ژنانی شەنگال: پشتیوانی گەلی مەخمور دەکەین

بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) و یەکێتیی ژنانی گەنج لە شەنگال، پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی مەخمور دەربڕی دژی هێرشەکانی سوپای عێراق، ئەم هێرشەیان بە پیلانگێریی وەسفکرد.

لە سەرلەبەیانییەوە، سوپای عێراق هەوڵدەدات کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) گەمارۆبدات، گەلی مەخمور دژی هەوڵی تەلبەندکردنی کەمپەکە بەرخۆدان دەکەن.

لای خۆیانەوە تاژێ و یەکێتیی ژنانی گەنج لە شەنگال، بە ڕاگەیاندراوێک پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ گەلی مەخمور.

ڕاگەیاندراوەکە لەسەر زاری سارا بۆتان، وتەبێژی یەکێتیی ژنانی گەنج لە شەنگال خوێنرایەوە. سارا ئاماژەی کرد بە بەرخۆدانی گەلی مەخمور و گوتی: «هێرشەکانی سوپای عێراق بۆ سەر مەخمور شەرمەزار دەکەین. وەک جڤاکی ئێزدی و ژنانی گەنج بەتایبەت، ئەم هێرشە وەک هێرشێک بۆ سەر خۆمان دەبینین. ئەمە پیلانگێڕییەکی هاوبەشی هەردوو دەوڵەتی تورکی و عێراقیە دژی شەنگال و مەخمور. وەک دەزانرێت، گەلی مەخمور تێکۆشانێکی بێ‌وێنە دەکەن. حکومەتی عێراق ناتوانێت بەم پیلانگێڕییە قێزەونانە ئیرادەی گەلی مەخمور بشکێنێت».

ڕاگەیاندراوەکە دووپاتی کردەوە، ئەم هێرشانە بۆ سەر مەخمور درێژکراوە ڕێککەوتنەکەی ٩ ی ئایارە سەبارەت بە شەنگال، گوتی: «ئەوان دەیانەوێت چەتەکانی داعش بگەڕێننەوە بۆ شەنگال، هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی گەریلا و بە ئامانجیان دەگرن، پاشان هێرش دەکەنە سەر مەخمور، ئامانج لەم پیلانگێڕییانە شکاندنی ئیرادەی ئازادی گەلە. با دوژمن باش بزانێت، ناتوانێت ئیرادەی ئەم بەرخۆدانە و ئیرادەی گەل بشکێنێت. هەزاران شەهیدمان بەخشی لەسەر ئەم ڕێگەی بەرخۆدانە. کەمپی مەخمور لەسەر خاکی عێراق لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت. حکومەتی عێراق لەبری گرتنەبەر ڕێکارەکان دژی ئەم هێرشانە، کەچی پیلانی داگیرکەران جێبەجێ دەکات».

دایکە وەزحە، بەناوی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) قسەی کرد و گوتی: «ئێمەی گەلی شەنگال هەرکات ڕووبەڕووی هێرش دەبینەوە، گەلی مەخمور پێش هەمووان پشتگیریمان دەکەن. ئێمەش پشتگیری لە گەلی مەخمور دەکەین و دەڵێین گەلی مەخمور تەنها نین. گەلی مەخمور بەهۆی ستەمکارییەوە کۆچیان کرد بەرەو عێراق، ئەمە دادپەروەری نییە و پێویستە ئەم پیلانگێڕییە بوەستێت. ئەم پیلانەی گەمارۆدان هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکان بۆ سەر شەنگال. بۆ ڕێگری لەم پیلانگێڕییانە تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین».

ف.ق