ژنانی کەرکوک: "بە ئازادی بەرێز ئۆجالان کۆمەڵگا ئازاد دەبێت"
ژنە چالاکوانێکی بواری ژنان دهڵێت: " پیلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات رۆژێکی ڕەشە بۆ تەواوی گەلانی چەوساوە لە جیهاندا بەتابەتی بەرامبەر ژنان" .
ژنە چالاکوانێکی بواری ژنان دهڵێت: " پیلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات رۆژێکی ڕەشە بۆ تەواوی گەلانی چەوساوە لە جیهاندا بەتابەتی بەرامبەر ژنان" .
ژنانی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان پیلانگێری ١٥ی شوباتیان ئیدانە و شەرمەزار کرد و لەپێناو ئازدکردنی کۆمەڵگای کوردی بەگشتی و ژنان بەتایبەتی داوا دەکەن بەرێز ئۆجالان ئازاد بکرێت.
وەکو ژنانی کەرکوک خاوەنداری لە بەرێز ئۆجالان دەکەین
خەڵات شوانی ژنە ڕاگەیاندکارێکی شاری کەرکوکە، سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد رێبەر ئۆجالان، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ووتی: " ڕێبەر ئۆجالان سەرکردە و شۆرشگێرێکی مەزنی گەلەکەمانە کە لە رۆژی ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ لە پیلانگێرییەکی نێونهتهوهییدا دەستگیرکرا، ئێمە وەکو ژنانی کەرکوک زۆرمان پێ ناخۆشە و ئەم بارودۆخە دڵگرانی کردین چونکە ئێمە سەرکردەکانمان بەهێز گەورەن و خاوەنداری لێ دەکەین" .
هەوڵیانداوە ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن
هەروەها خەڵات شوانی وتی: " دەوڵەتانی داگیرکەر بەو پیلانگێرییە نێونهتهوهییه و ستەم کردن لە کورد هەوڵیانداوە ئیرادەی گەل تێکبشکێنن بەڵام ئیرادەی گەلی کورد زۆر لەوە بەهێزترە کە دوژمنان بتوانن بیشکێنن."
یەکەمین داوامان ئازادکردنی بهڕێز ئۆجالانە
سەبارەت بە کەمپینی (ئازادی بۆ ئۆجالان) ئەو ژنە ڕاگەیاندکارە ووتی: " بەڕاستی جێگای داخە کە کەسێکی بەتوانای وەکو بەرێز ئۆجالان لە زینداندایە، هیوادارین کۆمەلگای نێونهتهوهیی بێدەنگ نەبێت بەرامبەر پێشەڵکارییەکان دژ بە نەتەوەی کورد ئەنجام دەدرێت بەڵام بەداخەوە دەوڵەتان هەمیشە بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەسەر هەموو مافەکانی نەتەوەکان دادەنێن، بەڵام ئەگەر داواکانی کوردیان بەرچاو بگراتایە ئەوە یەکەمین داوامان ئەوەیە کە بەرێز ئۆجالان ئازاد بکرێت، چونکە بەرێز ئۆجالان خۆشەویستی تەواوی گەلی کوردە، دهوڵهتی تورك بە هەوڵەکانی ناتوانێت ئیرادەی گەل بشکێنێت گەلی کورد هەرچەندە ستەمی لێ بکرێت بەهێزتر دەبێت."
بە ئازادی بهڕێز ئۆجالان کۆمەڵگای کوردی ئازاد دەبێت
لە کۆتایدا دەربارەی کاریگەری ڕێبەر ئۆجالان لەسەر ئازادی ژنان، خەڵات شوانی ژنە ڕاگەیاندکاری شاری کەرکوک ووتی: " بهڕێز ئۆجالان هەمیشە داکۆکی لە مافی ژنان کردووە، چونکە باوەری بەتوانانی ژنان هەبووە، کە هەمیشە پاڵپشتی ژنان بووە کە ژنان توانای ئەنجامدانی هەموو شتێکیان هەیە، بە ئازادی بەرێز ئۆجالان ژن ئازاد دەبێت و تەواوی کۆمەلگای کوردی لە هەرچوارپارچەی کوردستان ئازد دەبێت" .
١٥ی شوبات رۆژێکی ڕەشە بۆ تەواوی گەلانی چەوساوە
دلڤان ئەکڕەم ژنە چالاکوانێکی بواری ژنانە، سەبارەت بە ١٥ی شوبات رۆژی پیلانگێری نێونهتهوهیی، بۆ ANF وتی: " ئێمەی وەکو ژنانی کەرکوک و ژنانی چالاکوانی کورد، رۆژی ١٥ی شوبات پیلانگێرییەکی نێونهتهوهیی بوو وەکو رۆژێکی ڕەش دەیبینین بەرامبەر هەموو گەلانی چەوساوە لە جیهاندا بەگشتی و بەرامبەر ژنان بەتایبەتی، چونکە ڕێبەر ئاپۆ لەڕێگەی هزر و فەلسەفەکانی هەمیشە هەوڵیداوە کێشەی ژنان و نەتەوە کەمایەتییەکان و گەلە چەواساوەکان چارەسەر بکات، ووڵاتانی سەرمایەداریش ئەم هەوڵانەی رێبەر ئۆجەلانیان وەکو مەترسی بینی بۆسەر سیستەمی سەرمایەداری" .
سیستەمی سەرمایەدار پێکەوەژیانی نێوان گەلان بە مەترسی دەبینێت
سەبارەت بە هۆکاری ترسی سیستەمی سەرمایەداری لە هزری ڕێبەر ئۆجەلان، ئەو ژنە چالاکوانە ووتی: "ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجەلان دەبێتە هۆی چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و کێشەی ژنان و بەتایبەتی، ووڵاتانی سەرمایەدار ڕێبەر ئۆجەلانیان وەکو مەترسی بەسەر سیستەمەکەیان بینی چونکە هزری ڕێبەری ئۆجەلان جەخت لەپێکەوەژیانی نێوان گەلان دەکات کە ووڵاتانی سەرمایەدار پێکەوەژیانی نێوان گەلان بە مەترسی بۆسەر بەرژەوەندییەکانیان دەبینن."
پێویستە ژنان بەشداربن لە کەمپینی(ئازادی ئۆجالان)
لە کۆتایدا دلڤان ئەکڕەم چالاکوانی بواری ژنان، وتی: "ئێمە وەکو ژنانی شاری کەرکوک بەشداری لە کەمپینی (ئازادی ئۆجالان) دەکەین و داوا دەکەین تەواوی ژنانی کورد و جیهان بەشداربن لەم کامپینە بۆ ئازادکردنی بەرێز ئۆجەلان، هەروەها داواکارم لە پەرلەمانتاران و کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری و تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کە بەشداربن لەم کامپینە، چونکە ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان خزمەت بەچارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت بە گشتی و بەتایبەتییش خزمەت بەدۆزی ڕەوای گەلی کورد دەگەینێت" .
هـ . ب