'بۆ پاراستی خاکمان پێویستە لەگەڵ شەڕڤانانماندا بین'

دەڵێین نابێت گەلەکەمان لە هیچ ترس و نێگەرانییەکدابێت بۆ پاراستنی ئایندەی خۆیان. شەڕڤانانی ئازادی، قارەمانان و عەگیدان هێز و بوێری خۆیان لە چیاکان و بەرخۆدانەکانی ڕێبەرێتییەوە وەردەگرن، بۆیە هەموومان دەگەینە ڕۆژگاری جوانی و ڕووناک.

لە سووریا و بە تایبەت لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پرسیاری 'داخۆ ئەم دۆخە بەرەو کوێ دەڕوات' لە بیرکردنەوەی زۆر کەسدایە. بێگومان گەلانی سووریا مافی خۆیانە پەیوەست بە نیگەرانی و ترسەکانییانەوە لە پرسینێکی لەم شێوەیەدا بن. چونکە سیستەمی ئێستا بە خێرای وەرچەرخایە سەر دەسەڵات و ڕەنگە دەرگا بەڕووی پاشڤەڕۆیەتی توندڕەوییدا بکاتەوە و ببێتە هاوشێوەیەیی هێزێکی وەک داعش لە بەرامبەر گەلدا.

وەک ڕوونە لە دۆخی شەڕ و ئاڵۆزییەکاندا هەرە زیاد ژنان و منداڵان دەبنە قوربانی. ئاشكرایشە بە چاوی دەستکەوت و غەنیمەوە لێیان دەڕوانن و وەک کۆیلەیەک زەوتییان دەکەن. لە شەڕی چەتەکانی داعشدا بە زۆری ژن و منداڵان زەرەرمەند بوون، گیانیان لەدەستدا، بە دیل گیران و دووچاری کردەوەی نا مرۆڤایەتییانە بوونەوە. بۆیە زۆر سروشتییە مرۆڤ نیگەرانی لە دۆخەکە هەبێت.

شەڕڤانی ئازادی خۆیان لە ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆدا قوڵکردووەتەوە، بۆ پاراستنی شکۆی گەلان، لە دژی ئەو چەتە دڕندانە، بەرخۆدانێکییان دەستپێکردوە کە بۆ سەدان ساڵ لە بیری هەموواندا دەمێنێتەوە. بۆیە ژن، منداڵ و تەواوی گەلانی هەرێمەکە پێویستناکات پەیوەست بە دۆخی ئێستاوە لە ترس و گوماندا بن. باوەڕییان بە خۆ-هێزی و شەڕڤانان یەپەژە و یەپەگە هەبێت. وەک چۆن ئەوەی ئەو شەڕڤانانە شکۆیی گەلانییان لە دژی هێرشی چەتەکانی داعش پاراست، لە ئێستا و دواتریشدا بۆ پاراستنی شکۆی مرۆڤایەتی هەرچی بکەوێتە ئەستۆییان بە بێ دوودڵی ئەنجامی دەدەن.

بێگومان نابێت وەک گەل، ژن و پیاو هیچ نەکەین. پێویستە هەموو کاتێک لە تەنیشت شەڕڤانانمانەوە شان بە شان لە تێکۆشاندابین. دەبێت هەموو کاتێک لە نێو چالاکی، خۆپیشاندان و جموجۆڵدابین. پێویستییە هەموو کەسێک ماڵەکەی خۆی بکات بە سەنگەری بەرخۆدان، خۆی و تاکەکانی خێزانەکەی فێری بەکارهێنانی چەک بکات. بۆ پاراستی خاک و شەرفی خۆیان هەموو کاتێک لە ئامادەییدا بن.

گەلی کورد بە تێکۆشانەکانی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادییان لە مردن ڕزگاری بوو، لەگەڵ خۆییدا هەموو گەلانی هۆشیار کردەوە بە تایبەت گەلی عەرەب. لەمڕۆدا تەواوی گەلانی هەرێمەکە لە ڕێپێوان و چالاکییەکەدا دەڵێن، 'بەڵێنمان داوە بە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان تا کۆتا دڵۆپی خوێنمان شەڕ دەکەین.' شەڕڤانانی ئازادی لەسەر بنەمایی بەڵینەکانیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەرزترین ئاستی بەرخۆدانیان دەنوێننەوە و بەردەوامن.

بێگومان لە بەرخۆدانەدا هاوڕێی هێژا و قارەمانمان شەهید و بریندار دەبن. لەمڕۆدا بە دەیان شەهیدمان بەم خاکە ئاسپردە کردووە. بە هەزاران قارەمانی گیانفیدا دەسپێرین بەم خاکە و بەڵێنمان پێیان داوە و لەسەر بەڵێنەکەمان دەبین. هەڵبەتە تا شەڕ و هێرشەکان هەبن بێگومان قوربانیش دەبێت.

پێویستە بزانرێت تا عەگید و قارەمانانی گەلەکەمان هەبن، ئەوا داگیرکەر، چەتە و خاینان ناگەن بە مەبەست و مەرازە پیسەکانیان. تا کەسانێک هەبن و لەبەرخۆدانی بێ دوودڵییدا بن گیانیان بکەنە فیدای گەل و خاکەکەیان، بە دڵنیاییەوە خاک و خەڵک لە نێو ئارامییدا دەبن.

لەمڕۆدا لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەرخۆدان و تێکۆشانێکی بە شکۆ لە ئارادایە. جوامێر و شێرە ژنانی وەک ڕێچکەگری حەقیقەتی نازم داشتان و جیهان بیلگین بۆ ئەوەی ڕاستی قارەمانێتی شەڕڤانانی ئازادی بگەیەننە هەموو جیهان خەباتییان بەڕێوەبرد، بە شێوەیەکی دڕندایەتی و نامەردانە تێرۆر کران. بەڵام دەبێت بزانرێت لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا بە دەیان ڕێچکەگری حەقیقەت پێنوس و کامێراکەی نازام و جیهانیان هەڵگرتووە.

هەروەها عەگیدانی وەک ڕێزان چیا عەفرین وێڕای ئەوەی کەمئەندامی شەڕ بوو، بە عەگیدی و ڕوحی فیداییەوە شەڕی کرد و گەیشت بە کاروانی شەهیدان. هەروەها هەڤاڵان فەرهاد کۆبانێ و باسل شەدادێ کە کەمئەندامی شەڕ بوون و بۆ ساتێکیش لە گۆڕەپانی شەڕدا نەکشانەوە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهید بوون. بە ڕێز و پێزانییەوە لە کەسێتی ئەو شەهیدانەماندا هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادییمان یاد دەکەینەوە.

بۆیە دەڵێین نابێت گەلەکەمان لە هیچ ترس و نێگەرانییەکدابێت بۆ پاراستنی ئایندەی خۆی. شەڕڤانانی ئازادی، قارەمانان و عەگیدان هێز و بوێریی خۆیان لە چیاکان و بەرخۆدانەکانی ڕێبەرێتییەوە وەردەگرن، بۆیە هەموومان دەگەینە ڕۆژگاری جوان و ڕووناک.

لەسەر ئەم بنەمایە داوامان لە کورد، عەرەب، سووریانی، ئاشوور، ئەرمەن..هتد. هەموو گەل و باوەڕدارییە دێرینەکانی هەرێمەکەیە پێکەوە بۆ وڵاتێککی ئازاد و یەکسان بە بێ دوودڵی درێژە بە تێکۆشانمان بدەین. بە تایبەت پێویستە ژنان لە هەمووان زیاتر لە تێکۆشانی دژ بە هەموو جۆرە هێرشێکدا بن. پێویستە ڕێگری بکەین لەوەی وڵاتەکەمان وەک ئەفغانستان و ئێرانی لێبێت.

بەم بۆنەیەوە یادی هەڤاڵانمان ئەڤین گۆیی، هونەرمەند میر پەروەر، وڵاتپارێز و خەباتکاری شۆڕش عەبدلرەحمان کزل دەکەینەوە، کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس لە هێرشێکی دڕندانەدا شەهید کران. بەژنمان لە ئاست گەورەی و قارەمانانێنیاندا دادەنەوێنییەوە. بەڵێنمان لە ڕێچکەگری ئامانجەکانیان نوێ دەکەینەوە.