وتار

بانگەشەی پڕوپاگەندە و ڕۆشنگەری نابێت بوەستێت

هەروەها پێویستە گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی ماندوونەناسانە ڕای گشتی ناوخۆیی و دەرەوە ڕوون بکەنەوە. هەوڵەکانی دیپلۆماسی و پڕوپاگەندەیی دەبێت بە یەکگرتوویی ئەنجام بدرێت. لە بنەڕەتدا دەبێت بگات بە گەل و هێزەکانی دیموکراسی.

باغچەلی بڕیاریداوە تا مردن لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتێکی ڕەگەزپەرست و کۆنەپەرەست وەک مەهەپەدا بمێنێتەوە. لێدوان و کردەوەکانی زۆر لە پاڵپشتی جەماوەری مەهەپە زیاترە. مافی ئەوە دەداتە خۆی بە هەر شێوەیەک بیهەوێت سوکایەتی و هەڕەشە لە حزب، ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان بکات. خراپتر ئەوەیە کە ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەکان هەڵوێستی باغچەلی-یان قبوڵ کردووە. دیارە مەهەپە دەسەڵاتی خۆی لە گەل وەرناگرێت. ئامێرێکە بۆ کاری شەقام، نایاسایی و کردەوە گڵاوەکانی حکوومەت. لە بنەڕەتدا دەسەڵاتی خۆی لە کۆنترا گەریلا وەردەگرێت. هەروەها مەهەپە بریکاریان بۆ ئامادە دەکات، وەک مافیا، بکوژ و هتد، موڵک و ماڵی گەل تێکدەدەن و هێرش دەکەنە سەر گەل.

ئاکەپە و ئەردۆغان، مەهەپە بە پارتێکی ڕەگەزپەرەست و خوێنڕێژ" ناودەبەن، باغچەلی بە ئەردۆغانی گوتووە، ئەگەر لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکەم، شەرمەزار بم. کاتێک ئەردۆغان لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە هەڵبژاردنەکاندا دۆڕا، مەهەپەیان لە ڕووبەڕووی دەست نیشان کرد. ئەویش باوەشی بۆ مەهەپە کردەوە وەک ئەو کەسەی کە دەکەوێتە ناو ئاوەوە باوەش بەماردا دەکات. چونکە بۆ ئەردۆغان دەسەڵات لە سەرووی هەموو بەهاکانەوەیە. هەرچی بەدەستی هێنا، لە ڕێگەی دەسەڵاتەوە بەدەستی هێنا. بۆ ئەو بنەما و بەها سەرەکییە مرۆییەکان گرنگ نین.

هەموو ئەم هاوپەیمانیانەی ئەردۆغان هاوپەیمانی ڕەش بوون. فەتحوڵا گولەن پێشتر هاوپەیمانی لەگەڵ کردووە. ناوەڕۆکی ئەو هاوپەیمانیانە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراوە و ڕوون نین. کاتێک هاوپەیمانی دروست دەبێت و هاوپەیمانی دەکرێت، ناوەڕۆکەکانیان دەخرێتە بەردەستی ڕای گشتی. ئەمە شێوازی کارکردنی لایەنە یاساییەکانە. بەڵام ئەو هاوپەیمانییانەی کە ئاکەپە کردوویانە بە هودا پاریشەوە لە ناوەڕۆکدا نهێنین و بۆ ڕای گشتی ڕانەگەیاندراون. لەم ڕووەوە باخچەلی وەک قەیومێکی دانراو لەلایەن ئەردۆغانەوە مامەڵە دەکات. ئاراستە و سیاسەتەکانی تورکیا لەسەر پرسە گرینگەکان دیاری دەکات.

مەهەپە بە تایبەتی ڕاسپێردرابوو بۆ بەڕێوەچوونی شەڕ دژی کێشەی کورد. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە شەڕێکی بەردەوام لە دژی کورد لە ئارادایە. بەشێکی بەرچاوی سوریایان داگیرکردووە. هێرشی داگیرکاری بۆ سەر باشووری کوردستان بە چڕی بەردەوامە. دەیان بنکەی سەربازی دیکەیان دامەزراندووە. ڕایانگەیاند کە دەیانەوێت بە قوڵایی ٣٠-٤٠ کم بەدرێژایی سنوورەکانی سوریا و عێراق بچنە ناوەو و کۆنتڕۆڵی بکەن. بە داگیرکردنی خاکی دەوڵەتانی تر و بە کۆچکردنی کورد و پاکتاوکاری نەتەوەیی دەیانەوێت ئەمنیەتی سنوورەکانیان مسۆگەر بکەن!

دوای ئەوەی کاندیدەکان کە بەپێی یاساکانی تورکیا هەزار و یەک پشکنینیان تێپەڕاندووە، هەڵدەبژێردرێن، لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنەوە و لە شوێنی ئەوان قەیوم دادەنرێت. ئەم سیستەمە کە پێی دەوترێت قەیوم لە بنەڕەتدا کردەوەیەکی داگیرکاریی دەوڵەتە. ئەو یاسایەی لە تورکیا جێبەجێ دەکرێت لە کوردستان جێبەجێ ناکرێت. گەل لە هەژاریدایە و ڕووبەڕووی گوشارەکان دەبێتەوە و سەرۆک شارەوانی و جێگرەکانیان هەڵدەبژێرێت و دەوڵەتی فاشیستیش دەڵێت "من کەیفم پێیان نایەت" و بە زۆر لە کارەکانیان دوریان دەخاتەوە. هەموو شتێک بە وتنی قەندیل یان پەکەکە دادەپۆشن و گەل و ئۆپۆزسیۆن بێدەنگ دەکەن.

تەنانەت لەو قۆناغانەشدا کە بە شاراوە کەسیان دەکوشت و گوندەکان دەسووتێنران و چۆڵدەکران، پرسی کورد بەجۆرێک لە جۆرەکان باس دەکرا. بەڵام ئێستا پرسی کورد بە هیچ شێوەیەک لە چاپەمەنی تورکیادا باسی لێوە ناکرێت و ڕێگەش نادرێت باسی بکرێت. ئاکەپە دەستی بەسەر تەواوی چاپەمەنیدا گرتووە. ئەوان تەنیا لەسەر هێڵی تیرۆر باس لە کێشەی سەدە ساڵەی کورد دەکەن. ڕێگە نادەن کەس قسە بکات و بیربکاتەوە جگە لەوە 'پەکەکە چۆن کۆتایی پێدێت، لە دژی تیرۆر لە ناوەوە و دەرەوە چی دەکرێت؟' ئەوان ئەو تێڕوانینە دروست دەکەن کە کێشەی کورد بوونی نییە، تیرۆر هەیە و جگە لە شەڕی تیرۆر هیچ ڕێگایەک و چارەسەرێک نییە.

دەکرێ بڵێن زۆرجار ئەم بابەتانە دەنوسیت و دووبارەی دەکەیتەوە. ڕاستە ئێمە زۆر دەنووسین و دووبارەی دەکەینەوە. چونکە ئەم کێشانە بەردەوامن و ئازار دەرن. ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامن لە هێرشەکانیان. بەردەوامن لە دەستکاریکردنی بیروڕای گشتی ناوخۆیی و دەرەوە. ئەمە سیاسەتی ئەردۆغان و باخچەلیە، دەڵێن ئێمە ئەم شتانە دەزانین، مانای ئەوە نییە کە جیهان و جەماوەری تورکیا دەیانناسن. لەم ڕووەوە بە تایبەتی گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی پێویستە ماندوو نەناسانە ڕای گشتی ناوخۆیی و دەرەوە ڕوون بکەنەوە. دەبێت هەوڵەکانی دیپلۆماسی و پڕوپاگەندە بە یەکگرتوویی ئەنجام بدرێت. هەروەها پێویستە دانوستان و چالاکیی دیپلۆماسی لەگەڵ دەوڵەتەکاندا دەست پێ بکرێت. بەڵام لە بنەڕەتدا دەبێت گەل و هێزەکانی دیموکراسی پەیوەندییەکانیان پێک بێنن. هەموو کەس نازانێت لە کوردستان چی ڕوودەدات. بەڵام دەتوانین بڵێین ئەمریکا، ئەوروپا و زلهێزە پەیوەندیدارەکان زۆر باش دەزانن چی ڕوودەدات. ڕاستە ئەم دەوڵەتانە و هەواڵگرییەکانیان لێرەن، دەزانن تورکیا چی دەکات و چی دەوێت. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە گەل دەزانێت. لەم ڕووەوە پێویستە هەموو پەیوەندی و دامەزراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان هەڵمەتی زانیاری و بەکۆمەڵ بە شێوەیەکی بەرز و ڕێکخستنی و هاودەنگ ڕێکبخرێن. دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا شەڕ ڕادەگەیەنێت، تەنانەت هەڵبژاردنی شارەوانییەکانیش دەکاتە بیانوو. ئەوان دەیانەوێت هەموو هەوڵ و دەستکەوتەکانی کورد لەناو ببەن. پێویستە بە هەمان ئیرادەوە لە دژی بوەستینەوە.

سەرچاوە: ئۆزگور پولیتیکا