لە زانکۆی رۆژئاوا یادی ئەیاز زاخۆیی کرایەوە

لە زانکۆی رۆژئاوا یادی هونەرمەندی کورد، نەمر ئەیاز یوسف زاخۆیی کرایەوە.

یادی نەمر ئەیاز زاخۆیی لە زانکۆی رۆژئاوا کرایەوە کە لە موزیکی کوردی مۆدێرن و کلاسیکدا خەباتێکی زۆری هونەری هەیە.

مەراسیمی یادکردنەوە کە لەلایەن کۆمیتەی کەلتوری و هونەری هەرێمی جزیر ئەنجامدرا، هونەرمەند، نووسەر، ڕۆنشبیر و نوێنەری دەزگا و رێکخراوەکانی هەرێمەکە و زۆر کەسی دیکە بەشداریان تێدا کرد.

لە مەراسیمەکەدا ئامەژ بەوەکرا پلاکێتی گۆرانیەکانی ئەیاز یوسف زاخۆیی لەلایەن کۆمیتەی کەلتور و هونەری هەرێمی جزیرەوە ئامادە دەکرێت و پێشکەش بە خانەوادەی هونەرمەندەکە دەکرێت.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، گۆرانی ئەیاز یوسف لەلایەن هونەرمەندانی رۆژئاوە وترانەوە.

ف.ق