ژمارەی ئەو کەسانەی بە لافاوەکەی رحادا گیانیان لەدەستدا بۆ ٢١ کەس بەرزبووەوە
تەرمی شۆفێری بارهەڵگرێک کە لە رحا کەوتبووە بەر لافاو دوای ٩ رۆژ دۆزرایەوە و بەم پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستدا بۆ ٢١ کەس بەرزبووەوە.
تەرمی شۆفێری بارهەڵگرێک کە لە رحا کەوتبووە بەر لافاو دوای ٩ رۆژ دۆزرایەوە و بەم پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستدا بۆ ٢١ کەس بەرزبووەوە.
لەسەر رێگەی ناوچەی هەواگ و جوڕنێ رەشی رحا شۆفێری بارهەڵگرێک بە ناوی ئەمین ئەرگون کەوتبووە بەر لافاو، تەرمکەی پاش ٩ رۆژ لە هەواگ دۆزرایەوە.
بەمەبەستی توێکاری تەرمەکە گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری.
بەم پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی ١٥ی ئاداری رحادا گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٢١ کەس بەرزبووەتەوە.
هـ . ب