کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: گورزی مێژوویی بەر دەوڵەتی تورک دەکەوێت
هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورک لە حەفتانین بە پشتگیری هێزی ئاسمانی دەستی بە جموجووڵی داگیرکەری کردووە و وتی،"ناوی هەوڵە داگیرکەریەکە کە لە زەمینی دەستپێکراوە هەرچیەک بێت، وڵامێکی کاریگەری دەبێت و گورزی گەورە بەر دەوڵەتی تورک دەکەوێت." -
ئایا مەخموور بە بۆمبی کیمیایی بۆردومانکراوە
گەلی مەخموور ڕایگەیاند، لە کاتی بۆردومانی ناوچەکەیان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، بۆمبێک بەر تاوەرەبەردێک کەوتووە کە لە بۆمبەکانی تر جیاوازە و پیدەچێت بۆمبی کیمیایی بێت. -
کەجەکە: لەبەرانبەر هێرشە قڕکەرەکان بووەستینەوە و تێکۆشان گەورە بکەین
کەجەکە لە بەرانبەر هێرشی قڕکەری سەر شەنگال، مەخموور و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هەڵوێستی دەربڕی و بانگی لە کوردان، هێزە دیموکراتەکان هەمووان کرد لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری قڕکەر بووەستنەوە و تێکۆشان گەورەتر بکەن. -
" پرۆژەی ئاکەپە و ئەردۆغان ئامانج لێی لەناوبردنی هەموو کوردە"
چاودێرێکی سیاسی دەلێت: ئەم هێرشەی تورکیا ئامانج لێی تەنها پەکەکە نیە بەلکو ئەمە پەلەمارە بۆسەر تەواوی حزبەکانی باشوری کوردستان. -
'بۆردۆمانی پەنابەران لەلایەن تورکیاوە، دوژمنایەتی ئەردۆغان دژی گەلی کورد پیشان دەدات'
کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان و سەروەری خاکی عێراق وهەرێمی کوردستانە و دژی دەستکەوتەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە. -
کەنەکە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بە توندی شەرمەزار کرد
کۆنگرهی نهتهوهیی کوردستان (کەنەکە)، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر باشووور بە توندی ئیدانە کرد و داوادەکات، عێراق و هەرێم و نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو هێرشانە بۆ سەر خەڵکی سڤیلی کامپی مەخمور و شەنگال ئیدانە بکەن و هەڵوێستی پێویست بگرنەبەر. -
ئاکگول: پێویستە بە یەکێتی وڵامی هێرشەکان بدەینەوە
عەدنان ئاکگول ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدە ناڕەزایی بەرانبەر هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر مەخموور، شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەربڕی و وتی،"پێویستە ئێمە بە یەکێتی خۆمان وڵامێکی بەهێزی هێرشەکان بدەینەوە." -
سوپای تورک لە حەفتانین دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی زەمینی کرد
سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی حەفتانین دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی زەمینی کرد. -
ئاگرەکەی شاخی جودی بەردەوامە و تەشەنەی سەندووە
ئەو ئاگرەی لە نێوان هەر دوو گوندی دادەر و حەسەنای دامێنی شاخی جودی کەوتبووەوە، لە تەشەنەسەندن دایە و تا ئێستاش بەردەوامە. -
لە کەرکوک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی باشوری کوردستان ئیدانە کرا
لە کەرکوک بە دەستپێشخەری گەنجانی وڵاتپارێزی کەرکوک و بە بەشداری بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بەرێوەچوو. -
کەجەدەکە-ئەوروپا 'هەفتەی خۆڕاگری و کینی دژ بە داگیرکەری' راگەیاند
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا دوای هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و مەخمور و شەنگال، 'هەفتەی خۆڕاگری و کینی دژ بە داگیرکەری' راگەیاند. -
'بە بەرخۆدان ستراتیژی دوژمن تێکدەشکێت'
حسێن دیجلە ئەندامێ بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە رایگەیاند، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بۆ لەناوبردنی کورد، بۆ کۆتاییهێنان بە هەبوونی کورد بڕیارێکی ستراتیژیان داوە و ئامەژەی بەوەکرد، ئەوەش بە بەرخۆدان تێکدەشکێت. -
هێزەکانی گەریلا لە چەلێ، ئاڤاشین و خواکورک چالاکیان ئەنجامدا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ١٥ی حوزەیران هێزەکانیان لە هەرێمەکانی ئاڤاشین، چەلێ و خواکورک لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. -
هەپەگە ناسنامەى ٢ شەهیدی بڵاوکردەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە هێرشی ٤ی حوزەیرانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەردا ٢ گەریلا شەهید بوون. هەپەگە ناسنامەى ئەو گەریلا شەهیدانەى بڵاوکردەوە. -
یەپەسە لە جزیر هێرشی کردە سەر زرێپۆشێکى پۆلیس
یەکەکانى تۆڵەی شەهید محەمەد یاڤوزەل سەر بە یەکەکانى پاراستنى سڤیل لە ١١ی حوزەیران لە جزیر بە مۆلۆتۆف هێرشیان کردە سەر زرێپۆشێکى پۆلیس و سوتاندیان. -
هاونشتیمانیانی چەمچەمال ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن
هاووڵاتیانی شارۆچکەی چەمچەمال گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان. -
تەڤگەری ئازادیی: نابێت هێرشە تیرۆریستیەکانی تورکیا بێوڵام بمێننەوە
تەڤگەری ئازادیی، لەبارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هێرشەکان بە کردەوەی تیرۆرستی ناودەبات و ئاماژە بەوەدەکات، کە هێرشەکان وهكو هێما و نیشانهی هێرش و پلانگێڕیەکی گشتگیر و مەترسیدارن. -
سوپای داگیرکەر گوندەکانی ناوچەی برادوستی توپباران کرد
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی فاشیستی تورک گوندەکانی سەر بە ناوچەی برادوستی بوردومان کرد. -
لە شاری هەولێر ٢٤ چالاکی مەدەنی دەستگیر کران
دوای ئەوەی هێزەکانی پەدەکە ڕێگریان لە ئەنجامدانی گردبوونەوەی هاوڵاتیانی شاری هەولێر كرد، کە بڕیاربوو لە دژی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوری کوردستان ئەنجامبدرێت، دەستیان بە ڕەشبگیریی کردووە و تا ئێستا ٢٤ چالاكوانیان دەستگیركردووە. -
حزبی شیوعی کوردستان لە بارەی دەستگیرکردنی ژمارەیەک چالاکەوان لە هەولێر، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە
مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان لە بارەی دەستگیرکردنی ژمارەیەک چالاکەوانی مەدەنی کە بە هۆی ئەنجامدانی چالاکیەک بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە شاری هەولێر دەستگیر کراون، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە. -
گەلی شەنگال هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکی رسوا کرد
سەدان هاوڵاتی شەنگال لە دژی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان و شەنگال خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوایان لە حکومەتی عێراق کرد، هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو هێرشانە پیشان بدات. -
سلێمانی بانگەوازی بۆ خۆڕاگری دەکات لە دژی داگیرکاری
لە شاقەمەکانی سلێمانی بە خۆپێشاندانێکی جەماوەری بانگی بەرخودان و تێكۆشان کرا لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک. -
یەبەشە لە بارەی هێرشەکانی سەر شەنگال راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە
فەرماندەی گشتی یەکینەکانی خۆڕاگریی شەنگال لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە، لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر شەنگال ٤ لە شەڕڤانانیان بریندار بوون. -
گەنجانی باشور لە دژی هێرشی داگیرکەران، بانگەوازیان بۆ رژانە سەر شەقام کرد
لە دژی هێرشە قڕکەر و داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەریمەکانی پاراستنی میدیا و مەخمور و شەنگال، گەنجانی باشوری کوردستان بانگەوازیەکیان ئاڕاستەی گەنجان کرد کە بڕژێنە سەر شەقامەکان. -
ئەم تاقمە زبڵە کێن؟
هەندێ دەوروبەر هەیە کە زهنیەتی، ئەو وێستگانەی ژیانی کە گوزەراندوویەتی و خەیاڵەکانی بۆ ئایندە بەقەت مسقاڵێک کاریگەری نەبووە ، ئێستا هاتووە مەیدانی "شەڕ"ی لە پەکەکە، کەجەکە ، هەدەپە و کەجەدە گرتووە.