کلیپی بەرخودانی کۆبانێ بڵاوکرایەوە

هونەرمەند چەتین ئۆرانەر بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی کۆبانێ گۆرانی بەرخودانی کۆبانێی کە لە ساڵی ٢٠١٥ ئامادەکردبوو، وەک کلیپێک بڵاوکردەوە.

کلیپی بەرخودانی کۆبانێ کە هۆنراوەکەی لەلایەن وەزیر دەمیرەوە نوسراوە، وێڕای ئەو دیمەنانەی کە راگەیاندنی ئازاد بڵاویکردووەتەوە، تیایدا سوود لە دیمەنەکانی فیلمی کۆبانێش وەرگیراوە.

چەتین ئۆرانەر وتی، لەنێوان کانونی دووەم و شوباتی ٢٠١٥دا کە یەپەگە و یەپەژە بە بەرخودانی ئەفسانەیی خۆیان کۆبانێیان لە فاشیزمی داعش رزگارکرد، گۆرانی بەرخودانی کۆبانێی ئمادەکردبوو، بەڵام بەهۆی بێ دەرفەتی نەیتوانیبوو، کلیپەکەی تۆمار بکات. بەڵام بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی فاشیزمی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستەوە، هێشتا ئەو گۆرانیە لە رۆژەڤدایە.