ئیمامئۆغڵو لە مێردین لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەوانی کۆبووەوە

سەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە مێردین سەردانی هاوسەرۆکانی شارەوانی کرد، کە لە کارەکەیان دوورخراونەتەوە و دەست بە سەر شارەوانیەکەیاندا گیراوە.

سەرۆکی شاروانی گەورە شاری ئیستەنبوڵ، کە هاوکات سەرۆکی یەکێتی سەرۆک شارەوانییەکانی تورکیایە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و شاندی یاوەری گەیشتنە مێردین.

هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورە شاری مێردین ئەحمەد تورک و دەڤریم دەمیر کە پۆستەکەیان زەوت کراوە و هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورە شاری ئامەد سەرا بوجاک و دۆغان خاتوون پێشوازییان لە ئیمامئۆغڵو کرد.

یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی بۆ کاروباری بەڕیوەبەرایەتیە خۆجێییەکان محەمەد روشتو تریاکیش بەشداری لە پێشوازییەکەدا کرد.

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دواتر لەگەڵ ئەندامانی دەم پارتی چوونە ماڵی ئەحمەد تورک لە ناوچەی دێرک.