ژمارەی ٢١ی گۆڤاری ئاڵترناتیو بڵاوکرایەوە

ژمارەی ٢١ی گۆڤاری ئاڵترناتیو، خولی سێیەمی ئورگانی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بڵاوکرایەوە.

لەم ژمارەیەدا تیشک خراوەتە سەر "كاولكارییەكانی دەوڵەت – نەتەوە و سیستەمی مودێڕنیته‌ی كاپیتالیستی لە کوردستان و ناوچەکە، کە نرخ و بەها کولتووریە هەزاران ساڵەی گەلانی کردوەتە ئامانج و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ قڕکردن و پاکتاوکاری گەلان".

هەروەها هەڵوێستە لەسەر ڕەهەندەكانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کراوە، کە "كەشێكی لەباری بۆ ژنان هێنایە كایەوە، کە ئەو سنوور و بەربەستانەی رژێم بۆیانی دانابوو، تێیانپەڕاند و ژنان، کە پێشەنگی گۆڕەپانەکانی ژیانن، جارێكی دیکە جەسارەتیان بەكۆمەڵگە بەخشیەوە".

لەبەشێکی دیکەی گۆڤارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کراوە و ئەو شۆڕشە، وەک "شۆڕشێك لەبەرامبەر ئەو سیستەمەی كە دوژمنی سوێندخواردووی ژنانە" پێناسە کراوە و تێیدا جەخت لەوەشکراوە، "ئەم دوژمنایەتیەی رژێمی داگیركەری ئێران لەبەرامبەر بە ژنان، گەورەترین دوژمنایەتی قووڵی رژێمە لەبەرامبەر بەژیان".

ئاڵتەرناتیو ژمارەی بیست و یەكەمی خۆی پێشكەش بە "رۆحی پاک و بێگەردی هەڤاڵانی شەهیدی فەرماندە رێناس رۆژ و رێزان جاوید" کردووە.

دەتوانن بۆ وەرگرتنی فایلی گۆڤاری نوێ ئاڵتەرناتیو کلیک لێرە بکەن.

ژ.ن