زیندانیانیان بە دەستی کەلەپچە کراوییەوە ئەشکەنجە کراون

پاسەوانەکانی دەوڵەتی تورک لە زیندانی جۆری ئێل لە پاتنۆس هێرشیان کردە سەر ٣ زیندانی. پاسەوانەکانی دەوڵەتی فاشیزم و ئەشکەنجە و تیرۆری تورک باڵی ٢ لە زیندانییەکان شکاندوە و شوێنی ئەشکەنجە و شکاوی بە سەری زیندانییەکانیشەوە هەیە.

پاسەوانەکانی دەوڵەتی تیرۆر و ئەشکەنجە و دڕندەیی تورک لە زیندانی جۆری ئێڵ لە پاتنۆس لە پارێزگای ئاگری هێرشیان کردە سەر زیندانیان، بیلال باباهان، وەدات کالین و فەرید کاشچی.

بنەماڵەی ئەو بەندکراوانە لە کاتی ڕۆیشتنیان بۆ زیندان بۆ چاوپێکەوتنی ئاسایی لەگەڵ رۆڵەکانیاندا ڕۆیشتن بۆ زیندان و لە دوای گەڕانەوەیان لە زیندان و بینیی رۆڵەکانیان رایانگەیاند، پاسەوانەکان لە پشتەوە دەستیان کەلەپچە کردوون و لێیان داون.

بنەماڵەکان ڕاشیانگەیاندووە، بەهۆی لێدانی پاسەوانەکانەوە باڵی ٢ لە بەندکراوەکان شکاوە و ئاسەواری لێدان و شکاوی و ئاوساویش بە سەریانەوە دیار بووە.

ژ.ت