زیندانیان لەدژی قەدەغەی ئەنقەس بانگەوازی خاوەنداریان کرد
زیندانیانی سیاسی لە زیندانی بەشی سیاسیانی وانی باکوری کوردستان، بۆ کۆتاییهێنان بە قەدەغەی ئەنقەست، بانگەوازی خاوەنداریان کرد.
زیندانیانی سیاسی لە زیندانی بەشی سیاسیانی وانی باکوری کوردستان، بۆ کۆتاییهێنان بە قەدەغەی ئەنقەست، بانگەوازی خاوەنداریان کرد.
زیندانی پیتی (تی) وان کە هەموو کاتێک بە کردەوە دژە مرۆییەکانی، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، فشار و هێرش دەبێتە رۆژەڤ، ئەمجارەش بە کردەوە و قەدەغەی ئەنقەستی نوێ کەوتە رۆژەڤەوە. بەرپرسانی زیندانەکە ئەو وێنانەی کە لەگەڵ نامەکان بۆ زیندانیان رەوانە دەکرێن، گلدەداتەوە و دەستیان بەسەردا دەگرێت. کۆمسیۆنی خویندنی نامەکان، بە بیانووی 'پاشناوی ئەو کەسانەی کە وێنە دەنێرن لەگەڵ زیندانیان یەکناگرێتەوە، دەست بە سەر نامە و وینەکاندا دەگرێت.
زیندانیان کە ئەو دۆخەیان بە خانەوادەکانیان راگەیاند، بۆ کۆتاییهێنان بە کردەوەکان کە بە ئەنقەست و بۆ ئازاردان ئەنجام دەدرێن، بانگەوازی خاوەنداریان کرد.
ف.ق