ژنانی گەنجی شەنگال لە دژی گۆشەگیری چالاکییەکیان ئەنجامدا

یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ھەڵمەتی 'ژن، ژیان، ئازادی، ئازادی بگەیەنە سەرکەوتن' لە خانەسۆر بەڵگە فیلمێکیان لەبارەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان نمایش کرد.

لە پارکی گشتی خانەسۆری شەنگال، بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی 'ژن، ژیان، ئازادی، ئازادی بگەیەنە سەرکەوتن'، بەڵگە فیلمێک لەبارەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە، نمایشکرا.

چالاکییەکە بە بەشداری ژنانی گەنج و یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد.

لای خۆیەوە نازلی حاجی، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، باسی له ئامانجی چالاکییەکە کرد و وتی: ئەو گۆشەگیرییەیی دژی ڕێبەڕی گەلی کورد، عه بدوڵا ئۆجالان جێبەجێ دەکرێت، قبوڵ ناکەین. بەو پێیەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ دژوارتر دەبێت، ئێمە وەک گەنجانی شەنگال لێرە کۆبووینەوە و بەڵگە فیلمێکمان لەبارەی ژیانی ڕێبەر ئاپۆوە سەیر کرد"

وتیشی: "ئێمە گۆشەگیری قبوڵ ناکەین. دوژمن دەیەوێت گەنجان لە ئەندێشەی ڕێبەر ئاپۆ دوور بخاتەوە. چونکە گەنجان بە ئەندێشە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتوونەتە ئاستێکی باڵا. هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ ڕێبەرەکەمان ئەنجامی دەدەین و خاوەنداری لە ئەندێشەکانی دەکەین".

چالاکییەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.

ژ.ن