بە بەرخۆدان و سەفەربەری ڕۆژئاوا دەپارێزین

دۆخەکە جدی و مەترسیدارە. ئەگەر بەرخۆدان بەهێز نەبێت لەوانەیە بەهاکانی شۆڕش لەناوببرێن. پاراستنی ڕۆژئاوا پاراستنی کوردستانە، پاراستنی ڕۆژئاوا پاراستنی ئازادی ژنانە پاراستنی مرۆڤایەتییە!

وەزیری بەرگریی بریتانیا جۆن هیلەی لە ١٤ ی تشرینی دووەم گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ یاشار گولەر سەردانی توساشی کرد. مارک روتێ سکرتێری گشتی نوێی ناتۆش لە ٢٥ی تشرینی دووەم گەیشتە ئەنقەرە و بەهەمان شێوە سەردانی توساشی کرد.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوخۆی ئیسرائیل شین بێت ڕۆنن بار لە ١٨ ی تشرینی دووەم لەگەڵ ئیبراهیم کالن سەرۆکی میت کۆبووەوە.

بەڕای من، ئەم هاتووچونانە، لەگەڵ هەندێک نیشانە، لەوانەیە تێرکەر بێت بۆ دابینکردنی کۆدی ئەو ڕووداوانەی ڕوودەدەن.

جیالەو ئەم ڕووداوانە، دوای ئەوەی کورد و دۆستانیان لە سەرانسەری جیهان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە یادی ٤٦ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەیان کرد، لە ٢٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر 03:00 پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی وڵاتپارێزان و دامەزراوە کوردییەکان کە ساڵانێکە بەپێی یاسای بریتانیا کار دەکەن. دەستگیرکراوەکان هێشتا دەستبەسەرن و بەرخۆدانی کورد و دۆستانیان بە چالاکی جیاواز بەردەوامە.

ڕووداوێکی دیکەی سەرنجڕاکێش و ستراتژیک هێرشی چەتەکانی تەحریری شام ناسراو بە ئەلقاعیدە لە سوریا و ئەلنوسرە بە سەرۆکایەتی محەممەد جۆلانی بوو بۆ سەر حەڵەب و بارودۆخی نوێ و مەترسیدارە لە سوریا ڕوویدا.

هەمووان دەزانن ئیسلامی سیاسی و فوندامێنتاڵ بەرهەم هێنانێکی بریتانیایە. ئەلقاعیدە لەسەر بنەمای پڕۆژەی پشتێنەی سەوز لە شێوەی ئیسلامی سیاسی لە دژی سۆڤیەت لە ئەفغانستان و کۆماری تورکیا و پاکستان دامەزرا و لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانەوە پارێزگاری و پەرە پێدرا. پاش بڵاوبوونەوەی سۆڤیەت ئەم بزووتنەوەیە ناو و شێوازی خۆی گۆڕی و بەشێوەیەکی جیاواز بەردەوام بوو. هەروەها چەتەکانی تەحریری شام وەک سەرچاوەیەکی ڕادیکاڵی هێڵی موسڵمانانی ئیخوانی لە ناوچەی ئیدلبی سوریا لە ژێر چاودێری دەوڵەتی تورکدا وەک میرنشینێکی بچووکی ئیسلامی بەرێکخستن کرا. له لایەن دەوڵەتی تورکەوه ئیدلب و هەرێمەکانی دەوروبەری کراوەته ئەفغانستانێکی بچووک، دەوڵەتی تورک ناوچەکانی عەفرین، عەزاز، باب، جەرابلوس، سەرێکانی و گرێسپی داگیر کرد و گروپە تیرۆریستییەکانی خۆی بە ناوی سوپای ئازادی سوریا لەو ناوچانە جێگیر کرد و شەڕی جینۆسایدی بەردەوامی دژی ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکرد. هەم دەوڵەتی تورک و هەم ئەو گروپە تیرۆریستیانە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە بە هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەکی شەڕ هێرشی جینۆساید دژی گەلانی ناوچەکە ئەنجام دەدەن.

لە کاتێکدا دەوڵەتی تورک خۆی ئامادە دەکرد بۆ هێرشێکی گەورەی جینۆساید بۆ سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە 27 ی تشرینی دووەم چەتەکانی تەحریری شام هێرشێکی گەورەی کردە سەر حەڵەب، لە هەمان کاتدا چەتەکانی بەناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێرشیان کردە سەر هێڵی شەهبا-تل ڕەفعەت. پاش ئەوەی سوپای ئەسەد بەبێ بەرگری حەڵەبی ڕادەست کرد، بەرەو شارەکانی حەما و حمس پاشەکشەیان کرد و چەتەکان بە فەرمانی دەوڵەتی تورک هێرشی قورسیان کردە سەر ناوچەکانی شەهبا و شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و منبج ئەم هێرشانە نابێت بە شێوەی شەڕێکی ناوخۆیی هەڵسەنگاندن بکرێن. سوریا و ڕۆژئاوا بۆ کورد هێڵێکی سوورن، دەبێت لە هەموو هەلومەرجێکدا بپارێزرێن. بۆیە ئەو پرۆسەیە کە دەستی پێکرد بەهەمان شێوەی بەهاری عەرەبی کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە تونس دەستی پێکرد، گرنگ و ژیانیە. قۆناغێکە چەتەکانی تەحریری شام زۆر ستراتیژییە و ئامانج لێی لەناوبردنی دەسەڵاتی ئەسەدە و لە بنەڕەتدا لەناوبردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردە و ئەمەش بە دڵنیاییەوە لە لایەن حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەوە پلانی بۆ داڕێژراوە.

بێگومان ئێران و ڕوسیا و هاوبەشەکانیان، ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانیان ئەم پرۆسەیە هەم بۆ بەرژەوەندی خۆیان و هەم بۆ دیاریکردنی پێگەی خۆیان بەکاردەهێنن و گروپە تیرۆریستییەکانیش ئەم پرۆسەیە بۆ تەواوکردنی ئامانجە ناتەواوەکانی داعش بەکاردەهێنن. هەروەک چۆن شەڕی دژ بە داعش و پرۆسەکەی لە بەرژەوەندی گەلی ڕۆژئاوا بوو و بوو بە شۆڕشێکی مەزن هەمان دۆخی ئێستاش دەتوانێ ببێتە ئامرازی شۆڕشێکی گەورە و دەستکەوتێکی مەزن. ئەگەر هەڵوێستێکی ڕاست و بەرخۆدانێکی کاریگەر نیشان نەدرێت، لەوانەیە بەها ودەستکەوتەکانی شۆڕش کە بە نرخێکی زۆر بەرهەم هاتووە بە هێرشی فاشیستی دەوڵەتی تورک لەناوببرێت.

پاراستنی ئەم بەهایانە بێ گومان ئەرکی سەرەکی و بنەڕەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە. بەڵام لەکوردستان و به تایبەتی ئەوروپا ئەرکی گەلەکەمان دەبێت بە شیوەیەکی جدیی خاوەنداری و بەرخۆدانیان بەرز بکەنەوە و بەشداری بەرخۆدانی ڕۆژئاو بن.

ئەو یارییەی دەکرێت شتێکی زۆر ئاسایی نییە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی١٩٩٨ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە پیلانگێڕی لە خاکی سوریا دەرکرا و ویستیان بزووتنەوەکە و گەل لەناو بببەن. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد لە دژی ئەم پیلانگێڕییە شۆڕشێکی گەورە و مێژوویی ڕۆژئاوایان بەرپاکرد و بە بەهاری گەلان وەڵامیان دایەوە. ئێستا دەیانەوێت شۆڕش و بەهاکانی شۆڕش و سیستمی خۆبەڕێوەبەری دێموکراتیک کە بە پارادایمی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەرهەم هاتووە لەلایەن خۆیان و چەتەکانیانەوە لەناو ببەن و جینۆسایدی کورد تەواو بکەن. به پێچەوانەوه پێویسته هەموو دۆستێکی کورد و دوستانی به ڕۆحی سەفەربەری بەشداری پرۆسەکە بن.

پاراستنی ڕۆژئاوا پاراستنی کوردستانە

پاراستنی ڕۆژئاوا پاراستنی ئازادی ژنانە.

پاراستنی ڕۆژئاوا پاراستنی مرۆڤایەتییە.