک، پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکی شۆڕشگێڕانەیە کە لەسەر بنەمای ئازادی گەشە دەکات. بەم مانایە ئەو بڕیارەی کە دراوە بەگوێرەی ئەو ستراتیژەیە کە ژنانی کورد لە سەدەی بیست و یەکدا پێناسەیان کردووە. گوتمان سەدەی بیست و یەک سەدەی ژن دەبێت. ئەمە نیازێک نییە. نەک تەنها لەبەر ئەوەی لە دڵماندایە، دەمانەوێت بەم شێوەیە بێت. ئەم سەلماندنە پێش هەموو شتێک ئەنجامێکە کە لەسەر بنەمای چارەسەری جڤاکی مێژوویی پێی گەیشتووین. ژنان چیتر هەڵگری ستاتۆی ئێستای سیستەمی پلەبەندی نین. ژنان نەیانتوانی ئەم بارگرانییە هەڵبگرن کە لەسەریان دانرابوو. بیر لەوە بکەوە، لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا بزووتنەوەی کرێکاری هەبوون، لەسەر ئەم بناغەیە بێگومان ژنان لە هەموو بزووتنەوەکانی گۆڕان و گۆڕانکاریدا هەبوون. بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا زیاتر و زیاتر ڕاستی ژن شیاوی تێگەیشتن و دیتن بوو. هەموو سیستەمەکانی ستەمکاری لەسەر بناغەی دانانی ژنان لە ڕەوشی موڵکایەتیدا گەشە دەکەن. لە چەقی هەموو سیستەمەکانی ستەمکاریدا کۆیلایەتی ژنان هەیە. تا ژن ئازاد نەبێت، جڤاک ئازاد نابێت، ژیان ئازاد نابێت. فۆرمولەی ژن ژیان ئازادی گوزارشتە لەم ڕاستییە. بەم مانایە لە جێی خۆیدایە و مانادارە مرۆڤەکان بە دروشمێکی وەک ئەمەوە بچنە ناو قۆناغی ئێستاوە و دژی سیاسەت و ڕەوشی جڤاکی و هێرشە چاندییەکانی ئێستا تێبکۆشن.
ئەو دەمەی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی توند بوو، ژنانی کورد باش لەم شتە تێگەیشتن؛ تا هێرش بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بێت، هێرش بۆ سەر ژنان زیاتر دەبێت. لەوکاتەوەی زانیاری لە ڕێبەرێتی وەرنەگیراوە و پەیوەندی لەگەڵ ڕێبەرێتی پچڕاوە، ستاتۆی ژنان پاشکەوتووە. لەسەر بناغەی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی، ڕژێمی فاشیست لە تورکیا، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە نەک تەنها دژی ژنانی کورد، بەڵکو دژی هەموو ژنانی تورکیا شەڕێکی دەستپێکرد. ئێستا ژنان لەژێر هێرشی تونددان. نزیکەی هەموو ڕۆژێک کوشتن و کۆمەڵکوژی ژنان و هەراسانکردن و دەستدرێژیکردن ڕوودەدات.
ئەگەر شۆڕشێک لە تورکیا ڕووبدات، گۆڕان و گۆڕانکارییەکی دیموکراتیک ڕووبدات، لەسەر بناغەی ڕاستی ژن گەشە دەکات. ژنان دەتوانن تورکیا بگۆڕن. بە دڵنیاییەوە ئەوە ڕوونە، ڕەهەندێکی وەها لەم کەمپینەدا هەیە.
دەبێت هێرشی سەر بەهاکانی ژنان وەڵام بدرێنەوە
ژنانی کورد ٣٠-٤٠ ساڵە جوگرافیای کوردستان، باکوری کوردستان دەگۆڕن. بەم هەنگاوە قۆناغێکی تێکۆشانی جدی لە تورکیا دەستی پێکرد. دەبێت مرۆڤ کار بۆ سەرکەوتنی کەمپینەکە بکەن. ڕاگەیاندنی کەمپەینەکە بەس نییە؛ بۆ ئەوەی ئەمە پراکتیکی بێت، مرۆڤ دەبێت زۆر باش ڕێکخراو بێت. ژنانی کورد ئەزموونێکی وایان هەیە. تەڤگەری ژنانی کورد لە باکووری کوردستان میراتێکی زۆر گرنگی هەیە. لە هەردوو بواری سیاسی و جڤاکی بوونی هەیە. پێویستە، هیچ کردار و هێرش و پێشێلکارییەک بەرامبەر بە بەهاکانی ژنان لە کوردستان، بێ وەڵام نەمێنێتەوە. ئەگەر بە پێداگری و بوێری و ئیرادە بەردەوام بێت، ئەنجامی دەبێت. بۆیە ڕەواترین تێکۆشان لە جیهاندا تێکۆشانی ئازادی ژنانە. هەر ژنێکی ئاگامەند نابێت ئەم ڕەوشەی ئێستا قبوڵ بکات. ئەم سیستەمە بەجۆرێکە، لەسەر موڵکبوونی ژن دامەزراوە. کراون بە موڵکی ئەوانیتر، ئۆبژەی ئەوانیتر، ئامرازی ئەوانیتر... هەرچەندە بڕازێنرێتەوە سودی نییە، ئەمڕۆ کەرتی میدیا لە تورکیا لەسەر ئەو بناغەیە کاردەکات. زنجیرە، فیلم، زۆربەی بەرنامە جڤاکییەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جڤاکیبوون، لەسەر ئامادەکردنی ژنان بۆ سیستەمێکی پیاوسالاری و پێشکەشکردنیان بنیات نراون.
دەیانەوێت ژن ئەمە وەک چارەنووس و ڕاستییەکی سرووشتی قبوڵ بکەن. دەیانەوێت خۆبەخشانە ئەزموونی سیستەمی دەستدرێژی بکەن. بڕواناکەم ژنێک هەبێت درک بەم شتە بکات و سەر بەرز نەکاتەوە. بۆیە دەکرێت ئەم کەمپینە زۆرترین کاریگەری هەبێت، بەگوێرەی فۆرمولەی ئەفسوناوی ژن ژیان ئازادی کە لەسەر بناغەی ژنۆلۆژی لە هەموو شوێنێکدا کاریگەری دادەنێت. ئێمە وەک ژن زیاتر لە نان و ئاو پێویستمان بە زەمینەیەکی ئازادی لەم چەشنەیە.
دوژمن پەتی پچڕاندووە
شەڕ و وێرانکاری لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە. پێشتریش گوتمان دوژمن لە شەڕدا گیری خواردووە و هەوڵی ڕزگارکردنی خۆی دەدات و ئێمەش لەبەردەم ڕاستییەکی وەها قڕکەر و ستەمکار و داگیرکەرداین. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، چالاکیی نوێی کاریگەر بەڕێوەدەچێت، بەڵام شەڕەکە تەنیا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا نییە. لە هەندێک شوێن کەمترە، لە هەندێک شوێن زیاترە، بەڵام بە تایبەتی بە پێشەنگایەتی ستەمکار و قڕکەری تورک، شەڕ لە هەموو پارچەکانی کوردستان دژ بە کورد دەکرێت. ڕۆژانە لە ڕۆژئاوا هێرش دەکرێت. لەم دواییانەدا لە دەیرەزۆر پیلانگێڕی و هێرش هەبوو. چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر مەنبەج. پێویستە بگوترێ تورکەکان هێرشیان کرد. ڕوونە کە گرێدراوی کێن، کێ موچەیان پێدەدات، کێ خاوەندارێتی و پەروەردەیان دەکات. داگیرکاری لە باشووری کوردستان بەردەوامە و نزیکەی لە هەموو پارێزگاکانی باکووری کوردستان شەڕ هەیە. هێرش دژی یەکێتیی دەکرێت.
شەڕێکی بەربڵاو هەیە. لە ماوەی مانگ و نیوێک بۆ دوو مانگدا هێرش کرایە سەر گەل؛ بۆ نموونە زۆرێک لە هاوڵاتیانی سڤیل لە هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژران. دوژمن پەتی پچڕاندووە. شەڕ لە هەموو شوێنێک هەیە. پێویستە مرۆڤ باش لەم بابەتە تێبگات و بەڕای من هەندێک کەموکوڕی لە تێگەیشتن لەم بابەتەدا هەیە. هەندێک کەس لە کوردستان دەڵێن، دەتوانن لە شەڕ دوور بکەونەوە و لە دەرەوەی شەڕدا بمێننەوە. دەیانەوێت بەو شێوەیە مامەڵە بکەن و بژین. بەڵام بەداخەوە شوێنێکی وا نییە. ئەگەر مرۆڤ کورد یان کوردستانی بێت، ئەگەر خۆی وەک کورد ببینێت، ئەوا لەنێو شەڕدایە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. ڕێبەر ئاپۆ دەیگوت: "ئەوەی هەیە، دەشێت لەدەست بچێت. ڕەنگە بگەینە ڕەوشێک، نەزانین گورزەکە لە کوێوە دێت".
ناوی سیاسەت شەڕە
من ئەمە بۆ گەل دەڵێم؛ بۆ گەلەکەمان، بۆ گەنجان و ژنان. چونکە واقیعێکی وا لە کوردستاندا نییە. لە کوردستان شەڕ هەیە. بەڵێ ئێمە باسی شەڕی جیهانی دەکەین. لە جیهاندا شەڕ هەیە. ئێمە تەنیا باسی شەڕ بۆ کوردان ناکەین. به ڵام ڕاستییەکە ئەوەیە شەڕ لە کوردستان هەڵگیرساوە، شەڕ خودی سیاسەتە. ئەوانەی دەڵێن بەبێ شەڕ دەتوانین سیاسەت بکەین، هەڵەن. سیاسەت شەڕێکی تووڕەیە، سیاسەت شەڕێکی گڕسەندووە. لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، لەم سەردەمەدا، ناوی سیاسەت شەڕە. پێویستە هەموو کەسێک لەم پەیوەندییەدا سەرنج بدات، نرخاندنی خۆی بکات، شوێنی خۆی دیاری بکات، بزانێت لە کوێ وەستاوە.
شەڕی قڕکردن دژ بە کورد هەیە. پەکەکە دەڵێت بە ناوی کوردەوە بوونی هەیە. بۆ هەبوون تێکۆشان دەکات. بە ناوی کوردەوە ئەم کارە دەکات و هێزە دژبەرەکان دەڵێن تۆ بوونت نییە، بەم هۆیە، لە مێژوو و لەسەر زەوی دوورت دەخەمەوە. شەڕی ئەم دوو هێزەیە. مرۆڤ پێویستە بەم پێیە شوێنی خۆی دیاری بکات، شوێنی خۆی لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دەستنیشان بکات، شەڕەکە بەم شێوەیە بنرخێنێت و بەشداری تێدا بکات. هیچ کەسێک ناتوانێت لەم ئەرکە هەڵبێت. ئەگەر هەڵبێت، لە شوێنێکدا زیان بە هەبوونی خۆی دەگەیەنێت. ئەم جۆرە کەسانە، بەناوی نیازپاکییەوە، دەچنە ڕەوشێکەوە کە خزمەتی دوژمن دەکەن، تەنانەت ڕەنگە نەزانن دوژمن کێیە.
لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەڕ گڕی سەندووە. چونکە لەوێ بەرخۆدانێکی بێ وێنە هەیە. ویستی داگیرکردنی کوردستان هەیە. هەرێمەکانی باشوری کوردستان داگیر دەکرێن.
دەڵێن مەسرور بارزانی نامەیەکی بۆ ئەمریکا نووسیوە و دەڵێت: "ئێمە دەکەوین، ڕزگارمان بکەن. ئەو هەرێمە فیدراڵیەی کە ئێوە پێتان داین لە دەستمان دەردەچێت. وەرە کارتێکی فشار بدەنە دەستمان". دەمەوێت ئەمە بڵێم. ئاخۆ مرۆڤ بەم شێوەیە کوردستان دەپارێزێت؟ ئەوەی داگیرکەرانی هێنایە ناو کوردستان، ئێستا دەڵێت وەرن ڕزگارمان بکەن. تەنانەت ناڵێت، لە تورک ڕزگارمان بکەن، لە قڕکردن و ستەم و هێرشی تورک ڕزگارمان بکەن. تاوانەکە دەخاتە ئەستۆی بەغدا. دەڵێت بەغدا پارەم پێنادات. ڕێگەم پێنادات هەموو موڵک و ماڵی کوردستان بخەمە بازاڕەوە. ئەو کارە بەناوی بنەماڵەکەیەوە دەکات. ئایا بیرۆکەی کوردستان لەگەڵ ئەم ژینگەیەدا هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ پەدەکە؟ کوردستان لە کوێیە؟ ئایا کوردستانێکی وا هەیە؟ ئایا کوردستان ھەولێر یان دهۆکە؟ کوردستان لە کوێیە؟ کوردستان لە سەرانسەری سنوور داگیرکرا. گفتوگۆکان دەربارەی کەرکوک لە ڕۆژەڤدایە. موسڵ پێشوەخت زەوتکراوە، باقی ناوچەکان حیسابی جیاوازیان بۆ دەکرێت. ئێستا گەریلا کوردستان دەپارێزێت.
لە بەجڤاکبوونی تێکۆشانی ئازادی دەترسن
شەڕی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆتە شەڕێکی زۆر ئاڵۆز. بوو بە گۆڕەپانی شەڕ کە هێزە کۆنەپەرست و ئازادیخوازەکان لە تورکیا و کوردستان کۆدەبنەوە. لەم خاڵەدا دەتوانم ئەمە بڵێم؛ بەرخۆدان، تێکۆشان، شەڕ؛ شەڕی خۆپاراستن بەردەوامە. هەڵوێستی گەریلا لە هەرێمەکاهی پاراستنی مەدیا لەم ئاستەدایە.
لەم ڕەوشەدا، ئەوەی دەوڵەتی تورک و ڕژێمی قڕکەری تورک و هێزە هاوکارە خیانەتکارەکانی کوردستان زۆر لێی دەترسن، بەجڤاکبوونی تێکۆشانی ئازادی و یەک بوونە لەگەڵ جڤاک. هەر بۆیە ستراتیژی هێرشکردن بە ئامانجی دابڕان و پچڕاندنی گەریلا لە جڤاک دادەڕێژن. داوا لە گەلەکەمان دەکەم ئەم ڕەوشە ببینن و هەڵوێستیان هەبێت، لە هەموو بوارێکدا دژی داگیرکەران و دەوڵەتە داگیرکەرە قڕکەرەکان و هێزە هاوبەشە خیانەتکارەکان بوەستن. من ناڵێم هەمووان چەک هەڵبگرن، بەڵام بە دڵنیاییەوە داوایان لێدەکەم کاردانەوەیان هەبێت و شەڕ بکەن.
بە ڕێزەوە یادی هاوڕێ ئاخین موش و ٣ هاوڕێکەی دەکەمەوە کە لە ئامەد شەهید بوون. هەڤاڵ ئاخین بەڕاستی یەکێک بوو لە فەرماندە دەگمەنەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان. لە ڕاگەیاندراوی فەرماندەیی یەژاستاردا باس لە هەندێک تایبەتمەندی کەسێتی هاوڕێ ئاخین کرا. بەڵام دەتوانم بڵێم شت زۆرە بۆ گوتن. هاوڕێ ئاخین نموونەی نەرمونیانی و خۆنەویستی و سادەیی کەسایەتی و قووڵایی بەها وڵاتپارێزییەکان بوو. هاوڕێیەکی زۆر جوانمان لەدەستدا. بەم بۆنەیەوە هەڤاڵ ئاخین و سێ هاوڕێکەی کە لەگەڵیدا شەهید بوون، بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەمەوە. جارێکی تر بەڵێن دەدەین کە چ لە کەسێتی خۆمان و چ لە تێکۆشانی خۆماندا بە قووڵکردنەوەی ئەو زانست و بەها و هەڵوێستەی کە وەک میراتێک بۆمانی جێهێشتووە، بەرەو سەرکەوتن دەبەین.
ئامانجیان ئەوەیە کە کوردانی شەرەفمەند و دامەزراوەکانیان لە هەولێر دەربکەن
بە ڕێزەوە هاوڕێی شەهید دەنیز جەودەت بولبون دەکەمەوە.
پێشتر باسمان لە کەسێتی هاکان فیدان کردووە. هات و هەندێک کۆبوونەوەی کرد. دیارە درێژە بە کاری هەواڵگریی خۆی دەدات. وەک پێشتر هێرشی بۆ سەر نوێنەرانی پێشەنگی گەلی کورد ڕێکخستووە.
تەنها بە هێرشی سەر نوسینگەی کەنەکە لە هەولێر ناوەستێت، بە کوشتنی هەڤاڵ دەنیز ناوەستێت. یەکێک لە ئامانجەکانیان دوورخستنەوەی سەرجەم دامەزراوە کوردییەکانە لەم هەرێمە. دەیانەوێت بڵێن لە سەدەی لۆزاندا ناتوانن لە هەولێر بمێننەوە، چونکە کەنەکە لۆزانی وەک پەیماننامەی قڕکردن ڕاگەیاند و خەباتی یەکێتی نەتەوەیی پێکهێنا دژی لۆزان.
وەک دەزانن لە هەولێر تەقە لە کارمەندێکی میت بە ڕواڵەت دیپلۆماتیک کرا؛ پەدەکە لە هەموو شوێنێک کێشەی دروست کرد. لە ڕۆژی دووەمدا چەند کەسێکیان وەک تاوانبار دەستگیر کرد و یەکسەر ئێمەیان بە تاوانبار زانی. چەند ڕۆژێک بەسەر کوشتنی هاوڕێمان دەنیز تێپەڕیوە، یەک لێدوانیشیان نەداوە. ئایا ئەوەندە بێشەرمە؟ لە شوێنێکدا هێرش دەکرێتە سەر دامەزراوەیەکی فەرمی کە گوایە بەدەستی ئێوەیە و تەنانەت هیچ لێدوانێکیش نادەن. بەڕاستی ئەمە هەڵوەشانە. لە ڕووی ئەخلاقی و سیاسییەوە شکستیان هێناوە. بەڵام ئامانج ئەوەیە هەموو کوردێکی شەرەفمەند و ئازاد کە جیاواز بیربکاتەوە ئەوێ جێبهێڵێت. ئامانجەکە ئەوەیە هیچ دامەزراوە و دەزگایەکی کورد نەهێڵن.
هەوڵ دەدەین لەوە تێبگەین کە هاکان فیدان لە کۆبوونەوەکانی باشوور و عێراق چی دەست کەوتووە. لە باشووری کوردستان دیمەنەکانی باوەشکردن بە یەکتر نیشانی دەدات لەگەڵ پەدەکە ڕێککەوتوون. لەگەڵ هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڕاستی دەیانەوێت یەنەکە و ئەو هەرێمانە تەسلیم بکەن. بەڵام به ڕاستی هه ڵوێستی سۆران و هه ڵوێستی گەلی هەرێمی یەنەکە لەم ڕووەوە نموونەییە . هەم بناغەیەکی جڤاکی هەیە و هەم ڕاستییەکی پێشەنگایەتی پەیوەست بە یەکێتی نەتەوەیی کورد و وڵاتپاریزی کورد دەردەخات. هەمیشە لە مێژوودا سیاسەتێک هەبووە کە سەنتەری سولەیمانی بووە. بەم مانایە هەڵوێستێک نیشان دەدرێت. بەڵام لەم ڕەوشەی ئێستادا شتێکی لەم شێوەیە هەیە، هاوکاری پەدەکە و تورکیا... لە ڕاستیدا بە هاوکاری بەغدا، دەیانەوێت هەرێمی سیدەکان بخەنە ژێر گەمارۆدانەوە. دەیانەوێت لەوێ هێرش بکەن. تاوانباری ڕاستەقینە لێرەدا پەدەکەیە. بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم ڕۆڵی حکومەتی بەغدا لەم بابەتەدا کەمترینە. بۆ نموونە پەدەکە ناتوانێت خۆی بچێتە ناو ئەو هەرێمانە. هەوڵدەدات وا دەربخات؛ گوایە عێراق و تورکیا ئەو کارە دەکەن. بەم شێوەیە هەوڵێکی زۆر تایبەت دەدات بۆ ئەوەی خۆی وەها دەردەخات نایەوێت بچێتە ناو شەڕ لەگەڵ کورد. چونکە ئەو کاتە شکست دەهێنێت. بەڵام هەوڵ دەدات هەموو کوردستان بکاتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆی. ئەمە پلانێکی نوێیە.
لەم قۆناغەدا دەوڵەتی تورک و پەدەکە و پاشڤەڕۆکانی هەرێمەکە دەیانەوێت هەنگاوێکی نوێ پێکەوە بنێن. چ لە هەرێمی برادۆست بێت یان لە هەرێمەکانی دیکەی بادینان، درێژە بە هێرشەکانی داگیرکاری بۆ سەر باشوور دەدەن. ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، تورکیا شتێک بە ناوی ستاتۆی کورد لە باشووری کوردستان ناهێڵێتەوە. شتەکەش ڕووی لەم ڕاستەیەیە، هاوکاری سەرەکی ئەم پەدەکەیە.
پێویستە سیاسەتی دیموکراتیک خۆی بکاتە بژاردەیەک
لە تورکیا، لە باکووری کوردستان زنجیرەیەک کۆبوونەوە بەڕێوەچوو. پێویستە خەڵک بە پشتبەستن بە ئەنجامەکان ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە هەڵسەنگێنن.
قۆناغەکانی ئامادەکاری بەردەوامن، هیوادارم بە شێوەیەکی ئەرێنی بەردەوام بن. ئامانجمان دەستنیشانکردنی ئەو کەموکوڕیانەیە کە تا ئێستا ڕوویانداوە و لەسەریان بوەستین و پێکەوە لەگەڵ گەل بڕیاری چارەسەر بدەین. ئەوەندەی دەبینین، کەموکوڕی سەرەکی هەیە. بە دوورکەوتنەوە لە گەل، کارلێککردن لەگەڵ یەکتر، هەڵنەسەنگاندن و ڕەچاونەکردنی مەیل و خواستی گەل، لە ڕابردوودا هەندێک کەموکوڕی پەیدابوون.
گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک دەبێت بەڕاستی ببێتە مەیدانێکی دیموکراتیک. پێویستە ببێتە نموونەی سیاسەت و دیموکراسیی بەشداریخواز. ئەمە تێبینی منە. لە ڕابردوودا خاڵی لاواز لەم بوارەدا هەبووە. هێزی دیموکراتیک و چەپ و سۆسیالیست ناتوانن بە سیاسەتی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ناو سیستەمی وەک جەهەپە سیاسەت بکەن. کاتێک هەوڵی سیاسەتکردن بەو شێوەیە دەدەن، دەستبەژێرگەرایی، پاوانخوازی، میتۆد و پەیوەندییەکانی سەروەریخوازی دەردەکەون. وەک نموونەی هەدەکە لە تورکیا، هەوڵی کۆنگرەکان بەڕاستی سەرهەڵبدات، مرۆڤ دەتوانن تێگەیشتنێکی نوێی سیاسەت دروست بکەن. ئەمە ڕێگای سێیەمە. سیاسەتی ڕێگای سێیەم هاتۆتە ناو زمانی چەندین بازنەی جیاوازەوە. پارتی ئاکشەنەریش دەڵێ ئێمە ڕێگای سێیەمین. ڕێگەی سێیەم لە ناوەکەتدا نییە، بەڵکو یەکێک لەو دووانەت پێ باشترە. ڕێگای سێیەم ئەوەیە کە خۆت نەخەیتە دەستی دوو هاوپەیمانی دەسەڵات، بەڵکو خۆت بکە بە بژاردەیەک و لە سەرووی هەمووشیانەوە شێوازی سیاسەتی خۆت بە شێوەیەکی دیموکراتیک دروست بکە.
پاشان; چ بە وتن و چ لە ڕیپۆرتاژ و نرخاندن و میدیاکاندا، چەندین جار وەها نیشاندراوە، سیاسەتی دیموکراتیکی کوردی خۆی ڕێکدەخات؛ ئەمە پێناسەیەکی هەڵەیە. ئەوە تەڤگەری سیاسی کورد نییە بەڵکو سیاسەتی دیموکراتیکی تورکیایە خەریکە خۆی ڕێکدەخاتەوە. پارتی چەپی سەوز پارتی کوردستان نییە. هەدەپەش بەو شێوەیە نەبوو. بازنەیەک هەیە پێداگری دەکات لەسەر پێناسەکردنی هەدەپە وەک پارتێکی کوردی. لە ڕاستیدا هەدەپە پارتی سیاسی دیموکراتیکی هەموو گەلان و بیروباوەڕەکانی تورکیایە، دەیانەوێت وەها قەتیسی بکەن. ئێستا هەمان شت بەرامبەر پارتی چەپی سەوز دەکرێت. بێگومان وا نییە. پارتی چەپی سەوز چەترێکە. دەبێت هەر وەهاش بکات.
بەهەرحاڵ، یەکێک لە توخمە بنەڕەتییەکانی چەپ، بنیاتنانی یەکێتییە. نوێنەری چەوساوە و هەژار و مافخوراوانە. ئەوان دەزانن کە ڕێکخستن بە واتای هێز دێت. بۆیە دەتوانن گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک بگۆڕن بۆ گۆڕەپانی یەکێتی و هاوپەیمانی. دەتوانن لە نەریتی دیموکراسیدا پێکەوە مامەڵە بکەن و بۆشایی سیاسەت لە تورکیا پڕ بکەنەوە. لە ڕاستیدا بۆشایی سیاسی لە تورکیادا هەیە. دەرکەوت هیچ شتێک نییە لە ژێر چەتری جەهەپە و هاوپەیمانی گەلدا ڕێکیان بخەن. هێزی ئۆپۆزسیۆنیان نییە. ئێستا لە نێوان خۆیاندا کێبڕکێ دەکەن. لای ئاکەپە – مەهەپە و هاوپەیمانی کۆماریش سیاسەتێک نییە. ئەوان جڤاک بەڕێوە دەبەن. گۆڕەپانی سیاسی چۆڵە. لەم سەردەمەدا ناتوانین ئەو گۆڕەپانەی ئاکەپە و مەهەپە بەڕێوەی دەبەن بە سیاسەت ناو ببەین. کێشەی جڤاکی و چاندی و پەروەردەیی هەیە. کێشەی متمانە لە جڤاکدا هەیە. گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک لە هەر کوێوە دەست پێ بکات، براوە دەبێت. لە پەیوەندی لەگەڵ کام مژاردا سیاسەت دەکەن، ڕێکخستن و هێڵێکی کارکردن دیاری دەکەن، دەگەنە ئەنجام. بەڵام گومانێک لەم بارەیەوە هەیە. ڕەوشێک شکست بەم یەکێتییە دەهێنێت. پێویستە گەل بە زووترین کات لەم ڕەوشە دەربچن. زۆر شتی گرنگ هەیە کە تا ئێستا بەدەست هاتوون؛ بە بینینی ئەمانە، دەبێ بتوانن وەڵامی قۆناغی داهاتوو بدەنەوە. ناوەندی شەڕی تایبەت بە بەردەوامی لە هەوڵی ئەوەدایە ڕایبگەیەنێت کە نەریتەکەی هەدەپە سەرکەوتوو نەبووە. هەوڵدان بۆ وێناکردنی وەک سەرنەکەوتوو و دۆڕاو و لاواز و لەدەستدانی توانای دەنگدان، ڕەوشێکی وا نییە. دەیانتوانی زۆر شت بکەن، بەڵام شتگەلێک هەن کە نەکرابوون. ئەمانە دەبێت بە دروستی دەستنیشان بکرێن. ئەگەر وا نەبێت، ئەگەر حاڵەتی نائومێدی، حاڵەتی شکست و دۆڕان شەڕی تایبەت دەیەوێت بیچەسپێنێت، زاڵ بێت، ئەوا بەهاکانی ئێستاش پەرش دەبن و لەدەست دەردەچن. لەسەر ئەم بناغەیە دەتوانم بڵێم، هێزەکانی تورکیا و کوردستان لە داهاتوودا بە بنیاتنانی یەکێتی زیاتر، دەتوانن لە سیاسەتی تورکیادا کاریگەر بن.