ئینتەرنانسیۆنالیستی ئیتالی تۆدارۆ: پارچەبوونی کوردان خزمەت بە سەردەستان و داگیرکەران دەکات

جێسیکا تۆدارۆ ئینتەرناسیۆنالیستی ئیتالی پشتیوانییەکانی حکومەتی باشووری کوردستان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک بە "مەترسیدار" پێناسەکرد و وتی، پارچەبوونی کوردان خزمەت بە داگیرکەران و سەردەستان دەکات.

جێسیکا تۆدارۆ یەکێک لەو کەسایەتییە ئینتەرناسیۆنالیستانەیە، کە بۆ پێشگرتن لە داگیرکەریی تورک و رێگریکردن لە روودانی شەڕ لە ناو کورداندا چووە ناوچەکە لە بارەی ئەوەى بینیویەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

جێسیکا تۆدارۆ سەرنجی خستەسەر پارچەبوونی ناوخۆیی کوردان و وتی، سیاسەتی تورکەکان لە ناوچەکە کاریگەریی لەسەر کوردان هەیە و لەبەر ئەوەشە کورد ناتوانێت لە رووی یەکێتیی نەتەوەییەوە ببن بە یەک و یەکگرتوو بن.

جێسیکا تۆدارۆ ئەوەشی وت، دەمانەوێت دیالۆگ لە نێوان حیزب و رێکخستن و رێکخراوە مەدەنییەکانی کورددا پێکبهێنین، چونکە ئەو پارچەبوونەیان خزمەت بە سەردەستان و داگیرکەران دەکات.

جێسیکا تۆدارۆ وتیشی، توندوتیژیی دژ بە ژنان و تاڵانکردنی سروشتیش بۆ هەمان هۆکار دەگەڕێنەوە، چونکە بناغەى ئەو توندوتیژییە بۆ سیستمی باڵادەستیی پیاو دەگەڕێتەوە و تاوەکو کۆمەڵگەیەک نەبێتە خاوەن هەڵوێستێکی ژینگەپارێزانە ناتوانێت ببێت بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد.

جێسیکا تۆدارۆ لە وتەکانیدا سەرنجی خستەسەر رێگرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەرامبەر بە دیالۆگی ئاشتییانە و رایگەیاند، بێدەنگیی پەدەکە بەرامبەر بە داگیرکەریی تورک زۆر مەترسیدارە. پشتیوانی لە داگیرکردنی تورک دەبێتە هۆی روودانی کارەسات. ئەوە قبوڵکراو نییە، کە پەدەکە بۆ بەرژەوەندیی سیاسی و ئابووریی خۆی لە دژی گەلەکەی خۆی کار بکات.

جێسیکا تۆدارۆ داوایکرد کۆتایی بە بێدەنگی بەرامبەر بە هێرشەداگیرکەرییەکان بهێنرێت، چونکە وەستانەوە لە دژی داگیرکەری تێکۆشانی مرۆڤایەتییە لە دژی زوڵم و زۆرداری.

ژ.ت