حیکمەت چەتین سەردانی دەمیرتاش و میرزاکلی کرد
سەرۆکی گشتیی پێشووی جەهەپە، حیکمەت چەتین چووە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەلجووق میرزاکلی و ئەکرەم ئیمامئۆغلو.
سەرۆکی گشتیی پێشووی جەهەپە، حیکمەت چەتین چووە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەلجووق میرزاکلی و ئەکرەم ئیمامئۆغلو.
سەرۆکی گشتیی پێشووی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، حیکمەت چەتین چووە سەردانی هاوسەرۆکی گشتی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش و هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد سەلجووق میرزاکلی کە لە زیندانی جۆری Tی ئەدرنە زیندانی کراون.
چەتین هەروەها لە زیندانی سیلیڤری چووە سەردانی سەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلو، ڕۆژنامەنووس فاتیح ئالتایلی، پلانسازی شار، تایفون قارەمان، جێگری سەرۆکی شارەوانی بێشکتاش عەلی ڕەزا یەڵماز.
چەتین لەسەر هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ، زانیاری دەربارەی سەردانەکان بڵاوکردەوە.