كۆمەڵێك لە ژنانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەشداری ریزەكانی پەكەكە بوون و لە چیاكانی كوردستان راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە:
راگەیەنراوەكە بەم جۆرەیە:
"ئێمەی ژنانی گەنجی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، گۆشەگیریی سەر رێبەرەكەمان بە گۆشەگیری لە دژی مرۆڤایەتی دەزانین. لە رێگەی ئەو گۆشەگیركردنەوە دەیانەوێت رێگری لە ئایدۆلۆژیای رێبەرەكەمان بۆ ئازادیی ژن بکەن. بێگومان لە بەر ئەوەی نەیاننتوانی ئیرادە و ئایدۆلۆژیای رێبەمان تێكبشكێنن، دەستیانکردووە بە هێرش و پەلامار بۆ سەر چیاكانی كوردستان و گەلی كورد لە چوارپارچەی كوردستان.
بەڵام لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلاكانی یەژاستاردا، كە هەموو شوێنێكیان كردووەتە گۆڕەپانی تێكۆشان و لە بەرامبەر ئەو ژنە خۆڕاگرانەی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیان پەسند كردووە، ناتوانن خۆیان رابگرن و بەو جۆرەش ئامانجی هزری دەسەڵاتپەرەست جێبەجێ نەكرا. گەریلاكانی یەژا ستار لە قۆناغەكانی هەڵۆكانی زاگرۆس و جەنگی خابوردا جارێكی تر بە داگیركەرانیان سەلماند، كە ناتوانن لە هەرێم و چیاكانی كوردستان بمێننەوە، ئەوان رێگریان لە هزر و بیركردنەوەی باوكسالارانە كرد.
داگیركەران لە رێگەی هێرشەكانی شەڕی تایبەت وەك; گێچەڵ، لەشفرۆشی، لەخشتەبردنی ژنانی گەنج، رفاندن، دەستدرێژی و بێسەروشوێنكردنی ژنانی گەنج ویستیان ئەو شكستەی خۆیان بشارنەوە. هەروەها لە ئەنجامی خیانەت و ناپاكی كوردی خائین لە باشوری كوردستان، ژیانی ژنانی گەنجیان بە سەرمایەداری و شەڕی تایبەتەوە بەستەوە. لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا ئەوەی دەكەوێتە ئەستۆی ئێمە ئەوەیە، كە ئەركی پێشەنگایەتیی خۆمان جێبەجێ بكەین، وەڵامدەری قۆناغەكە بین، بەم جۆرە رووبكەینە چیا ئازادەكانی كوردستان و تێكەڵ بە قۆناغی 'وەرن بۆ جەنگی ئازادی، كات كاتی ئازادیە' ببین.
دووبارەی دەكەینەوە، بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی شۆڕش بە تایبەتی بۆ یادی شەهیدانی قۆناغەكانی جەنگی خابور و هەڵۆكانی زاگرۆس ئێمە خاوەنداری لە تێكۆشان دەكەین، بەڵێن دەدەین، كە تێكۆشانمان بە گوڕتر و مەزنتر دەكەین. بێگومان ژنانی گەنجی جیهان و بە تایبەتی ژنانی گەنجی كوردستان پێویستە ئەرك و بەرپرسیارێتیی خۆیان جێبەجێ بكەن و بۆ سەركەوتنی مێژوویی مرۆڤایەتی رووبكەنە چیا ئازادەكان.
ئێمە بەڵێنی سەركەوتنمان لە سەرەتاوە بۆ سەرۆكایەتی، شەهیدان، گەلی كورد و سەرجەم گەلانی جیهان، ئەو ژنانەی بە هۆی بیركردنەوەی باوكسالارییەوە كوژراون داوە و بەڵێنەکەمان نوێدەكەینەوە و دەڵێین، 'كات كاتی ئازادیی ژن، گەلی كورد و سەرجەم مرۆڤایەتییە'".
ژ.ت