ژنە جەنگاوەرانی ئاگر و رۆژ بازرگاکانی ماددەی هۆشبەریان کردەئامانج
ژنە جەنگاوەرانی ئاگر و رۆژ لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ خانوویەکی سەر بە بازرگانانی مادەی هۆشبەریان کردە ئامانج و مادە هۆشبەرەکانی ناو خانووەکەیان لەناوبرد.
ژنە جەنگاوەرانی ئاگر و رۆژ لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ خانوویەکی سەر بە بازرگانانی مادەی هۆشبەریان کردە ئامانج و مادە هۆشبەرەکانی ناو خانووەکەیان لەناوبرد.
ژنە جەنگاوەرانی ئاگر و رۆژ رایانگەیاند، ٢٩ی ئاب لە گەڕەکی مەخسودئاڤای گەڤەر بازارگانانی مادە هۆشبەرەکانیان کردووەتە ئامانج.
لە راگەیەندراوی چالاکیەکەدا هاتووە، "لەلایەن یەکینەکانمانەوە ئەوە یەکلاکرایەوە کە هەندێک کەس خانوویەک لە سەر رێگەی گەڕەکی مەخسواڤا بۆ کاری فرۆشتنی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن.
یەکینەکانمان لە لەو کاتەی بازرگانە ئاماژەبۆکراوەکان لەو شوێنە کۆبوونەوە، هەڵیانکوتایە سەر خانووەکە و ئەو ئامێرانەیان لەناوبرد کە بۆ دروستکردنی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێندران، بازرگانەکانی مادەی هۆشبەریش لەلایەن یەکینەکانمانەوە گیران و دوای هۆشداری پێدانیان ئازادکران".