لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە بڵاویکردووەتەوە، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، بە ڕۆحی ۱۵ی ئاب، بە ئەنجامدانی چالاکی، پێشوازی لە جەژنی ژیانەوە دەکەن. سوپای تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی ئەو گورزە قورسانەی لە شاخی جودی بەرکەوتووە بشارێتەوە و ڕایگشتی فریو بدات، بانگەشەی ئەوە دەکات، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ۴ ھاوڕێمان شەھید بوون، ئەمە درویە، ھاڕێیانمان ھیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە و هەموویان لەسەر ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیانن".
ھەپەگە لەباری چالاکییەکانی گەریلا و ھێرشە داگیرکاریەکان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردووەتەوە:
"لە ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
١٠ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠، لە گۆرپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
١٠ی ئاب کاتژمێر ١٢:٣٠، لە گۆڕپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک داگیرکەران کرانە ئامانج.
١٠ی ئاب لە کاتژمێر ٢٠:٢٠ تاکوو ٢٤:٠٠، چوار جار لە ھەلیکۆپتەرەکان، کە هەوڵیان دەدا داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی جێگیر بکەن، ھاتنە دەست.
١١ی ئاب کاتژمێر ٠١:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
لە ھەرێمی خواکورک:
٤ی ئاب، کاتژمێر ١٨:١٨، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی شەھید دەروێش، بە چەکی قورس سەنگەرەکانی داگیرکەران کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا، ۲ داگیرکەر سزا دران و سەنگەرێک تێکشکێنرا.
لە ھەرێمی گەڤەر:
٦ی ئاب کاتژمێر ١٨:٠٠، هێزەکانمان لە ھەرێمی گەڤەر ھەستیان بە کامێرایەکی چاودێری سوپای تورکی داگیرکەر کرد و لەناویان برد. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکی داگیرکەرلە دەوروبەری گوندی مەمکاوەی سەر بە گەڤەر ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد. ئەو ئۆپەراسیۆنە کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، بێ ئەنجام بوو.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
۱۰ی ئاب، لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ۵ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، ۵ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ۲ جار شاخی زنگل و گوندی زێڤکی سەر بە گارە، بە گشتی ۱۲ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٠ی ئاب، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ١٢ جار بە هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکان بۆردومان کرا.
ھەرێمەکانی زاپ، شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.
ژ.ن