ژنانی ئێران و رۆژهەڵات ئەنیمەیشنێکیان بۆ پارتی چەپی سەوز ئامادە کرد

ژنان و هونەرمەندانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پارتی چەپی سەوز ئەنیمەیشنێکیان ئامادە کرد.

ژنان و هونەرمەندانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتگیریکردن لە کەمپەینی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز فیلمێکی ئەنیمەیشنیان ئامادە کرد.

لە ئەنیمەیشنەکەدا ژنان بە گەلای دارێکی سەوز، بە ئاڵای مۆر دروشمی ژن ژیان ئازادی دەڵێنەوە. ژنان کە هەلهەلە لەبەرامبەر دەوڵەتی ئێران لێدەدەن، بەرەو دارێکی سەوز رادەکەن. دارەکە کە بە رێپێوانی ژنان سەوز دەبێت، بۆ لۆگۆی پارتی چەپی سەوز دەگۆڕێت.

ژنان لە کۆتایی ئەنیمەیشنەکەدا دەڵێن، " ئێمە هاوڕێی ژینا ئەمینین."

ف.ق