کەجەکە: ئەو هەنگاوانە جێبەجێ دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمەی دەوێت

کەجەکە ڕایگەیاند؛ ئەو هەنگاوانەی ڕێبەر ئاپۆ لێمانی دەوێت دەیگرینەبەر و و وتی: "ئێمە ئەم هەنگاوە نوێیە بە لەبەرچاوگرتنی گەلەکەمان و گەلان دەنێین. بەڵام دەبێت لەوە تێبگەن پرۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە پێش ناکەوێت."

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە لە ٩ی تەمموزی ٢٠٢٥ بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو  وەڵامی بانگەوازییە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆی دایەوە و ڕایگەیاند: "ئێمە بە ئیرادەوە ئەو هەنگاوانە جێبەجێ دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمەی دەوێت. ئەم هەنگاوە نوێیە بە لەبەرچاوگرتنی گەلەکەمان و گەلان دەنێین. بەڵام دەبێت لەوە تێبگەن کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە یان تەنها بە هەنگاونانی ئێمە پێش ناکەوێت. بۆیە دەبێت بە شێوەیەکی ڕاست نزیکی پرۆسەکە ببنەوە و هەنگاوی پێویست بنرێت." کەجەکە ڕایگەیاند؛ لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ کە پرۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی پەرە پێداوە، کۆتایی بێت و ئازاد بکرێت.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بانگەوازییەکی نوێی کرد. ئەم بانگەوازە دوێنێ بڵاوکرایەوە و ڕای گشتی لە ناوەڕۆکی ئاگادارکرایەوە. پێش هەموو شتێک خۆشحاڵین کە دەنگ و دیمەنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتە دەرەوە. ئێمە لەو باوەڕەداین ئەمە بۆ گەلەکەمان و هەموو دۆستانمان بەهەمان شێوە جێگای دڵخۆشی بووە. بەم بۆنەوە کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن گەل و دۆستانەوە بە جۆشەوە گرنگی پێدەرێت، بە ڕێزدارییەوە سڵاویان لێدەکەین و حەسرەتی خۆشەویستی و پیزانینی خۆمان پێشکەش دەکەین.

ئەم بانگەوازییە کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، دووەم بانگەوازییە لە دوای بانگەوازییەکی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥. ئەم بانگەوازییە هاوشێوەی بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوبات مێژووییە. ڕێبەر ئاپۆ لەو بانگەوازە مێژووییەدا پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک"ی لە ڕووی ڕێباز و ئامانجە بنەڕەتیەکانیەوە کۆکردەوە، ئەو پێشکەوتنانەی تا ئێستا بەرهەم هاتووە و ئەو هەنگاوە پێویستانەی بۆ داهاتوو دەبێت بنرێت، پێشکەش کرد. ڕێبەر ئاپۆ جارێکی تر بە وتنی: "بەردەوامم لە پشتیوانیکردنی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ڕاگەیەندرا" ئیرادەی بەهێز و ئاشکرای خۆی نیشاندا. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ئەم بانگەوازییە مێژووییەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانمان هەڵسەنگاند و بەپێویستی دەزانین ئەو ئەنجامانەی کە لەسەری یەکدەنگین بە ئاشکرا بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە.

تەواوی پشتیوانی خۆمان بۆ پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" کە بە بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ ڕاگەیەندرا، نیشاندا و بە تەواوەتی ئەرکەکانمان جێبەجێ دەکەین. تا ئێستا بە گوێرەی باوەڕی خۆمان بۆ بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" و ئەرکی مێژوویی کە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ئەم بانگەوازە، بڕیاری ستراتژیمان داوە ولەو چوارچێوەدا هەنگاومان ناوە. گەلەکەمان بە وریایی و هەستیارییەوە و بە باوەڕێکی گەورەوە لە پشت ئەم پرۆسە مێژووییەوە کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە وەستاوە. لەم قۆناغەدا کە پێ گەیشتووین، کۆماری تورکیا و حکومەتی ئێستای هێشتا بەگوێرەی پێویستییەکانی پرۆسەکە و ئەو هەنگاوە بەرچاوانەی کە ئێمە گرتوومانەتەبەر، هیچ هەنگاوێکیان نەناوە. ئێمە ئەمانە دەبینین و دەزانین. لەگەڵ ئەوەشدا، بە پێی ئەو باوەڕەی کە بە ئامانجەکانی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک' بەدەستهاتووە، ئێمە پشتیوانیمان لە پرۆسەکە کردووە. هەروەها بە هەستیارییەکی گەورەوە هەوڵماندا ئەم هەڵوێستە درێژە پێبدەین. لەو بڕوایەداین ئەو هەوڵدانانەمان کە لەم بوارەدا دیارە، بۆ ئەم بانگەوازە مێژووییە نوێیە، ڕایدەگەیەنین کە هەنگاوی ڕوونتر کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمەی دەوێت جێبەجێ دەکەین. ئێمە ئەم هەنگاوە ڕوونە، وەک هەنگاوەکانی دیکە کە ناومانە، بۆ نیشاندانی گرێدراوبوونمان بە ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان نیشان دەدەین و بەو باوەڕەی کە گەلەکەمان و مرۆڤایەتی بە ڕێگەی مانیفێستی کۆمەڵگای دیموکراتیک بە ئازادی بژین، هەنگاو دەنێین.

ڕێبەر ئاپۆ لە بانگەوازییەکەی لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ڕایگەیاند، پێویستە هەمووان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و ئەو هەنگاوە پێویستانەی کە دەبێ بنرێن دەست نیشانکرد و ئەوەی کە چۆن پرۆسەکە بڕواتە پێشەوە خستەڕوو. بۆیە پێویستە دەست نیشانکردنەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەبەرچاو بگیردرێن و لێی تێبگەین. ئەم بانگەوازییە تەنها پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، بەڵکو لەهەمان کاتدا بۆ دەوڵەتیشە، بەتایبەتی پەرلەمان، هەموو دامەزراوە سیاسییەکان و کەسانی بەرپرسیاریش دەگرێتەوە. هەتا ئەمڕۆ ئێمە بەگوێرەی بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆمان و بە هەستیارییەکی گەورەوە هەنگاوی ستراتژیمان ناوە.

ئێستا، بڕیارمان داوە ئەو هەنگاوانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ئێمەی دەوێت، جێبەجێ بکەین. ئێمە ئەم هەنگاوە نوێیە بە لەبەرچاوگرتنی گەلەکەمان و گەلان دەنێین. بەڵام دەبێت لەوە تێبگەن کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە یان تەنها بە هەنگاونانی ئێمە پێش ناکەوێت. بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی ڕاست و دروست لە پرۆسەکە نزیک ببنەوە و هەنگاوی پێویست بنرێت. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ کە پرۆسەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی پەرە پێداوە، کۆتایی بێت و ئازاد بکرێت. چونکە ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، ئەم پرۆسەیە دەتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت و بگات بە ئامانجەکانی. هەروەها بە پێچەوانەوە مەحاڵە بە بەردەوامبوونی بارودۆخی ئێستا پرۆسەکە بەرەو پێش بچێت. دووەم، بۆ سیاسەتی دیموکراتیک و سەروەری یاسا، پێویستە هەموو ئەو کارانەی پێویستە بکرێت. پێویستە سیاسەت و پەرلەمان لەم بوارەدا دەستپێشخەری بکەن و بەو پێیە هەنگاو بنێن. پرۆسەیەک و پێشکەوتنێکی مانادار تەنها بەمشێوەیە بەدی دێت.

لە ئەنجامدا، لە کاتێکدا کە ئێمە ئیرادەی خۆمان بۆ هەڵگرتنی ئەم هەنگاوە مێژووییە نیشان دەدەین، هەروەها بە پێویستی دەزانین بە هەمان هەستی بەرپرسیارێتیەوە ئەوەی کە پێویستە بکرێت دووپاتی بکەینەوە. هیوادارین ئەوەی وتوومانە لێی تێبگەن و لەو بارەوە کاری لەسەر بکرێت. ئێمە بەو باوەڕەوە هەنگاو دەنێین کە وەک چۆن تا ئێستا ناومانە، لەمەو بەدواش بۆ ئەوەی دەستکەوتی گەورەی بۆ گەلەکەمان بێت، بەردەوام دەبین. ئێمە هێشتا بەو باوەڕەی کە ئەم هەنگاوە وەڵامی خۆی دەدۆزێتەوە و پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" سەردەکەوێت هەنگاو دەنێین."