ژنانی ئامەد لەدژی توندوتیژی پیاوان ڕێپیوانیان ئەنجامدا
تەژەئا و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە ئامەد لە چوارچێوەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی توندوتیکی دژی ژنان رێپێوانێکیان ئەنجامدا.
تەژەئا و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە ئامەد لە چوارچێوەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی توندوتیکی دژی ژنان رێپێوانێکیان ئەنجامدا.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە گەڕەکی ئەسکەندەر پاشای ناوچەی سووری ئامەد، لە چوارچێوەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەدژی ژنان رێپیوانێکیان ئەنجامد. دەرسیم داغ و رەمزیە توسون پەرلەمانتارانی هەدەپە، چالاکوانانی تەژەئا، ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و زۆر کەس بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. لە چالاکیەکەدا پانکارتی "لە دژی فحوش و دەستدرێژی سەر منداڵان ئێمە خۆمان دەپارێزی" بەرزکرایەوە و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرزکرایەوە.
رەمزیە توسون لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، لەدژی توندوتیکی سەر ژنان هەموو رۆژێک لە گۆڕەپانەکان رێپێوان ئەنجام دەدەن. توسون باسی ئەوەشی کرد کە ژنان بە هەلهەلێدان، دەرگا بە دەرگا دەگەڕێن و تێکۆشانی خۆیان فراوان دەکەن.
ف.ق