زلار ستێرک: ٤ی نیسان لە دایکبوونێکی نوێیە

زلار ستێرک ئەندامی دەستەی گشتیی سەرۆکایەتیی کەجەکە وەڵامی پرسیارەکانی گوڵان بۆتانی لە کەناڵی میدیا خەبەر تیڤی دایەوە و وتی: "مێژووییەکی تر لە ٤ی نیسانی ١٩٤٩ەوە بۆ گەلی کورد دەستیپێکردووە".

زلار ستێرک ئەندامی دەستەی گشتیی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند، ٤ی نیسان بەو مانایە دێت، کە کورد شکۆمەندی پەیدا کردووە و بەهاکاکانی، مافە ڕۆحی، گەلی و گشتییەکانی بەدەستهێناوەتەوە. راشیگەیاند، "یەکسانی و ئازادی بۆ کورد بووە بە رۆژەڤ و خراوەتەوە بەرنامەى کار و لەو ڕووەوە زۆر گرنگە".

زلار ستێرک ئەندامی دەستەی گشتیی سەرۆکایەتیی کەجەکە لە کەناڵی ئاسمانیی میدیا خەبەر تیڤی وەڵامی پرسیارەکانی گوڵان بۆتانی دایەوە.

٤ی نیسان لە دایکبوونێکی نوێیە

زلار ستێرک ئەندامی دەستەی گشتیی سەرۆکایەتی کەجەکە ڕایگەیاند، "دوای ٤ی نیسانی ١٩٤٩ مێژوویەکی تر بۆ گەلی کورد دەستپیپێکرد. ٤ی نیسان بەو مانایە دێت، کە کوردبوون شکۆ و ڕێزی وەرگرتووەتەوە، نرخ و بەهای وەرگرتووەتەوە و مافی ڕۆحی و گەلیی خۆی وەرگرتووەتەوە، بۆیە گەلی کورد ٤ی نیسان وەک ڕۆژی لەدایکبوونی خۆیان پیرۆز دەکەن. ئێمەش ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە لەدایکبوونی خۆمان دەزانین. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لە دایکبوو کوردبوون بێدەنگ کرابوو، هیچ شتێک بە ناوی کوردبوونەوە نەمابوو و لە کوردستان گەڵاش نەدەلەرییەوە. ڕاپەڕینەکانی کورد تێکشکێنرابوون، کولتوری کوردی و زمانی کوردی قەدەغەکرابوون. کوردبوون بۆخۆی ببووە شتێک، کە خۆی نکۆڵیی لە خۆی دەکرد. ڕێبەر ئاپۆ لەو ساڵانەدا ناکۆکی و ململانێی ژیانی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسی بینی و هەستی پێکرد. لە تەمەنی سەرەتایدا و زووبەزوو هەستی بە ناکۆکیی چینایەتی و زمان کرد.

ڕێبەر ئاپۆ لەسەر هەندێک لەو شتانە، کە ناچنەوە عەقڵەوە دەستدەکات بە باسکردنیان لەگەڵ مەلای گوندەکەدا. هەندێک پرسیاریش لە مامۆستاکانی دەپرسێت. هەندێکیشیان لەشەڕ لە دژی دایکی خۆیدا بۆی روون دەبێتەوە. ئەوە دەبینێت زمانی ماڵەوە جیاوازە، زمانی قوتابخانەکە جیاوازە. ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەو سیاسەتی بە تورک کردنەوە، لە دژی ئەو نیکۆڵیکردن دەوەستێتەوە و قبوڵی ناکات و لە دژی ئەو سیاسەتە رادەپەڕێت. لە دژی پێکهاتە و بونیادی دەرەبەگایەتیی گوندەکەیان دەست بە شەڕ دەکات. نیشانەکانی هەڵوێستی ڕێبەرایەتی لە منداڵیدا لە خۆیدا نیشان دەدات.

لە کاتی زانکۆدا دەچێتە ڕیزی شۆڕشگێڕەکانەوە. دوای ڕووداوەکەى قزلدەرە بۆ ماوەی ٧ مانگ دەستگیر و زیندانی کرا. دوای ئەوە لە زیندان ئازادکرا لەگەڵ حەقی و کەمال ٧ مانگ پێکەوە دەبن و زستان تێدەپەڕێنن. لەوێدا دەست بە لێکۆڵینەوەیەک دەکات. ئەوە دەبێتە زەمینە و بوار بۆ خستنەڕووی هەڵوێست و پێگەی ڕێبەرایەتیکردنەکەی. بۆیە دەتوانین بڵێین ٤ی نیسان مژدەی لەدایکبوونی کوردبوونە.

لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە سەرەتای پرۆسەی بەنەتەوەیبوونی گەلی کورد. دەتوانین بڵێین، ئەمە ڕێپێوانێکی مێژووییە. ڕێپێوانی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە ڕێپێوانی گەلێکیش. ئەمەش دەبێتە ڕێپێوانی مێژوویی گەلی کورد و کۆمەڵگای گەلی کورد. ئەمە ڕێپێوانێکە بەرەو ئازادی و دێموکراسی و یەکسانی.  ٤ی نیسان سەرەتای ئەو رێپێوانەیە و ئەمەش لە هەمان کاتدا کرانەوەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، کە بیر و باوەڕ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. ماتە وزە و وزەیەکی وەها هەیە".

زلار ستێرک ڕایگەیاند، بیرۆکە و ڕامانی ئازادیی ژنان لە کوردستان بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ پێکهات و وتی: "لە سایەی رێبەر  ئاپۆدا، ڕاستیی تێکۆشان و رێکخراوی ژنان دەستیپێکرد، بۆیە ئێمەی ژنانی کورد پەیوەندییەکی نەپساوەمان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دروستکردووە. لە ساڵی ٢٠٠٠دا ئێمە لە کۆنگرەی ٣هەمینی ئازادیی ژنان دا لە پارتى ژنانى کرێکارى کوردستان (پەژەکەکە - PJKK)  دەربازی پارتى ژنانى ئازاد (پەژەئا - PJA) بووین و بووین بە ئیرادەی ژنانی ئازاد. لەوێیەوە پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان دەستیپێکرد و ئەم بڕیارەمان دەرکرد، بۆیە ئەمە چالاکییەکی ژنانە".

ستێرک ڕایگەیاند، بیرۆکە و ڕامانی ژنانی ئازاد، کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە، کاریگەریی لەسەر ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و ژنان پەروەردە دەکەن و هەڵیاندەسێنێتەوە سەر پێی خۆیان. تێکۆشانی ژنانی ئازادی کوردستان کاریگەریی گەورەی لەسەر تێکۆشانی ژنانی جیهان هەیە. تێکۆشانی ژنانی ئازاد لە کوردستان بەشدارییەکی گەورەی لە بزووتنەوەی دیموکراسیی جیهان و تێکۆشانەکانیدا هەیە.

دایە ئوڤەیش، کە ڕێبەر ئاپۆی هێنایە دونیا، لە ١١ی نیساندا کۆچی دوایی کرد. بەم بۆنەیەوە من بە ڕێزەوە یادی دەکەمەوە".

ژ.ت