باوکی شەهید سینان جەمگیل کاهرامان و تەیلان کاهرامان، هونەرمەندی کوردستانی هۆزان جۆمەرد ئەلبوومێکی نوێی بڵاوکردەوە. ناوی ئەلبوومەکە "خۆزانە" لە "خۆ" و "زان" هاتووە بە مانای "خۆت بناسە" دێت.
ئەلبوومەکە لە ١٠ گۆرانی پێک دێت. هونەرمەند شیعرەکانی مەلای جزیری، مەلای باتێ، پەرتەو بەگی هەکاری هەڵبژاردوە. ئەلبوومێکی تایبەتە. دەرهێنەری ئەلبوومەکە هاکان ئاکای و ئامادەکردنی ئەلبوومەکە دوو ساڵی خایاندوە.
ئەلبوومی "خۆزان" ئارت ڕیکۆردز دەریهێناوە. هۆزان جۆمەرد لە ڕۆژی شەممە بەشداری نەورۆزی فرانکفۆرت دەبێت. ئەم ئەلبوومە لەوێ واژۆ دەکات.
بەهۆی ئەوەی هەندێک لە شیعرەکانی ئەلبوومەکە پێش سەد ساڵ نوسراوە هەندێک وشەی ئەمڕۆ لێی تێناگەن. هەروەها ئامادەکاران شیعرەکان وەردەگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی.
گۆرانییەکانی ئەلبوومەکە:
Dil ji Min Bir
Gotin: Meleyê Cizîrî
Muzîk: Xozan Comerd
Hezar Hezar Sal û Zeman
Gotin: Rezaliyê Reşîd
Muzîk: Xozan Comerd
Bejna şepal
Gotin: Pertew Begê Hekarî
Muzîk: Xozan Comerd
Husna Te
Gotin: Melayê Bateyî
Muzîk: Hozan Comerd
Aşiqê Zulfa Reş im
Gotin: Melayê Bateyî
Muzîk: Hozan Comerd
Sorgulî
Gotin: Melayê Bateyî
Muzîk: Xozan Comerd
Des û Dû Îmam:
Gotin û Muzîk: Xozan Comerd
Govenda Felekî
Vatê û Muzîk: Emîr Alî Yağan, Ferhat Tunç
Ti Kê Berbena û Gozelê:
Gotin: Seydayê Tîrêj
Muzîk: Xozan Comerd
مەقامی قاسیدیە و شیعری سۆفی
هونەرمەند هۆزان جۆمەرد بۆ ئاژانسمان قسەی کرد و گوتی: "دەمێکە شیعری سۆفییانەی خۆمانە دەخوێنمەوە، فەلسەفە، تراژیدیا و داستان دەبینم. ویستم فەلسەفە و هونەر لەگەل میوزیک بگەیەنم بەیەک. بۆ نمونە چوارجار دیوانی ئەحمەدی خانیم خوێندۆتەوە. هێشتا لێی تێرنەبوومە. پێویستە مرۆڤ لەبەری بکات. شیعرەکانی کەسانی وەک مەلای جزیری و مەلای باتێ زۆر قوڵن. هەندێکجار تەنها وشەیەک دەمانگەیەنێتە جیهانێکی جیاواز. وا دوو ساڵە لە ستۆدیۆین. ویستمان میوزیکێکی دەوڵەمەند و شایەن بە فەلسەفەی ئەوان بەرهەم بهێنین. شانازی بە فەلسەفە و ئەدەبیاتی ئەوانەوە دەکەین."
هۆزان جۆمەرد، باوکی شەهید سینان جەمگیل کاهرامان و تەیلان کاهرامانە. باوکی شەهیدان لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: "ئەرکی ئێمە بەرزکردنەوەی مۆراڵی گەلەکەمانە. ئێش و دڵخۆشی گەلەکەمان دەردەبڕین. بە دەیان هەزار شەهیدمان داوە. شەهیدان گەلەکەمانیان پاراست و بووین بەیەک. فەلسەفەیەکی مەزن دەرکەوت. ئەم فەلسەفە گەلەکەمانی پاراست و بووین بەیەک. یەکێک لەو شتانەی کە زۆرترین گرنگیمان پێدا لەم ئەلبوومەدا ئەمە بوو: هەوڵماندا ئەم میوزیکە شایەنی ئەم بەهانە بکەین. تێکۆشانەکانی خۆمان هەڵدەسەنگێنین. خۆشەویستی و ڕێزداری خۆم پێشکەشی گەلەکەمان دەکەم."