زین دڵێکی گەنج و شۆڕشگێڕە، وەک ئەو خاکەی تێیدا لە دایک بووە و گەورە بووە. ماناداری پاکی ژیان لە بزەکانیدا شارابووەوە. یەکێکە لە کچانی خۆر کە دڵە گەنجەکەی دیاری وڵاتی بەرخۆدانی چیاکردووە. بە هەزاران ماناداری و شکۆداری ئاوێتەی ژیانە کورتەکەی کردبوو. جارێکی دیکە پێی گوتینەوە: ژیانێکی درێژ گرنگ نیە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ساتەکانی ژیانت بە چی مانادار بکەی.
زین لە جۆلەمێرگ لە دایک بوو. جوانێتی وڵاتەکەی خۆی لە دڵ و ڕوخساریدا نەخشاند. بە دڵسۆزبوونی بە خاک و گەلەوە گەورەبوو. چیاکان لە گۆرانی و داستانەکانی کورداندا قیبلەی پیرۆزی کوردانە، هەرکەسێک خۆی بە چیا سپاردبێت، پاراستوویەتی، چونکە چیا هەمووکاتێک هەواری دڵسۆزی و پارێزەری کوردان بووە. ڕیشەی نێوان کوردان و چیا مێژوویە. ژن خۆی لە چیادا دەبینێتەوە و چیایش خۆی لە ژندا دەبینێتەوە. هەربۆیە زین و چیا ئەڤینداری یەکترن.
زین کە بە وڵاتپارێزییەوە گەورە بووە، هەر زوو تێگەشت لەوەی ڕۆڵەکانی گەلی چیایی ئەوەیە کە لەو ساتەی رۆژهەڵدێت پێویستە ڕووبکاتە چیا لە دژی ستەم بجەنگێت. بەرگریکردن لە خۆت و گەلەکەت خاوەنداریکردنە لە مێژووی شکۆی کوردان. بۆیە زین هەر کە هەستی بە ستەمکرد ڕوو لە چیا دەکات و ئایندەیەکی بە شکۆ دەکات بە ئامانجی خۆی.
بە جۆش و خرۆشی شۆڕشەوە ڕوو لە چیا دەکات
کات کاتی ئەوەبوو کە گەنجانی کورد بۆ خاونداریکردن لە شکۆی خۆی و یەکگرتنەوەی کوردستان شەپۆل شەپۆل ڕووبکەنە شۆڕشی ڕۆژئاوا. لە بچوکترین پارچەی کوردستاندا گەورەترین شۆڕش لە ئارادا بوو. بە بەرخۆدانی مێژووی و تێکۆشانی داستانییەوە هەموو جیهان دەبووە حەیرانی گەنجانی کوردستان. لە سایەی ڕووناکی ڕێبەر ئاپۆوە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ڕووناکی پێهەڵدەگرێت. هیچ هێزێک خۆی ڕاناگرێت لە پێش بەرخۆدانێکی لەم شێوەیە، ژنە جوانەکە بە ڕۆحی ئازادی و سەرهەڵدێری چیاییەوە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەشداری سەمای شۆڕش بوو.
زین کە لە پێدەشتی چیادا گەورە بوو کاتێک گەیشت بە لوتکەی چیا جۆشێکی گەورە لە دڵیدا دروستبوو. بۆ ئەوەی بتوانێت دەنگی خاک ببیستێت، وەک ڕێچکەگری ئیبراهیم لە دژی نەموردی زاڵم جەنگا. لەوکاتەی سەرهەڵدان لە چیاکانەوە دەردەکەوێت، زینەش بەشداری ڕاپەڕینی چیا بوو و بووە شەڕڤانێک لە ئامێزی چیادا. بە بڕیارداری ڕۆڵەکانی خۆرەوە و بە بوێری ئیبراهیمەوە لە دژی نەمرودەکانی سەردەم تێکۆشا و هەنگاوی تێکۆشانی هەڵگرت.
خۆی بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە ئافراند
یەکەم وێستگەی لە وڵاتی ئازاددا گۆڕەپانی مەتینا بوو. هەڤاڵ زین لە مەتینا ژیانی گەریلایەتی دەستپێکرد، بە پەرەوەردەکانەوە زیاتر ژیانی پارتایەتی و گەریلای ناسی. دڵسۆزی خۆی بە ڕێبەرێتی و پارتایەتییەوە بەهێزترکرد. هەست و ئاستی تێکۆشانی پێکەوە بەستەوە و هەستی بە هەنگاوە سەرەتاییەکانی ژیانی گەریلایەتی نەکرد. چونکە لەگەڵ ئاوازەکانی چیادا گەورەببوو، نامۆ نەبوو بە ژیانی چیا. بە ئارامی و داخوازێکی مەزنەوە هەوڵیی دەدا زوتر پەرە بەخۆی بدات و خۆی بۆ هەموو بارودۆخێکی سەخت ئامادەکردبوو. زانیبووی کەسایەتی ئاپۆیی لە نێو بارودۆخی سەختدا دروستەبێت. فەلسەفەی 'پێویستە چۆن بژیت، چۆن شەڕ بکەی' کرد بە بنەمای پرسینەکانی و بە تێگەشتنەوە لە خۆیدا شیکردەوە. زین کە ڕازی هاوڕێییەتی کردەوە، لەگەڵ هاوڕێکانیدا پەیوەندییەکی هاوڕێیانەی گرێدا. لە نیگای هەر هاوڕێکانیدا دڵسۆزی بە ژیانی ئازادی بینی. هاوڕێیەتی لە پیش هەموو شتێکەوە بوو بۆ زین، چونکە هاوڕێکانی ڕووناکی ڕێبەر ئاپۆ بوون بۆی.
ڕوەو ئامانجەکانی هەنگاوی نا
لەو ژیانەی کە دڵی خۆی پێشکەشکرد، گەیشت بە ماناداری ژیان و هەزاران مانای بەخشییە ژیانی. بە بەردەوامی لە ڕێپێوانی تێکۆشاندابوو، بە هەڵهەڵەی سەرکەوتنەوە دەچووە سەر دووژمن.
لە ساڵی ٢٠١٦دا بۆ ئەوەی داستان بنوسێتەوە و بە بڕیاردارییەوە بجەنگێت، دەدات بەسەر سوپای تورکی داگیرکەردا. لە چەلێ لە دایکبوو هەر لەوێش گەورەبوو، بەسەر مۆڵگەکانی دووژمندا هەنگاوی نا. هەر لە منداڵییەوە خاپورکردنی مۆڵگەکانی دووژمنی کردبوو بە ئامانجی خۆی و ئامانجی وڵاتێکی مەزن خەون و خەیاڵی بوو. بەو خەیاڵەوە هەنگاوی هەڵگرت و چووەسەر مۆڵگەکانی دووژمن. لە گۆڕەپانی زاپ، لە چالاکی هەماهەنگیدا ڕۆڵێکی چالاکی گێڕا، لەگەڵ هەڵهەڵەی ئازادییدا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەڕی کرد. تا دواهەناسەی ژیانی، زینی جوان، کچی خۆر جەنگا و گەیشت بە کاروانی نەمران.