ژنانی وان ئامادەکاری بۆ ٨ی ئازار دەکەن
وان خۆی بۆ ئاهەنگەکانی ٨ی ئازار ئامادە دەکات. ژنانی وان لە ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژناندا کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ – ١٧:٠٠ لە پارکی موسا ئانتەری ئاشتی، ئەو رۆژە پیرۆز دەکەن.
وان خۆی بۆ ئاهەنگەکانی ٨ی ئازار ئامادە دەکات. ژنانی وان لە ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژناندا کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ – ١٧:٠٠ لە پارکی موسا ئانتەری ئاشتی، ئەو رۆژە پیرۆز دەکەن.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە و پەرلەمانتارانی پارتەکەش ئامادە دەبن. هونەرمەندان ڕۆژدا، ڕوشان چەلیکەر و شیلان داراش گۆرانی دەڵێن.
هاندان کاراکۆیون هاوسەرۆکی هەدەپەی وان رایگەیاند، لە کاتی ئامادەکاریەکان بۆ ٨ی ئازار گەل پشتگیریەکی گەرمی لێیان کردووە، بە جلی نەتەوەیی، بە زمان و کەلتوری خۆیان دەستیان بە ئامادەکاری ٨ی ئازار کراوە، وەک هەموو کاتێک لەدژی عەقڵیەتی فەئوداڵ، بە زمان و ناسنامەی خۆیان ٨ی ئازار پیرۆز دەکەن.
کاراکۆیون لەبارەی ئاهەنگەکان وتی، لە وان ٨ی ئازار بە شێوەیەکی بێوێنە پیرۆز دەکەن، لە هەموو ناوچەکان، لە گەڕەکەکان و لە هۆڵەکان لە ژنان کۆدەبنەوە و کار و خەباتیان بە مۆڕالێکی گەورەوە بەردەوام دەبێت.
کاراکۆیون وتی، " پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپەش بەشداری لە ئاهەنگەکە دەکات. ژنانی وان لە ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژناندا کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ – ١٧:٠٠ لە پارکی موسا ئانتەری ئاشتی کۆدەبنەوە و هونەرمەندان ڕۆژدا، ڕوشان چەلیکەر و شیلان داراش گۆرانی دەڵێن."
کاراکۆیون داوای لە هەموو ژنان کرد کە بەشداری لە ئاهەنگی ٨ی ئازاردا بکەن.
ف.ق