ژنانی مەخموور بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕێپێوانیان ئەنجامدا

ژنانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ژنانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) بە پشتگیری ئەنجومەنی ئیشتار لە چوارچێوەی ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێپێوانێکیان رێکخست.

بەم ئامانجە بە هەزارانی ژنی مەخموری لەبەردەم دەزگای خانەوادەی شەهیدان کۆبوونەوە. جەماوەرەکە کاتژمێر ١٥:٠٠ رێپێوانی ئەنجامدا.

چالاکوانان لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنفرناسی رۆژنامەنووسی ئەنجام دەدەن.

ف.ق