'ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە دەڕوات و ئێمە دێین'
لە کاتی کردنەوەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنان لە وان، چیدەم کلچگون ئوچار وتی، بە دڵنیاییەوە ڕژێمی دوژمنی ژنان و کوردەکان تێکدەشکێت و پارتی چەپی سەوز بۆ سەردەمی نوێ بڕیاردەر دەبێت.
لە کاتی کردنەوەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنان لە وان، چیدەم کلچگون ئوچار وتی، بە دڵنیاییەوە ڕژێمی دوژمنی ژنان و کوردەکان تێکدەشکێت و پارتی چەپی سەوز بۆ سەردەمی نوێ بڕیاردەر دەبێت.
لە میانەی کردنەوەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە وان، هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلچگون ئوچار وتی، "پەیامی بەرخۆدانی سیاسەتمەدارە زیندانیکراوەکانمان و بەرخۆدانی هەڤاڵەکانمان لە دورخراوەیەدا ئەوەیە، 'ڕژێمی ئاکەپە دەڕوات، ئێمە دێین'. ڕژێمی تاک کەسیی دڕوات، ژنان، گەنجان و گەل سەردەکەون."
ئوچار ئاماژەی بە داواکارییەکانی دیموکراسی و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا کرد و وتی، "دەسەڵات گۆشەگیری، کەمترین کرێ و موچە، توندوتیژی، کوشتنی ژنان و سزانەدانی ئەو پیاوانە کە ژنان دەکوژن، بەسەر ئێمەدا سەپاندووە. ئێمە لە هاوپەیمانیی جمهور و هاوپەیمانیی میلەت گەورەترین، چونکە ئێمە خەبات و تێکۆشانێکی زۆر گەورە بەڕێوەدەبەین. لە جیاتی ئەو دەسەڵاتە، کە دەیوت، 'ژن بێت، یان منداڵ، هەرچییەک پێویست بێت دەبێت بەرامبەریان ئەنجام بدرێت'، ئێمە هەوڵ دەدەین سیستەمێکی نوێی دیموکراسی بنیات بنێین. ژنان تێکۆشانێکی گەورەیان خستووەتە سەر شانی خۆیان و گەیاندووە بە ئێستا. ئێمە بەڵێن بە هەموو ژنان دەدەین؛ ئێمە دسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەڕوخێنین، کە دوژمنی ژنان و کوردەکانە و ئێمە ناهێڵین هیچ کەسێک ناچاری ئەوان بێت".
ژ.ت