کلیپێک بۆ یادی ژینا ئەمینی

لە دووەم ساڵیادی ژینا ئەمینیدا کلیپی گۆرانی 'ژینا ئەمینی' کە بە دەنگی هونەرمەند بەسەر شاهین وتراوە، بڵاوکرایەوە.

هونەرمەندی کورد بەسەر شاهین بۆ یادی ژینا ئەمینی بەرهەمێکی بە ناوی 'ژینا ئەمینی' بڵاوکردەوە و بەر لە ماوەیەکیش کلیپی بۆ ئەو گۆرانیەی کرد. هۆنراوەی گۆرانیەکە هەر لەلایەن بەسەر شارینەوە نوسراوە و موزیکەکەش لەلایەن هونەرمەند مەمۆ گوڵ ئامادەکراوە.

لە قۆناغی بەرهەمهێنانی گۆرانی و کلیپەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان بە شێوەی جیاجیا بەشداربوون.

گۆرانی 'ژینا ئەمینی'ی هونەرمەند بەسەر شاهین تەنیا گۆرانییەک نییە، لەهەمان کاتدا روخساری تێکۆشانی ئازادی، ئاستەنگەکانی بەردەمیان و ئازارەکانی ژنانی کوردە.

بەسەر شاهین باسی لەوەکرد کە وەک ژن و هونەرمەندێکی کورد ئەو ئێشەی کۆمەڵگە و جوگرافیای خۆی بە قووڵی هەستپێکردووە و وتی، "لە دووەم ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینیدا بە رێزەوە یادی دەکەینەوە. لە کەسایەتی ژینادا شەهیدانی راگەیاندنی ئازاد و سەرجەم ئەو ژنانەی لە پێناو ئازادیدا قوربانیانداوە، بە رێزەوە یادیان دەکەوە. ژینا ئەمینی کچێکی گەنجی رۆژهەڵاتی بوو. لە لایەن رژێمی مەلاکانەوە کوژرا. ئێمە دەزانین کە هۆکاری کوشتنی تەنیا بەدەرەوەبوونی قژ و جوانیەکەی نەبوو؛ بەڵکوو ناسنامەی ئەو بوو. قۆناغێکی پێش ئەو و پاش ئەو هەبوو. گەلەکەمان لەوێ لەپێناو ناسنامە و کولتور و هەبوونی خۆیان قوربانیانداوە. قژی ژینا کرا بە بیانوو و ئەویان کوشت. بەڵام ئەوە پەیامێک بوو. خەڵکەکەمان لەم جوگرافیایە، گەلی کورد لە ژێر هەڕەشەدایە. لە رێگەی لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژیەوە هەڕەشەی لێدەکرێت".

بەسەر شاهین ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی دروشمی ' ژن، ژیان، ئازادی' گۆڕدرا بۆ تێکۆشانی ژنانی جیهان و وتی، "ئەگەر بەهۆی تێکۆشانی ژنانی کوردەوە نەبوایە، رەنگە کوژرانی ژینا لەبیر بکرایە".

بەسەر شاهین ئەوەشی خستەڕوو کە خۆڕاگری بزوتنەوەی ژنانی کورد لە خاوەنداری لە ژینا ئەمینی بووە هۆی ئەوەی لەیاد نەکرێت و راشیگەیاند، "وەک مرۆڤێک کە هەستی بەوەکرد، ویستم بنوسم و ئەوەم کرد. هیوادارم کە ئەوەش لە دڵی مرۆڤەکاندا جێگە بکاتەوە. خاوەنداری بزوتنەوەی ژنانی کورد کە رێکخراو، زانا و بەهێز بوو، وایکرد کە ژینا ئەمینی لە بیر نەچێت و ببێتە هێما و رەمزێکی تێکۆشانی ژن، ژیان، ئازادی. ئەگەر لەسایەی ئەو تێکۆشانە بەهێزەی ژنانی کوردەوە نەبوایە، کوژرانی ژینا ئەمینیش وەک کوژرانی ژنانی پێس خۆی لەبیردەکرا. کۆمەڵگا وشیارە و ژنانیش خاوەن وسیار و رێکخستنن. کوستن ئیتر بە بێدەنگی لەبیر ناکرێت. بۆیە ئیتر هێمایەکە. لە دۆزی ئێمەدا و لە تێکۆشانماندا، یەک لە هێما و رەمزەکانە. لەبەر ئەوەی سەدان هێما و سیمبولمان هەیە. ژینا ئەمینی چیتر تەنیا کچی دایک و باوکی خۆی نییە بە تەنیا، ئەو کچی گەلی کورد و رۆڵەی گەلی کورد و بەهای گەلی کوردە. جیا لەوەش بووە هێمای تێکۆشانی ژنانی جیهان".