پێشانگایی هونەری لە بەرلین کرایەوە

لە پێشانگای وێنەیی بەرلیندا وێنە-پۆرترێتی 'بانگی ئازادی' ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە لایەن وێنەکێش عەلی زولفیقارەوە نمایشکرا.

پێشانگای هونەری بەرلین

پێشانگای هونەرمەندی وێنەکێش عەلی زولفیقار بە ناوی 'Reflexion' لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەم لە بەرلین کرایەوە و لە پێشانگاکەدا وێنە-پۆرترێتی 'بانگی ئازادی' ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەناو کارە هونەرەییەکاندایە و بووە جێگەسەرنجی هونەرخوازن.

لە پیشانگاکەدا وێنە و پەیکەری کەسایەتییە ناودارە جیهانییەکان نمایش کراوە. یەکێک لە کارە هونەرییە مەزنەکان وێنە-پۆرترێتی 'بانگی ئازادی' ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، کە لەسەر ڕوپەڕی تەختەیەک کێشراوە و ئاماژە دەکات بە بارودۆخی سەختی گۆشەگیری ئیمراڵێ، وە بەرپرسیارێتی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان دەسنیشان دەکات.

'ئۆجالان پێشەنگایەتی لە تێکۆشان دەکات'

لەسەر ستاندی پێشانگاکە گۆکای ئاکبولوتی پەرلەمانتاری ئەڵمانیا و ئەندامی پارتی چەپی ئەو وڵاتە قسەیکرد و باسی لەوەکرد پێشانگاکە گوزارشتکردنە لە تێکۆشان و وتی: "عەبدوڵا ئۆجالان وەک چۆن ئەوەی نیلسۆن ماندێلا، ڕۆز لۆکسمبۆرگ و چێ گیڤارا پێشەنگایەتی تێکۆشانی مرۆڤایەتییانکرد، لە ئێشتادا وی پێشەنگایەتی لە  تێکۆشان دەکات."

*پێشانگاکە تا ١٤ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.