کەجەدەکە-ئەوروپا 'هەفتەی خۆڕاگری و کینی دژ بە داگیرکەری' راگەیاند

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا دوای هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و مەخمور و شەنگال، 'هەفتەی خۆڕاگری و کینی دژ بە داگیرکەری' راگەیاند.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئەوروپا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە دژی هێرشە قڕکەریەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک،' هەفتەی خۆڕاگری و کینی دژ بەر داگیرکەری'یان راگەیاندووە و جەختیشی کردەوە کە لەو هەفتەیەدا بە بێوەستان چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.

لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کرا کە، بە دروشمی 'هەموو شوێنێک کوردستان، هەموو شوێنێک خۆڕاگری'، لە دژی هێرشە گشتگیرەکانی دەوڵەتی تورک، سەرتاسەری هەفتەکە بە شێوەیەکی گشتگیر و بەرفراوان لە خۆڕاگریدا دەبن.

لە بەردەوامی راگەیێندراوەکەدا هاتووە:

"دەوڵەتی تورکی دوژمنی گەلی کورد و داگیرکەر و قڕکەر لە لایەکەوە دەیەوێت گشت کوردستان داگیر بکات، لە لایەدی دیکەشەوە بە شێوەیەکی گشتگیر هێرش دەکاتە سەر پیرۆزمەندیەکانی گەلی کورد و کوردستان و لە هەوڵی قڕکردنی گەلی کورد دایە. بە کردەوە فاشیست و دڕندانەکانی کە لە هیچ ناوچەیەکی تری جیهان نەبینراوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک سوورە لە سەر قڕکردنی گەلی کورد.

دوای ئەوەی خاوەنداری لە چەتە دڕندەکانی داعش کرد و گەورەی کرد و پشتیوانی لێکرد و لە داگیرکردنی رۆژئاوا و باشوری کوردستاندا سەرکەوتوو نەبوو، ئەم جارە سوپاکەی کە دەستی بە خوێن سوورە، بۆ جێبەجێکردنی ئەنجامە خوێناویەکانی خستووەتە جمولجوڵەوە.

دەوڵەتی تورک لە شەنگال، مەخمور، رۆژئاوا، باشور و باکور بە بێ وەستان بەردەوامە لە هێرشە قڕکەرەکانیدا. ئەمەش لە ئەنجامدانی هێرشە فیزیکی و سیاسیەکانی دژی پیرۆزمەندیەکانمان، لە دژی شکۆ و ئیرادە و نرخەکانمان، گۆڕیوە بۆ دوژمنایەتیەکی گشتگیر لە دژی کورد و ئەم سیاسەتەش بە شێوەیەک پەیرەو دەکات کە گەلی کورد لەناو بەرێت.

فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی خستووەتە گەڕ، لە سەر هەموو ئاستەکانی ژیان، بە شێوەیەکی گشتگیر هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. لەبەر چاوی گشت جیهان دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی ئاشکرا دژی کورد هێرشی قڕکەر ئەنجام دەدات. رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە بەرامبەر ئەم هێرشە قڕکەرانە بێدەنگن و بێهەڵوێست ماون و بەم شێوەیەش هەم چاونەترسی دەبەخشن بە دەوڵەتی تورک، هەم دەبنە هاوبەشی تاوانەکانی.

'کاتی ئەوە هاتووە لە هەموو جێگایەک هەڵسنە سەرپێ'

لە دژی ئەم هێرشە قڕکەرانەی دەوڵەتی فاشیستی تورک، هێزە رێکخستنکراوەکەی گەلی کورد و هێزە دیمۆکراتەکان، نابێت رازی بن بەو تێکۆشانەی لە ئێستا هەیانە. کاتی ئەوە هاتووە لە دژی هێرشە گشتگیرەکە، بە دروشمی 'خۆڕاگری گشتگیر' هەڵسنە سەرپێ، لە هەر جێگایەکن قیامەت هەڵسێنن. وەکو چۆن لە ئەمریکا لە دژی کوشتنی کەسێک بە شێوەیەکی رەگەزپەرەستانە، بە میلیۆنان مرۆڤ ناڕەزایەتیەکی گەورەیان پیشاندا، دەبێت بە هەمان شێوە ناڕەزایەتیەکی بێکۆتا پیشان بدرێت و بەو شێوەیە خۆیان بەرێکخستن بکەن."

سەرتاسەری هەفتەکە چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت

بە پێی راگەیێندراوەکە، چالاکیەکان بەم شێوەیە بەڕێوە دەچن:

-بۆ ماوەی هەفتەیەک وەکو هەفتەی کینی دژ بە قڕکردن، هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە هەموو شوێنێک چالاکی بەڕێوە دەچێک. پێکهاتە و ئەنجومەنەکانمان بە شێوەیەکی رێکخراو بەشداری لە پلانسازیەکانی ئەم چالاکیانەدا دەکەن.

-رۆژی سێشەممە بە پێشەنایەتی گەنجان چالاکی دیمۆکراتیک و رەوا لە هەموو شوێنێک بەڕێوە دەچێت.

-رۆژی چوارشەممە لە بەردەم باڵەخانەی هەموو پەرلەمانێک، هێرشە قڕکەر و داگیرکەریەکان، ئیدانە دەکرێن. کەسانی ئەنتەرناسلیونالیست و دۆستانمان، بەشداری لەو چالاکیاندا دەکەن و دۆسیەی تایبەت بەو هێرشە قڕکەرانە پێشکەش دەکریت بە پەرلەمانی هەموو وڵاتان.

-رۆژی پێنجشەممە و رۆژ هەینی لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە هەموو ناوچەیەک چالاکی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت.

-یەکینەکانی هێزی دیمۆکراتیک لەگەڵ ریکخراوەکانی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان و هاوڕی ئەنتەرناسلونالیستەکان لە کۆتایی هەفتەدا لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا، کەنەدا، ئوستورالیا لەسەر ئاستی عەیالەت و هەرێمەکان، چالاکی بەرفراوان ساز دەکەن.

-رۆژی چوارشەممە بە پێشەنگایەتی ئێزیدیەکان لە هانوڤەر و دەوروبەری رێپێوانێکی بەرفراوان رێک دەخرێت. رۆژی شەممە لە برەمەن رێپێوان و کۆبونەوەی جەماوەر بەڕێوە دەچێت.

ز.ش