ژیانێک لە پێناو گەل؛ نەجمەدین سالاز

ڕۆژنامەنووس و نووسەر نەجمەدین سالاز، کە ماوەی ٦٥ ساڵ لە پێناو ئازادی گەلەکەیدا تێکۆشانی کرد، لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. گیان لەدەست دانی سالاز کە خەلکی شاری وانە، ئەو شارەی خەمبار کرد.

ڕۆژنامەنووس نەجمەدین سالاز، کە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا، ٦٥ ساڵ تێکۆشانی کرد بۆ ئازادیی گەلانی جیهان. تێکۆشانەکەی لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاری وان دەستی پێکرد و لە سلێمانی کۆتایی پێهات.

چیرۆکی ژیانی سالاز چیرۆکێکە کە تەنیا تێکۆشان بۆ ئازادی گەلەکەی تێدا بەدی دەکرێت، واتا هەموو ژیانی داناوە بۆ تێکۆشان بۆ ئازادی گەلەکەی. لە وان، لە ئەنقەرە، لە ئیزمیر، لە ئەستەنبوڵ و دواجار لە سلێمانی، هەموو شوێنێک بۆ ئەو مەیدانی تێکۆشان بوو. هەرگیز پاشگەز نەبوویەوە لە هەلوێستی خۆی، هەرگیز هەنگاوێکی بۆ دواوە نەنا. دوای کودەتاکەی ساڵی 1980 لە ئامەد زیندانی کرا بەو بەرخۆدانەی کە لەوی نیشانی دا بوو بە نموونە. ویستیان لە شاری وان بە بۆمب تیرۆری بکەن. سەرەڕای هەموو ئەمانە، پێش ئەوەی گیانی خۆی لەدەست بدات وەسییەتی ئەوە بوو کە بیبەن بۆ ولاتی خۆی و لەوێ بینێژن. گەل و وڵاتەکەی خۆشدەویست.

"ساڵی حەفتاکان لە دژی فاشیست تێکۆشانی کرد"

سیاسەتمەدار عەبدوڕەحمان دۆگار کە لە قۆناغی ئامادەییدا لە ساڵی 1976 سالازی ناسیوە، باسی تێکۆشانی سالازی کرد لە دژی فاشیزم: "لە قۆناغی ئامادەییدا نەجمەدین سالازم ناسی". قۆناغێکی گرنگ بوو لە ساڵی ١٩٧٨ کە حکومەتی بەرەی نەتەوە پەرەستەکان دەستوەردانیکی زۆریان لە تەڤگەرە سیاسییە چەپەکاندا دەکرد. پاشان نەجمەدین سالاز دەستی کرد بە تێکۆشانێکی جددی لە دژی هێزە فاشیستەکان. سەرۆکی کۆمەڵەکە بوو و لە پەیمانگای پەروەردەیی دەی خوێند. ئێمە ئەوکات لە کۆمەڵەیەکی چەپیدا بووین و بەشدار ناو گفتگۆ سیاسیەکان دەبووین.

کاتێک سەرۆکی کۆمەڵەکە بوو، پۆلیس هەمیشە هێرشی دەکردە سەر، بەڵام هەڵوێستی نەجمەدین سالاز بەرامبەر بەم هێرشانە هەلوێستێکی بەهێز بوو. لەو کاتەوە ئێمە یەکترمان ناسی، ئاگاداری یەکتر بووین. چەند قۆناغێک پێکەوە کارمان دەکرد. مرۆڤیکی خۆشەویست بوو. دەیزانی چۆن پێوەندی لەگەل کەسانی دەورۆبەر دروست بکات. پەیوەندییەکەی بە هێزی هەبوو لەگەڵ ڕۆشنبیران و خەلکی گوند و شارەکان. پێم وایە کەسێکی زۆر بەڕێز بوو. چالاک بوو. بۆیە گەنجانی ئەو سەردەمە خۆشیان دەویست. لەگەڵ ئەم سیفەتانەدا نووسینەکانی کەسێک کە 40 ساڵ لەناو تێکۆشاندا بووە زۆر گرینگ بوو. لای ئێمە نەجمەدین هیچ کات نامرێت. چونکە بەرهەمەکانی بۆ ئێمە بەجێهێشتووە. کاتێک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی بوو، یارمەتی هەموو ئەو کەسانەی دەدا کە پێویستیان بە یارمەتی دان بوو. هاوڕێ نەجمەدین بۆ شاری وان کەسیکی شایستە بوو. بیری شاری وانی دەکرد. دەوڵەت زۆر ئازاری دا بەڵام ئەو هەر دەیویست لە شاری وان بژیت. تا دوا هەناسەی خۆی بەردەوام بوو لە تێکۆشان بۆ گەلی کورد. ئەوەندە وابەستەی وڵاتەکەی بوو کە دەی وت: ئەگەر مردم، بمبەن بۆ وان.

'ئێمە دەمانویست ببینە سیاسەتمەدارێکی وەک ئەو'

سیاسەتمەدار نەجمەدین کالچک کە زۆرێک لە ساڵانی کۆتایی سالاز لە دەربەدەریدا بینیوە و چووە ماڵەکەی، وتی:" ئێمە ویستمان ببینە شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزێک هاوشیوەی ئەو. کاتێک لە دەربەدەری بووم، زۆرجار دەچوومە سەردانی. کەسێکی کوردستانی بوو. کاک نەجمەدین بۆ ئێمە هێما و شۆڕشگێڕ بوو. کاتێک لە تیڤی دەردەکەوت بەسەعاتان گوێمان لێدەگرت. کاتێک لە دەربەدەری لە سلێمانی نیشتەجێ بوو، چەند جارێک چووم بۆ سەردانی. خەونی نەجمەدین لە کوردستانی ئازاد خواردنەوەی چایەکی قاچاخ بوو. زۆر زوو بوو.  گەلی کوردستان سەلامەت بن''.

'گرووپەکەی وازیان لە ڕۆژووی مردن هێنا بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو'

حەسەن ئاڤج، کە دوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ نەجمەدین سالاز لە ئامەد زیندانی بوو، دەڵیت کە سالاز بوو بە شۆڕشگێڕێکی زۆر باش و وتی: ئێمە لە زیندانی ئامەد پێکەوە بووین. تێڕوانینی سیاسی ئێمە جیاواز بوو، بەڵام شۆڕشگێڕێکی زۆر باش بوو. شوێنی خەوتنمان جیاواز بوو. کاریگەری لەسەر من ئەوە بوو کە لە بەرخۆدانی ساڵی ١٩٨٣دا گروپەکەی کە دادگایی دەکران لەگەڵ بەڕێوبەرانی زیندان ڕێککەوتن، بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو. تەنانەت دوای دەرچوونمان لە زیندانیش یەکترمان بینی. هەمیشە پرسیاری مرۆڤی دەکرد و لەگەڵ مرۆڤ سەرقاڵ دەبوو. دواتر لە ئەنقەرە نیشتەجێ دەبێت و لەوێ درێژە بە تێکوشانی سیاسی دەدات. لەگەڵ TKP درێژە بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی خۆی دا. پاشان بزووتنەوەی ئازادی ناسی. ڕاوێژکاری گشتی شارەوانی وان بووە و زۆر هاوکاری بنەماڵە زیان لێکەوتووەکانی کردووە. دواجار دوورخرایەوە بۆ سلێمانی. بەرنامەی بۆ تەلەفزیۆنەکانمان دروست دەکرد. لەبیری ناکەین.

'میراتێکی گەورەی بۆ بەجێهێشتین'

عەلی کالچک چالاکی ژینگەپارێزی کە دۆستی تێکۆشانی سالاز بووە لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان وتی: با باسی چیای نەجمەدین بکەم؛ وەکوو سوسیالیستێک لە زیندان بەرخۆدانی کرد، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بوو بە سەرۆک شۆڕشەکەی و ڕۆمان نووسی بەرخۆدانەکەی. لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت؛ "ئەگەر لە زیندان بەرخۆدان نەبووایە، دەستبەرداری شۆڕش دەبووم". دوای ئەو بەرخۆدانە، درکمان بەوە کرد کە بە تێکۆشان سەردەکەوین'... نەجمەدین سالاز کوردە، کوردستانییە، کۆمۆنیست و وڵاتپارێز بوو و زۆر بیری وانی دەکرد. ئەو چاوپێکەوتنانەی کە لە چەند جارێکی ڕابردوودا کردوویانە زۆر گرنگ بوون. پێش مردنی چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا. یەکەم کەسە کە لە وان تیرۆر دەکرێت. ئەو هێمای ئێمە بوو. ئێمە درەنگ تێکۆشانمان ناسی بەڵام زۆرجار نەماندەتوانی لەگەڵ نەجمەدین بین. زۆر شانازی بەوەوە دەکەم. چەندین بەرهەم و میراتی گرنگیان بۆبەجێهێشتین. ژیانی ئەو نموونەیە بۆ هەموومان.