گەنجانی ئینترناسیۆناڵیست: رامان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان هیوامان پێدەبەخشێت

گەنجانی ئینترناسیۆناڵیست باسیان لەوەکرد، گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەر ئاپۆ پێشێلکردنی یاسای نێونەتەوەییە و وتیان: "رامان و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ هیوامان پێدەبەخشێت. پێویستە لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان پێکەوە تێبکۆشین".

لە گردبوونەوە سەدان هەزار کەسیەکەی ١٦ی تشرینی دووەم لە کۆڵن کە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەچوو، ئینترناسیۆناڵیستەکانیش بە دروشمی 'سڵاوەکەی رێبەر ئاپۆ رووناکی بە تێکۆشانی ژنان دەبەخشێت' بەشداربوون. گەنجانی ئینترناسیۆناڵیست مین سۆمەر و سارا بێرگ کە بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کردبوو، قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد و وتیان: "دەبێت لەپێناو ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالاندا پێکەوە تێبکۆشین و لە گۆڕەپانەکاندا بین".

'هەوڵەکانمان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەخەینەگەڕ'

ژنی گەنجی ئینترناسیۆناڵیست مین سۆمەر ئەوەی خستەڕوو، کە ٢٦ ساڵە رێبەر ئاپۆ لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە، ئەوە هەموو یاسا نێونەەتوەییەکان پێشێل دەکات. حکومەتی ئەڵمانیا و ئەمریکا کە چەسپاندنی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بە ئەرکی خۆیان دادەنێن، لەو بابەتەدا هیچ ناکەن. لەم بابەتەدا بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان دەجوڵێنەوە، تا رێککەوتنە سەربازییەکانیان لەگەڵ تورکیا بۆ فرۆشتنی چەک بەردەوام بێت. بەلای ئەوانەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا لە رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ گرنگترە. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە کۆمپانیا گەورەکانی ئەڵمانیا سود لەوە وەردەگرن. لە ئەڵمانیا دژی کوردان دەوەستنەوە، ئەوە دووڕووییەکی گەورەیە. دەبێت رای گشتیی نێونەتەوەیی و ئەڵمانی بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و لەپێناو ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان دەستبەجێ هەوڵەکانیان بخەنەکار".

'لەپێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان با پێکەوە تێبکۆشین'

ژنی گەنج سارا بێرگ ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەشداری لە گردبوونەوەکەدا کردووە و وتی، "ئێمە ئەمڕۆ بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لێرەین و بە جەماوەرەکەی ئێرەشدا ئەو کەسانەی کە هەڵوێستەکان لە دژی ئۆجالان قەبوڵ ناکەن و گۆشەگیری شەرمەزار دەکەن، ژمارەیان زۆرە. بەلای ئێمەی ئینترناسیۆناڵیستەوە هەبوون و ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، ئومێدێکی گەورەمان پێدەبەخشێت. رامان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان هیوامان پێدەدات. ئێمە دەمانەوێت لەپێناو ئەوەدا پێکەوە تێبکۆشین و لەبەر ئەوەشە ئەمڕۆ ئێمە لێرەین".