یەژاستار: لە ٢٦ هەمین ساڵی پیلانگێڕییدا ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان مسۆگەر دەکەین
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار دەڵێت: "لە ٢٦ هەمین ساڵی پیلانگێڕی، ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان مسۆگەر دەکەین، هەمدیسان پیلانگێڕی و پیلانگێڕان شەرمەزار دەکەین".
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار دەڵێت: "لە ٢٦ هەمین ساڵی پیلانگێڕی، ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان مسۆگەر دەکەین، هەمدیسان پیلانگێڕی و پیلانگێڕان شەرمەزار دەکەین".
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار ڕایگەیاند، "بە توڕەیییەکی مەزنەوە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزار دەکەین کە لە کەسێتی ڕێبەرەکەماندا، دژی گەلەکەمان، دژی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو جیهان ئەنجامدرا. لە ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕیدا. لە قورسترین هەلومەرجی شەڕدا، بە ڕێز و خۆشەویستی و حەسرەتەوە سڵاو لە ڕێبەرمان دەکەین کە بە بەرخۆدانە ناوازەکەی، هێز و سەرچاوەی مۆڕاڵ و بەرخۆدانمان پێدەبەخشێت. لە کەسێتی ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین کە بە ڕۆحی هێرشی ئاپۆیی لە ١ی تشرینی یەکەم دایان بەسەر دوژمندا و پەیوەندییان بە بازنەی ئازادی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن"ـەوە کرد، بەڕێز و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی دەکەیەنەوە. وەک یەژاستار بەڵێن دەدەین، بە فەزڵی بەرخۆدانی مەزنی ڕێبەرمان، بەهاکانی شەهیدان دەپارێزین و تا کۆتای درێژە بە تێکۆشان دەدەین، پێداگیرمان بۆ سەرکەوتنی ڕەها دووپات دەکەینەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: " ڕێبەرمان کە بۆتە نوێنەری کوردایەتیی ئازاد و مرۆڤایەتی لە جیهاندا، کرایە ئامانج، چونکە وەک بەربەستێک لە بەردەم پڕۆژەکانی هێزە سەروەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت لە کوردستان سەیر دەکرا." ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو: " هەروەها 9ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨ سەردەمی دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێیەمە کە ناوەندەکەی لە کوردستاندایە. دەستێوەردانەکانی هێزە هەژموونخوازەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لە دوای ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ هێندەی تر قووڵتر و سەنتەری کوردستان لەناو سنوورە دەستکردەکانی جەنگی جیهانی سێیەمدا گیری خواردبوو. لەم قۆناغەدا بە دەستی ئاکەپە دەخوازرێت کوردایەتێکی نوێ لە باکوری کوردستان دابڕێژێت، بۆ ئەوەی باشوری کوردستان بکاتە گۆڕەپانێکی باش کە هێزە ئیمپریالیستەکان بتوانن لەسەر بناغەی نۆکەری تێیدا بجووڵێنەوە. ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەستی کارە دژە دیموکراسیەکانی ئێران کرا، ڕۆژئاوای کوردستانیش کەوتۆتە دەستی گەلی ڕێکخراو بووە کە بە بەرهەمی زیاتر لە بیست ساڵ ڕەنجی ڕێبەرێتیی پێکهات، دەیکەنە ئامانجی تەسفیەکردن. بەڵام ڕێبەرمان بە دووربینییەکی بەهێزەوە ئەم قۆناغەی بینی و خۆی کردە هێزێکی دەستێوەردانی مەزن و پلانی هێزە هەژموونخوازەکانی هەڵوەشاندەوە. ڕێبەرمان، بە فیکری چل ساڵەی خۆی، بە دانایی خۆی، بە ئەزموونی تێکۆشانی خۆی، ئەشکەنجەخانەی ئیمراڵی کردە دەرگایەک، بە پارادایمێکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادیی ژنان، بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی وەستایەوە. زلهێزە هەژموونخوازەکان کە پلانەکانیان لەبەردەم هێزی دەستێوەردانی ناوازەی ڕێبەردا شکستی هێنا، ئیمرالییان کردە ناوەندی شەڕێکی تایبەت و هەوڵی بێکاریگەرکردنی ڕێبەریان دا. دوای ئەوەی تێگەیشتن کە ناتوانن ڕێبەر بێکاریگەر بکەن، ڕێگای گۆشەگیری ڕەهایان دەستپێکرد و لە کەسێتی ڕێبەردا بەرامبەر مرۆڤایەتی جیهان و بەها کاریگەرەکان، چەمکی هێرشێکی مەزنیان دەستپێکرد. ئەو بەرخۆدانەی لە ئیمراڵی پێکهات بەرامبەر هەموو هێرشەکان وەستایەوە، لەم سەدەیەدا کە بەهاکانی مرۆڤایەتی لە لێواری لەناوچووندایە، بوو بە شوێنی زیندووکردنەوەی هیوای ڕزگاری بەناوی هەموو مرۆڤایەتییەوە. ئەو پیلانەی بە بەرخۆدانی ناوازەی ڕێبەرێتی پووچەڵکرایەوە، بە شێوازی جیاواز بەردەوامە لە قووڵبوونەوە. ئەگەر بۆ ماوەی ٣١ مانگ هیچ زانیارییەک لە ڕێبەرێتی دەست ناکەوێت، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە پیلانگێڕیی هێشتا بەردەوامە. بۆیە شکستپێهێنانی پیلانگێڕی تەنها ئەرکی ڕێبەرێتی نییە، بەڵکو ئەرکی هەموو کەسێکە کە بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە قوربانی داوە. سەرەتا ژنان و گەنجان، پێویستە هێزە دیموکراتیکەکان بتوانن لە دەوری ڕێبەرێتی کۆببنەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی. بۆیە بێکاریگەرکردنی پیلانگێڕی زامنی ئازادی ژنانە. شکستی پیلانگێڕی بە مانای سەرکەوتنی داهاتووی ئازادی مرۆڤایەتی دێت. پێویستە هەمووان بەم تێگەیشتنە نزیک ببنەوە و بەم شێوەیە بچنە پێش.
ئەو پیلانگێڕییەی دژی ڕێبەرمان کرا، پیلانگێڕییە دژی ژنان
ڕێبەرێتیمان لە ڕێگەی شیکارییەکانییەوە وای کرد ژنان خۆیان بناسن. ئەو ژنانەی کە پەرەیان بە هۆشیاری جێندەری دا، لە دامەزراندنی پارتەوە تا گۆڕەپانی جڤاکی و سوپا، لە زۆر بواردا بە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن خۆیان ڕێکخست. بەم مانایە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەرێتی لە بنەڕەتدا پیلانگێڕییە دژی ژنان. هەر هێرشێکی سوپای تورکی فاشیست بۆ سەر ڕۆژئاوا، شەنگال، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان، واتە هێرشکردنە سەر ژنان. لە ڕۆژئاوا ئامانجەکە شۆڕشی ژنانە. لە هەموو هێرشێکدا بۆ سەر شەنگال کە گەریلاکانی یەژاستار پێشەنگایەتی ڕزگارییان دەکرد، دیسانەوە خۆبوون و خۆپاراستنی ژنان دەکەنە ئامانج. ئەمڕۆ له هه موو به شه کانی کوردستان و به تایبه تی له گۆڕەپانەکانی پاراستنی مەدیا و بەرخۆدانی ژنانی یەژاستار بەو هۆشیارییەوه که پیلانگێڕی له دژی ڕێبەرێتی پیلانگێڕییە له دژی ژنان له بەرامبەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تێدەکۆشن. ئەو ژنانەی لە چوار پارچەی کوردستان لە ڕۆژئاواوە تا شەنگال لەڕێی بە زیلانبوون، بێریتانبوتن، سارا و ڕوکەن بوون خۆیان کردۆتە فیداکار، تەنانەت بۆ ساتێکیش تێکۆشانی خۆیان ڕاناگرن بۆ ئەوەی بتوانن ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە تێکبشکێنن کە لە بنەڕەتدا دژی ژنان بەڕێوەدەچێت . لەو شوێنەی ژن سەردەکەوێت، پیلانگێڕیی شکست دەهێنێت. لەو شوێنەی ژن بەهێز و سیستماتیک بێت، پیلانگێڕی لاواز دەبێت و شکست دەهێنێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە هەموو ژنێک خاوەندارێتی لە هۆشیاری ئازادی بکات، هێزی بنەڕەتی خۆی لە تێکشکاندنی پیلانگێڕیەکەدا بدۆزێتەوە و بە هەموو هێزی خۆیەوە ڕێکخستنی ژنان بەرەوپێش ببات.
ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی لەناوناچێت
لە چوارچێوەی چەمکی قڕکردنی هێزە نێونەتەوەییەکاندا وەک درێژەدان بە پیلانگێڕی، وڵاتپارێزانی کورد دەخرێنە زیندان و دەکرێنە ئامانجی کاری نامرۆڤانە. بە زۆرەملێ و فشار و ئۆپەراسیۆنە جیاوازەکانی شەڕی تایبەت هەوڵدرا گەلەکەمان بێکاریگەر بکرێت. لە پلانی قڕکردندا، کە ئامانجی لەناوبردنی گەریلا بوو، هەموو تاوانەکانی جەنگ لە دژی گەلی کورد بەکارهێنرا، هەر لە چەکی قەدەغەکراوەوە تا گازی کیمیایی. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، گەریلا بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی لە هەموو شوێنێک بەرخۆدانیان کرد و بوونە گەورەترین بەربەست لەبەردەم پیلانگێڕی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان. لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنەکانی "کۆتایی هات، کۆتاییان دێت" بەردەوام بوو، سارا و ڕوکەن، ڕۆژهات و ئەرداڵ لە ناوەند و دڵی ستەمکارییەوە، خۆیان تەقاندەوە و بە هەموو جیهانیان ڕاگەیاند کە کێ دەشکێت. لە ١ی تشرینی یەکەمدا، لە کەسێتی ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین، جارێکی دیکە ئاشکرا بوو، ڕۆحی فیداکاریی ئاپۆیی نەشکاوە. شەڕڤانانی ئاپۆیی ڕۆژهات و ئەرداڵ بە چالاکییەکەی بەردەم بینای وەزارەتی ناوخۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی فاشیزمی تورک تێکشکێندرا، پەیامێکیان بۆ هەموو جیهان نارد کە ئیتر پیلانگێڕی شکستی هێناوە.
دەوڵەتی ستەمکاری تورک بە چالاکییە فیداکارییەکەی ئەنقەرە تووشی شۆک بوو. بۆیە بە دەروونێکی شڵەژاو،هێرشەکانیان بۆ سەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لە هەرێمەکانی بەرگریی مەدیا و ڕۆژئاوا زیاتر کردووە. دەوڵەتی تورک لەڕووی سەربازی و سیاسییەوە هیچ ئیعتیبارێکی نەماوە. لە باکوری کوردستان وڵاتپارێزان دەکاتە ئامانج و دەستی کردووە بە قڕکردنی سیاسی. لە ڕۆژئاوای کوردستانیش لە ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر ناوچە مەدەنییەکان و دەستی بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە کردووە. هاوپەیمانیی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی، هەوڵی شاردنەوەی شکستەکانی دەدات، ئەمەش لەلایەن هەموو لایەکەوە بینراوە و ئامانجەکەیان بە ڕوونی تێدەگەن. ئەم هێرشانە، کە لە بەر چاوی جیهاندا ڕوویاندا، دوا هەناسەی دەوڵەتی فاشیست و ستەمکاری تورک بوو، کە لە زاپ گیری خواردووە و لە ئەنقەرە گورزی مەرگی خوارد. شکستی پیلانگێڕی بەڕوونی دەرکەوت. بەم مانایە، سوپای فیداکاری ڕێبەرێتی، یەژاستار، هێزی سەرەکی بەرپرسیارە بۆ لەناوبردنی پیلانگێڕی.
هەر هەوڵێک بۆ هێرشکردنە سەر ڕێبەرتیمان هۆکاری شەڕە بۆ ئێمە. ئێمە بڕیارمان داوە بەردەوام بین لە تێکۆشانمان تا دەگەینە ئامانجەکەمان، تا بە ئازادی لەگەڵ ڕێبەرێتی لە کوردستانێکی ئازاددا بژین. هەروەک چۆن سارا و ڕوکەنەکان، ڕۆژهات و ئەرداڵەکان لە بەرامبەر ستەمکارییدا دەربەسیان نەبوو، هەر گەریلایەکی یەژاستار بانگەشەی ئەوەی هەیە کە شوێنکەوتەی زیلان و سارا و ڕوکەن و ڕۆژهات و ئەرداڵە. بۆیە بەرامبەر هەر هێرشێک کە دژی گەلەکەمان و خاک و ڕێبەرمان ده کرێت؛ ئێمە بەرامبەری دەبینەوە. ئێمە فیداکاری ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانین. بەڵێنەکەمان دووپات دەکەینەوە کە بە بەرزکردنەوەی هێڵی فیداکاری سەردەکەوین.
ئێمە لە کەسێتی هالیت ئۆرال کە دژی پیلانگێڕی ئاگری لە خۆی بەردا و تاریکی ڕووناک کردەوە، شەهیدانی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" بیردەهێنینەوە و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین. لە ٢٦ ساڵەی پیلانگێڕییدا ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتیمان پێک دەهێنین و جارێکی تر پیلانگێڕیی و پیلانگێڕان شەرمەزار دەکەین. لە کەسێتی هاوڕێیانمان ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهیندا، بەڵێن دەدەین شوێنکەوتەی ڕێگەی شەهیدەکانمان دەبین کە پیلانگێڕیان پارچە پارچە کرد".