زیندانیان لە زیندانەکانی وان بە شێوەیەکی میزاجیانە ئازادناکرێن

ئەو زیندانییە سیاسییانەی لە زیندانەکانی وان چاوەڕوانی ئازادکردن و ئازاد کردنی بە مەرجن، بە پاساوی سزای دیسپلینی ئازاد ناکرێن. بەڕێوبەرایەتیی زیندان بۆ جاری دووەم بۆ ٦ مانگ ئازادنەکردنی زیندانیانی درێژکردەوە.

دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەم زیندانیانی سیاسی لە قاوشی بەندیخانەی جۆری ئێفی وان دا ڕفێندران و لە شوێنێکی نادیاردا لێپرسینەوەیان لێکرا، ئەمجارە پێشێلکارییەکی تریشیان بەرامبەر زیندانیان ئەنجامدا و ئەو زیندانییە سیاسییانە ئازاد ناکەن، کە دەبێت بە تەواوەتی، یان بە مەرج بکرێن.

بەڕێوبەرایەتیی زیندان، کە رێگری مافی ئیدانەکردنی دیموکراتکی زیندانیانی سیاسی دەکات دەستی بە پێشێلکارییەکی نوێی مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر بە زیندانیانی سیاسی کردووە.

دەستەی چاودێریی زیندانی ئاسایشی ئاستبەرزی وان بە شێوەیەکی میزاجیانە رێگری لە ئازادکردنی بەندکراوان دەکات.

دەستەی چاودێری زیندان ماوەیەک لەوە پێش سزای ژووری تاکەکەسیی بۆ خۆی کردە پاساو و بە پاساوی ئەوەى "دۆخیان باش نییە" هەر یەک زیندانیانی سیاسی عیزەت کنا، فایەق تاشتان، شاهین ئۆنجو، هاکان بیلەکچی و کەمال قەهرەمانی ئازاد نەکرد و مافی ئازادکردنیانی هەڵوەشاندەوە.

زیندانیانی سیاسی فایەق تاشتان و عیزەت کنا بۆ جاری دووەم و ئەمجارە بە پاساوی سزای دیسیپلین بۆ ماوەى ٦ مانگ ئازادکردنیان دواخرا.

بنەماڵەی زیندانییان زانیارییان لەسەر ئەو بابەتە خستەڕوو و ڕایانگەیاند، ئیدارەی زیندانەکە بە شێوەیەکی میزاجیانە ئەو کارە دەکەن و لە دژی ئەو شێوازە نا یاساییە و ئەو پێشێلکارییە سکاڵا تۆمار دەکەن.

هەروەها داوایان لە ڕای گشتی کرد، کە تیشک بخەنە سەر ئەو کێشەیە و بنەماڵە و کەسوکاری زیندانیان داوای کۆتایی پێهێنیان بەو کارە دژ بە یاسایە کرد.

ژ.ت