زیندانی سیاسی بایرام ئاسلان دوای ٣٠ ساڵ ئازاد کرا
بایرام ئاسلان کە ٢٤ی ئەیلولی ١٩٩٣ لە مووش دەستگیرکرابوو، پاش ٣٠ ساڵ زیندانی کردن ئازادکرا و بە شێوەی جەماوەری لە ئامەد پێشوازی لێکرا.
بایرام ئاسلان کە ٢٤ی ئەیلولی ١٩٩٣ لە مووش دەستگیرکرابوو، پاش ٣٠ ساڵ زیندانی کردن ئازادکرا و بە شێوەی جەماوەری لە ئامەد پێشوازی لێکرا.
بایرام ئاسلان ٢٤ی ئەیلولی ١٩٩٣ بە تۆمەتی "تێکدانی یەکپارچەیی و یەکڕیزی دەوڵەت" زیندانی کرا، دادگای ئاسایشی دەوڵەت (دەگەمە) لقی ئامەد ٣٠ ساڵ سزای زیندانی بەسەر ئاسلاندا سەپاند.
ئاسلان کە لە زیندانەکانی موش، ئامەد، بوردور، یۆزگات، ئیزمیر، ئەلبیستان، میدیاد، ئۆردو و لەم دواییەشدا لە زیندانی کاڵکاندەرەی ریزە زیندانی کرابوو، دوای ٣٠ ساڵ بەدیلگیران ئازاد کرا.
ئاسلان لەبەردەم زیندان لەلایەن بنەماڵەکەی و لە ناوچەی بسملی ئامەدیش لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازی لێکرا.
هـ . ب