محەمەد قەرەیلان: داوا لە گەلەکەمان دەکەم خاوەنداری لە شارەوانی بکەن

هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی محەمەد قەرەیلان کە دەست بەسەر پۆستەکەیدا گیراوە و لە جێگەیەی قەیوم دانراوە، دەسنیشانیکرد دانانی قەیوم پلانێکی ستراتیژییە و داوا لە گەلەکەمان دەکەم خاوەنداری لە شارەوانییەکان بکەن.

هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی محەمەد قەرەیلان دەست بەسەر پۆستەکەیدا گیراوە لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی گەل کرد و ئاماژەی بەوەدا لە پشت دانانی قەیومەوە پلانی ستراتیژی هەیە و لەوبارەیەوە داوای کرد گەل وشیار بێت.

قەرەیلان بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەکانی داینەوە؛

خەلفەتی خاوەنی پێگەیەکی ستراتیژییە و زێدی ڕێبەر ئاپۆیە. بەڕای ئێوە لە دوای قسەکانی باخچەلییەوە هۆکاری سەپاندنی قەیوم چییە؟

دەتوانین بڵێین قەیوم نەک بەتەنها لەسەر خەلفەتی، لە سێ خولدا سەپاندنی قەیوم هەبووە بەسەر ئیرادەی گەل. بەڵام سەپاندنی ئەمجارەی قەیوم بەسەر شارەوانییەکاندا بە تەواوەتی پلانێکی ستراتیژییە. لە ساڵی نەوەدەکاندا حیزبوڵا لە ئێلیح دەردەکەوێت و ڕێکخستی تێدا دەکات. جێگەیەکە بە هەموو جۆرێک لە لایەن ئاکەپە و هوداپارەوە ئیرادەی گەلی تێدا سەرکوت دەکرێت. بەڵام گەل ئیرادەی خۆی نیشاندا و هاوڕێمان گوڵستان سۆنوک بە جیاوازییەکی زۆرەوە بۆ شارەوانییەکان هەڵبژێردرا. سیستەم ئەم شکستەی خۆی پێ قبوڵ نەکرا و بۆیە ئەم ڕێبازەی گرتەبەر. هەوروەها لە مێردین بەڕێز ئەحمەد تورک سیاستەمەدارێکی کاریگەرە بۆ سیاسەتی کورد. ساڵانێک پەرلەمانتار، سەرۆکی گشتی و هاوسەرۆکی شارەوانی بووە، لەم ڕووەوە سەپاندنی قەیوم بەسەر مێردیندا مامەڵەیەکە سیمبوڵییە لە بەرانبەر سیاسەتی کورددا.

خەلفەتی جێگەی لە دایکبوونی بەڕێز ئۆجالانە. هەروها ناوچەیەکە کە کورد و تورک پێکەوە دەژین. بۆیە پێگەیەکی گرنگی هەیە. لەو باوەڕەدان سەپاندنی قەیوم لە دژی پێکەوە ژیانیی خەلفەتی دانراوە.

لە بارەی دەستبەسەرداگرتنی پۆستەکەتەوە چی دەڵێت؟ لە کاتێکدا ئێوە بە دەنگی گەل هەڵبژێردراون.

هەڵبەتە لە دوای دەستبەکاربوونمانەوە خزمەتکردنمان لە خەلفەتی دەستیپێکرد و ئاسوودەییەک هاتەئاراوە. تەنانەت بۆ پۆلیس و جەندرمەش. لەبەرئەوەی قەیوم لە خەلفەتی وەک چەتەیەک خۆی ڕێکخستبوو و دەسەڵاتدارییەکی لەسەر بیرۆکراسی دروستکرد. فرۆشتنی زەوی و بەرزبوونەوەی کرێ گەیشتە ئاستێکی بەرز، زەوییە گشتییەکانی شارەوانی گەل دەفرۆشران. خەلفەتی کە ناوچەیەکی فرەکولتووریی و  ناسنامەیە، پاشاگەردانی تێیدا پەرەی سەندبوو، گەندەڵی تێدا بڵاو بووە و بوو بە جێگەی مادەی هۆشبەر. هەموو ئەمانە بە گرنگی ستراتیژی بوونی دەڤەری بەڕێز ئۆجالانەوە دەبەستمەوە، بۆ شێواندنی ئەم ناوچە گرنگە ئەو سیاسەتانە بەڕێوەدەبرێت. بەڵام دیسانەوە گەل خاوەنداری لێکردین، ئێمەش بە بێ گوێدانە ئەوەی کێ دەنگی پێ داوین و کێ نەیداوە خزمەتێکی یەکسانمان کرد. لە پێش دەرگای شارەوانیماندا دارێکی توو هەبوو ئەو دارەیان بڕییەوە، نوسینی کوردی "شارەوانی خەلفەتی" لە هەژمارە میداییەکاندا لابرد. لە ئێستادا قەیوم دەرگای شارەوانی داخستووە و بە ڕووی کەسدا نایکاتەوە.

بانگەوازی ئێوە چییە بۆ گەل؟

بە ڕێز و پێزانیینەوە سڵاو لەگەکەمان دەکەم کە لە دوای کودەتای سەپاندنی قەیومەوە لە ٤ی تشرینی دووەمەوە لە بەرخۆداندان. خاوەنداری لە ئیرادەی گەلمان دەکەین و بەردەوام دەبین. بانگەوازی لە تەواوی گەلمان دەکەم خاوەنداری لە بەهاکانی خۆیان بکەن و بانگهێشتییان دەکەم بۆ بەرخۆدانی بەردەم شارەوانی.