ڕۆژنامەوان دەنیز فورات لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە

ڕۆژنامەوان دەنیز فورات کە پێش ١٠ ساڵ لە کەمپی مەخمور لە هێرشی داعش شەهیدبوو، لە وان لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.

کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەوانی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) و کۆمەڵەت ڕۆژنامەوانانی دیجلە و فورات (دەفەگە)، ڕۆژنامەوان دەنیز فوراتیان لەسەر گۆڕەکەی بیرهێنایەوە، کە لە هێرشی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ سەر کەمپی مەخمور شەهیدبوو. یادەکە لە گۆڕستانی گەڕەکی خاچ خاتوونی ناوچەی ئێبەخی وان بەڕێوەچوو. بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان و پارتەکان و دایکانی ئاشتی بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد، ئەندامی مەکەگە زەلال تونچ گوتی: "وەک خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد، درێژە بە تێکۆشانی هەڤاڵ دەنیز فورات دەدەین. پێنووس و کامێراکەی هەڵدەگرینەوە".

پاشان هاوسەرۆکی (مەبیا-دەر)، یوسف دوندار گوتی: "هەڤاڵ دەنیز لە تێکۆشانی خۆیدا لەنێو هەڤاڵەکانیدا خاوەنی کەسێتیەکی تایبەت بوو. تا دوا هەناسە پێنووسەکەی فڕێ نەدا".

هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەی ئێبەخ، پنار دەمیر گوتی: "دەنیز فورات و هەڤاڵەکانی، وەک کورد و خەباتکاری چاپەمەنی ئازاد میراتێکی مەزنیان جێهێشت. درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین".

ئەندامی مەجلیسی دایکانی ئاشتی، زوڵەیخا تونچ هێرشی چەتەکانی داعشی شەرمەزار کرد و ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هاوکاری پەدەکە بۆ ئاکەپە، بانگەوازی لە پەدەکە کرد: "لە زووترین کاتدا دەست لەم هاوکارییە قێزەونە هەڵبگرن، واز لە کوشتنی خوشک و براکانتان بهێنن".

گوڵ لەسەر گۆڕی دەنیز فورات دانرا و یادەکە کۆتایی هات.